لا لیگا
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
![]() | |
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٢٩ (٩٢ ساڵ) |
ناوچە | ئیسپانیا |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ |
پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکان | جامی شای ئیسپانیا جامی سووپەری ئیسپانیا |
جامی نێودەوڵەتی | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا خولی ئەورووپا خولی کۆنفرانسی ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | بارسێلۆنا (٢٧ھەمین نازناو) (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) |
سەرکەوتووترین یانە | ڕیال مەدرید (٣٥نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | laliga.es |
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لا لیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پێکدێت لە ٢٠ یانە کە بەشدارن لە خولەکە، لا لیگا بە خولی نایاب (پلە یەک)ی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوە چوو کە یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولەکە، ئەم خولە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام سێ وەرز ئەنجام نەدراوە بەھۆی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیاوە
بەپێی یاسای ئەم خولە سێ یانەی ڕیزبەندی یەکەم ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن و کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دادەبەزنە خولی پلە دوو (لا لیگا ٢) ئیسپانیا.
بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکەدا کردووە، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار ئەم جامەی بەدەست ھێناوە بە ٣٥ جار، وە یانەی بارسێلۆنا بە پلەی دووەم دێت بە بردنەوەی ٢٧ نازناو.

زانیاری لەسەر خولەکە[دەستکاری]
سەرژمێری خول[دەستکاری]
- بۆ یەکەمین جار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
- بۆ یەکەمین جار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولەکە کە لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
- یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانییەتییەکەی بردووەتەوە کە ٣٥ جارە
- لیۆنێل مێسی بەتۆمارکردنی ٤٣٨ گۆل لەکۆی ٤٧٤ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانییەتییەکە دادەنرێت
- ئاندۆنی زوبیزارێتا بەشداری لە زۆرترین یاری کردووە بە ٦٢٢ یاری.
پاڵەوانەکان[دەستکاری]
سەرکەوتن و دابەزین[دەستکاری]
لەم خولەدا سیستەمی سەرکەوتن و دابەزین جێبەجێ دەکرێت لەنێوان یانەکانی خولی پلە یەک و خولی پلە دوو، بەجۆرێکە کە سێ یانەی ڕیزبەندنی کۆتایی خولی لا لیگا لەکۆتایی وەرزدا دادەبەزێتە خولی پلە دووەم، وە دوو یانەی خولی پلە دووش ڕاستەوخۆ سەردەکەونە خولی پلە یەکی یانەکانی ئیسپانیا.
ماوە (بە ساڵ) | ژمارەی یانەکان |
---|---|
١٩٢٩–١٩٣٤ | ١٠ یانە |
١٩٣٤–١٩٤١ | ١٢ یانە |
١٩٤١–١٩٥٠ | ١٤ یانە |
١٩٥٠–١٩٧١ | ١٦ یانە |
١٩٧١–١٩٨٧ | ١٨ یانە |
١٩٨٧–١٩٩٥ | ٢٠ یانە |
١٩٩٥–١٩٩٧ | ٢٢ یانە |
١٩٩٧–تا ئێستا | ٢٠ یانە |
گۆڵکارانی مێژوو[دەستکاری]
ڕیزبەندی ئەو ١٠ یاریزانەی کە زۆرترین گۆڵیان لە یارییەکانی لالیگا تۆمارکردووە.
ڕیزبەندی | یاریزان | یانە (کان) | ژمارەی یاری | ژمارەی گۆل | وەرزی یاریکردن |
---|---|---|---|---|---|
١ | ![]() |
یانەی بارسێلۆنا | ٥٢٠ | ٤٧٤ | ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١ |
٢ | ![]() |
ڕیال مەدرید | ٢٩٢ | ٣١١ | ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨ |
٣ | ![]() |
ئەتلەتیک بیلباو | ٢٧٨ | ٢٥١ | ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٥ |
٤ | ![]() |
ڕیال مەدرید | ٤٣٩ | ٢٣٨ | ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢٣ |
٥ | ![]() |
ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیال مەدرید، ڕایۆ ڤالیکانۆ | ٣٤٧ | ٢٣٤ | ١٩٨١ بۆ ١٩٩٤ |
٦ | ![]() |
ڕیال مەدرید | ٥٥٠ | ٢٢٨ | ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٠ |
٧ | ![]() |
ڕیال مەدرید، ئیسپانیۆل | ٣٢٩ | ٢٢٧ | ١٩٥٣ بۆ ١٩٦٦ |
٨ | ![]() |
یانەی گرانادا ،یانەی بارسێلۆنا، کولتورال لیۆنێزا، ئیلچی | ٣٥٣ | ٢٢٣ | ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٥ |
٩ | ![]() |
ڕیال سپۆرتینگ خیخۆن، یانەی بارسێلۆنا | ٤٤٨ | ٢١٩ | ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٧ |
١٠ | ![]() |
سێلتا فیگۆ، ڕیال مەدرید، دیپۆرتیڤک لاکۆرۆنیا | ٢٧٨ | ٢١٠ | ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٦ |
مێژوو[دەستکاری]
لە مانگی نیسانی ١٩٢٨ (خۆسێ ماریا) سەرۆکی یانەی (گێکستۆ)بۆ یەکەم جار پێشنیاری خولێکی نیشتیمانی کرد لە ئیسپانیادا، دوای گفت و گۆیەکی زۆر سەبارەت بە قەبارەی خولەکە و کێ ئەتوانێ بەشداری بکات لە کۆتاییدا(فدراسیۆنی شاهانەیی تۆپی پێی ئیسپانی) ڕازی بوون بەوەی کە دە تیم دەتوانن بەشدار بن لە خولی نایابی ساڵی ١٩٢٩. (بارسێلۆنا، ڕیاڵ مەدرید،ئەتلەتیک بلباو،ڕیاڵ سۆسیداد،گێکستۆ و ڕیاڵ یونیەن) هەڵبژێردران بەو پێیەی کە لە پێشودا (جامی شای ئیسپانیایان بردووەتەوە. هەروەها (ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل و یۆرۆپا) هەڵبژێردران بەو پێیەی لە پێشوودا گەیشتبوونە فاینەڵی (کۆتایی)ی جامی شای ئیسپانیا. هەروەها یانەی (ڕیال ڕاثینگ دێ ستاندێر)یش پاڵێورا. بەم جۆرە ١٠ یانەیان خستنە پاڵ یەک بۆ پێک هێنانی خولەکە. شایەنی باسە لەم خولەدا هەر سێ یانەکانی( بارسێلۆنا،ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیک بلباو) هەرگیز دانەبەزیون لە خولی نایابییەوە بۆ خولی پلە یەک یا دوو.
ساڵانی ١٩٣٠[دەستکاری]
یانەی بارسێلۆنا یەکەمین نازناوی بردەوە لە ١٩٢٩ هەروەها ڕیاڵ مەدرید یەکەمین نازناوی خۆیانیان بردەوە لە ١٩٣٢ و١٩٣٣، هەروەها یانەی ئاتلەتیک بلباو کە ئەوسا سەرنجی هاندەرانی تۆپی و پێی ئیسپانی ڕاکێشا بە بردنەوەی نازناوەکە لە ساڵانی ١٩٣٠،١٩٣١،١٩٣٤ و ١٩٣٦ هەروەها پلەی دووەم بوون لە ساڵانی ١٩٣٢و١٩٣٣ وە هەر لە ماوەی ١٩٣٠کاندا خولی ئیسپانی بۆ ماوەیەک ڕاگیرا بە هۆی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا. لە ١٩٣٧ تیپەکانی ناوچە کۆمارییەکانی ئیسپانیا(کۆماری ئیسپانیا) جگە لە دوو یانە مەدریدییە دیارەکە،لە خولی دەریای ناوەڕاست بەشداریان کرد و یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوان.
ساڵانی ١٩٤٠[دەستکاری]
کە خولی نایابی دەستی پێکردەوە دوای شەڕە ناوخۆکە، یانەکانی(بارسێلۆنا، ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤاڵێنسیا)دەرکەوتن وەکو بەهێزترین یانەکانی ئەوسای خولەکە، ئاتلەتیکۆ بووە پاڵەوانی خولی وەرزی ١٩٣٩-١٩٤٠ کە بووە شوێنگرەوەی یانەی(ڕیال ئوڤیو)کە بە هۆی زیانەکانی شەڕی ناوخۆوە نەیتوانی بەشدار بێت، وە هەر یانەی ئەتلەتیکۆ لە وەرزی ١٩٤١یش توانی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات، لە هەمان کاتدا یاریزانانی یانەکانی تر کۆچیان دەکرد یا لە سێدارە دەدران یان حەپس دەکران بە هۆی شەڕەکەوە، شایەنی باسە یانەی ڤاڵێنسیا یاریزانە گەنجەکانی ڤاڵێنسیا سەرەڕای بوونی جەنگیش سەلامەت بوون دوای جەنگ یاریزانەکانی تەواو پێگەشتبوون سێ نازناویشیان بردەوەن١٩٤٢،١٩٤٤و١٩٤٧ هەروەها لە ساڵانی ١٩٤٨و١٩٤٩ پلەی دووەمیان بە دەست هێنا،سیڤلیاش بە سەردەمێکی زێڕینی کورتی خۆیدا تێپەڕی کە لە ساڵانی ١٩٤٢و١٩٤٠ پلەی دووەم بوون لە ساڵی ١٩٤٦ نازناوەکەیان بردەوە کە تاوەکو ئەم ساتە ئەوە تاکە نازناوی لالیگایە کە بردبێتیانەوە. لە هەمان کاتدا لە لایەکی ترەوە یانەی بارسێلۆنا، بەهێز دەردەکەوت بە سەرکردایەتی ئەفسانە(جۆزێپ سامیتیە)وەکو ڕاهێنەر(وەکو یاریزانیش یاری بۆ بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدیش کردووە) جۆزێپ لە ناو هاندەرانی بارسادا بۆ هەمیشە وەکو ئەفسانەیەک دەمێنێتەوە بەو پێیەی وەکو یاریزان ئاستێکی ئەفسانەیی پێشکەش دەکرد لەگەڵ یانەکەدا(١٩١٩-١٩٣٠) بە تۆمارکردنی ١٣٣ گۆڵو بردنەوەی ٥ جامی شای ئیسپانیا و چەندان نازناوی تر. لە ساڵی ١٩٤٤ جۆزێب گەرایەوە بارسێلۆنا بەڵام ئەمجارە وەکو ڕاهێنەر و ڕابەری یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی دووەم نازناوی لالیگای یانەکە لە ساڵی ١٩٤٥. لە ژێر ڕاهێنەرایەتی جۆزێب و بوونی چەندان یاریزانی ئەفسانەیی وەکو(سیزار ڕۆدریگێز، خۆسێ ئیسکۆلا،ئێستانسلاو باسۆرا و ماریانۆ گانزالۆ)بارسێلۆنا دەستی گرتبوو بە سەر خولەکە دوو نازناوەی لە دوویەکی بردەوە لە ساڵانی ١٩٤٨-١٩٤٩. ساڵانی ١٩٤٠کان دەیەیەکی زێڕین بوو بۆ بارسێلۆنا کە تێیدا سێ نازناوی خول و جامی شایەک.
ساڵانی ١٩٥٠[دەستکاری]
بارسا بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی بەڵام ڕیاڵ مەدریدیش بەهێزبوو. لە سەرەتاکانی ١٩٥٠ یانەی ئاتلەتیکۆ مەردید پاڵەوانی خولەکە بوو ١٩٥٠ و لە ١٩٥١، کە تاکتیکێکی ئیتاڵیان بە کاردەهێنا بە ناوی(کاتێنانتشۆ)(catenanccio)، وە بارسێلۆناش بە ردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی بە ڕاهێنەرایەتی فێردیناند داوچیکی سلۆڤاکی، یانە کەتەلۆنییەکە هەردوو نازناوی جامی شا و لالیگای بردەوە لە ساڵانی ١٩٥٢و١٩٥٣. لە ساڵی١٩٥٢ یانە کەتەلۆنییەکە بە سەردەمێکی زێڕینا ڕۆییشت بە بردنەوەی ٥ نازناوی دیار لە یەک ساڵدا (جامی شا،لالیگا،جامی سوپەری ئیسپانی، جامی لاتین و جامی مارتینی&ڕۆسی کە جامێکی دۆستانە بوو) دوای بردنەوەی ئەم ٥ نازناوە خەڵکی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنایان بە یانە ٥ نازناوییەکە بانگ دەکرد(لیکیپ دێ لێس سینک کۆپێس) دوای ئەوەش یانەکە بە ڕاهێنەرایەتی هێلێنۆ هیریێرا و دەرکەوتنی لویس سوارێز بارسێلۆنا جارێکی تر نازناوی خولیان بردەوە و هەت ر دوای ئەوە لە ١٩٦٠ نازناوێکی تری بردەوە. بە هەمان شێوە ڕیاڵ مەدریدیش دەیەیەکی ناوازەی تێپەڕاند بە بردنەویە ٤ لالیگا وەکو بارسێلۆنا و ئاتلەتیک مەدرید دووان و ئاتلەتیک بلباو تەنها دانەیەک بە درێژایی دەیەکە.
میدیاکان[دەستکاری]
ئەو کەناڵانەی یارییەکانی خولەکە دەگوازنەوە:
- Canal+
- GolT
- laSexta
- کەناڵی beIN SPORT وەرزشی (قەتەڕی)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ماڵپەڕی یەکێتی تۆپیپێ ئیسپانی
- ماڵپەڕی خولی ئیسپانیا
- پەڕەی فەرمی لالیگا لە فەیس بووک
- پەڕەی فەرمی لالیگا لە توویتەر
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لا لیگا تێدایە. |