ڕائول گۆنزالێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاول گۆنزالیس

لەدایکبوون۲۷ی حوزیرانی ١٩٧٧
مەدرید، ئیسپانیا
نەتەوەئیسپانی
پیشەیاریکەر و ڕاهێنەر
چالاکبوون١٩٩٤ - ۲۰۱٥
باڵا١٫٨٠م
ھاوسەرمامێن سانز
مناڵ(ەکان)ماریا (کچە)، جۆرگ و ھۆگۆ و ھیکتۆر و ماتیۆ (کوڕن)


ڕاول گۆنزالیس بلانکۆ وەرزشکاری ئیسپانی لەدایک بووی ٢٧ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٧ ناوبراو یاریکەرێکی ئەزموونداری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیسپانیا بووە لەھێلی ھێرشبەریدا و ڕاول یاری بۆ یانەکانی یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید و شاڵکە ٠٤ کردووە، ڕاول لەگەڵ ھەموو ئەو تیپانەی یاری بۆ کردوون درێسی ژمارە حەوتی پۆشیوە.

یانەکان[دەستکاری]

ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

دەستپێکی یاریکردنی بۆ ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ یاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کردووە دواجار پەیوەندی بە ڕیال مەدرید کردووە.

ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

ڕائول خاوەن مێژوویەکی سەروەریە لەگەڵ یانەی شاھانەی ئیسپانیا کە یانەی ڕیال مەدریدە، بەوەی کە ناوبراو لە مناڵیەوە یاری بۆ ئەو تیپە کردووە تاوەکوو ساڵی ٢٠١٠ کە ئەمەش ماوەی زۆرتر لە ١٦ ساڵ بووە، کاتێک لە لاوی لەساڵی ١٩٩٤ لە تیپی C یانەی ڕیال مەدرید بووە، دواتر لەھەمان ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٤ ھاتۆتە تیپی B یانەکە، لەھەمان ساڵیشدا دوای کەمێک یاری ھاتە تیپی A کە ئەمەش لە مێژوودا نەبووە یاریکەرێک بتوانێت لە تیپی C بچێت بۆ تیپ B و دواتر بچێت بۆ تیپی A ی ھەمان یانەکە!، ڕاول لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ٥٥٠ یاری تەواوی ئەنجام داوە لەکۆی ئەم یاریانەش خاوەنی ٢٢٨ گۆڵە.

شاڵکەی ئاڵمانی[دەستکاری]

لە ٢٨ ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٨ بەشێوەیەکی فەرمی بۆندی لەگەل یانەی شاڵکەی ئاڵمانی وواژوو کرد، ڕاول لەگەڵ ئەم یانەیەش بەردەوام بوو لە گۆڵ ھەژاندن توانیویەتی لەکۆی ٦٦ یاری ٢٨ گۆڵ تۆمار بکات.

سەدی قەتەری[دەستکاری]

لە ١٢ی مەی ساڵی ٢٠١٢ ڕاول بەشێوەیەکی فەرمی بۆندی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری واژوو کرد، واش بڕیارە ڕاول لەگەڵ یانەی سەد یاری بکات لە وەرزی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ دەدا.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە تەمەنی لاویدا، لەساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ مامێن سانزی ھاوڕێی ھاوسەرگیریان ئەنجام دا، و خاوەنی چوار کوڕ و کچێکن، ناوی کوڕەکانی جۆرگ و ھۆگۆ و ھیکتۆر و ماتیۆ و ناوی کچە تاقانەکەشی ماریایە، ڕاول دڵخۆش دەبێت کاتێک گوێ لە گۆرانی و میوزیکی ئیسپانی دەگرێت و ئەو سەرسامە بە نووسەری ئیسپانی ئارتیرۆ پیرێز.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

  • خولی لالیگای ئیسپانی شەش جار: ١٩٩٤-١٩٩٥، ١٩٩٦-١٩٩٧، ٢٠٠٠-٢٠٠١، ٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠٠٧-٢٠٠٨
  • جامی سووپەری ئیسپانی چوار جار: ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا سێجار: ١٩٩٧-١٩٩٨، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٢٠٠٢
  • سووپەری ئەورووپا یەک جار: ٢٠٠٤
  • جامی جیھانی یانەکان دوو جار: ١٩٩٨، ٢٠٠٢

شاڵکەی ئاڵمانی[دەستکاری]

  • یەک جار جامی (دی-ئێف-ئێل پۆکاڵ): ٢٠١٠-٢٠١١
  • یەک جار جامی سووپەری (دی-ئێف-ئێڵ): ٢٠١١

ئەل سەدی قەتەری[دەستکاری]

جامی ئەستێرەکانی قەتەڕ یەک جار: ٢٠١٢-٢٠١٣

جامی ئەمیری قەتەڕ یەک جار: ٢٠١٤

نیو یۆرک کۆسمۆس[دەستکاری]

جامی ئەمریکای باکوور یەک جار: ٢٠١٥

جامی قەڵغانی ھەواداران یەک جار: ٢٠١٥

جامی سووپەری ئەمریکای باکوور (ئێن-ئەی-ئێس-ئێڵ) یەک جار: ٢٠١٥

ھەڵبژاردەی ئیسپانیا[دەستکاری]

  • جامی جیھانی فیفا بۆ خوار تەمەن ٢٠ ساڵی
  • مەدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی ١٩٩٦

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە وەرز خوول جام جامی کیشوەری ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
ڕیال مەدرید ئاستی پلە سێ ١٩٩٤–٩٥ خوولی ئیسانی پلە سێ ٧ ١٦ ٧ ١٦
ڕیال مەدرید ئاستی پلە دوو ١٩٩٤–٩٥ خوولی ئیسپانی پلە دوو ١ ٠ ١ ٠
ڕیال مەدرید ١٩٩٤–٩٥ خوولی ئیسپانی ٢٨ ٩ ٢ ١ ٠ ٠ ٣٠ ١٠
١٩٩٥–٩٦ ٤٠ ١٩ ٢ ١ ٨ ٦ ٢ ٠ ٥٢ ٢٦
١٩٩٦–٩٧ ٤٢ ٢١ ٥ ١ ٤٧ ٢٢
١٩٩٧–٩٨ ٣٥ ١٠ ١ ٠ ٢ ٢ ٣ ٠ ٤٩ ١٣
١٩٩٨–٩٩ ٣٧ ٢٥ ٢ ٠ ٨ ٣ ٢ ١ ٤٩ ٢٩
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٣٤ ١٧ ٤ ٠ ١٥ ١٠ ٤ ٢ ٥٧ ٢٩
٢٠٠٠–٠١ ٣٦ ٢٤ ٠ ٠ ١٢ ٧ ٢ ١ ٥٠ ٣٢
٢٠٠١–٠٢ ٣٥ ١٤ ٦ ٦ ١٢ ٦ ٢ ٣ ٥٥ ٢٩
٢٠٠٢–٠٣ ٣١ ١٦ ٢ ٠ ١٢ ٩ ٢ ٠ ٤٧ ٢٥
٢٠٠٣–٠٤ ٣٥ ١١ ٧ ٦ ٩ ٢ ٢ ١ ٥٣ ٢٠
٢٠٠٤–٠٥ ٣٢ ٩ ١ ٠ ١٠ ٤ ٤٣ ١٣
٢٠٠٥–٠٦ ٢٦ ٥ ٠ ٠ ٦ ٢ ٣٢ ٧
٢٠٠٦–٠٧ ٣٥ ٧ ١ ٠ ٧ ٥ ٤٣ ١٢
٢٠٠٧–٠٨ ٣٧ ١٨ ١ ٠ ٨ ٥ ٢ ٠ ٤٨ ٢٣
٢٠٠٨–٠٩ ٣٧ ١٨ ١ ٣ ٧ ٣ ٢ ٠ ٤٧ ٢٤
٢٠٠٩–١٠ ٣٠ ٥ ٢ ٠ ٧ ٢ ٣٩ ٧
گشتی ٥٥٠ ٢٢٨ ٣٧ ١٨ ١٣٢ ٦٦ ٢٢ ١١ ٧٤١ ٣٢٣
شاڵکا ٢٠١٠–١١ خوولی ئەڵمانی ٣٤ ١٣ ٤ ١ ١٢ ٥ ١ ٠ ٥١ ١٩
٢٠١١–١٢ ٣٢ ١٥ ٣ ٢ ١١ ٤ ١ ٠ ٤٧ ٢١
گشتی ٦٦ ٢٨ ٧ ٣ ٢٣ ٩ ٢ ٠ ٩٨ ٤٠
ئەل سەعد ٢٠١٢–١٣ خوولی قەتەڕی ٢٢ ٩ ١٢ ٣ ٠ ٠ ٣٤ ١٢
٢٠١٣–١٤ ١٧ ٢ ٥ ٢ ٥ ٠ ٢٧ ٤
گشتی ٣٩ ١١ ١٧ ٥ ٥ ٠ ٦١ ١٦
نیو یۆرک کۆسمۆس ٢٠١٥ خوولی ئەمریکی ٢٨ ٨ ٢ ٠ ٢ ١ ٣٢ ٩
گشتی ٢٨ ٨ ٢ ٠ ٢ ١ ٣٢ ٩
کۆی گشتی ٦٩١ ٢٩١ ٦٣ ٢٦ ١٦٠ ٧٥ ٢٦ ١٢ ٩٤٠ ٤٠٤

گۆلی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ڕائوڵ بەشداریکردووە لە ١٠٢ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٦ و ٤٤ گۆڵی کردووە. ڕائوڵ بەدووەم گۆڵکاری ئیسپانیا دادیت دوای داڤید ڤییا.

سەرچاوە[دەستکاری]