یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 40°27′11″N 3°41′18″W / 40.45306°N 3.68835°W / 40.45306; -3.68835 (Estadio Santiago Bernabéu) سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگای تایبەت بە یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدە کە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە بەرواری ١٤ـەی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٧ لەسەر ڕووبەری ٨١٫٠٤٤ کم بنیادنراوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ـەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەن و پەرەی پێدراوە، درێژی یاریگاکە ١٠٥ مەترە و پانییەکەشی ٦٨ مەترە.[١]

وێنەی پانۆڕامای یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Santiago Bernabéu Stadium", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-08-25, retrieved 2021-08-31

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]