یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
| ناوی تەواو | Fútbol Club Barcelona (یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا) | |||
|---|---|---|---|---|
| نازناو | blugrana (یانەی شین و ھەناری)
Culers or Culés (ھەواداران) Catalans (کاتالانەکان) Barca (بارسا) | |||
| ناوی کورتکراوە | Barca - FCB | |||
| دامەزراندن | ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی١٨٩٩ (١١٩ساڵ) | |||
| سەرۆک | جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ | |||
| خول | لالیگا | |||
| یەکەم لە خولی ئیسپانیا | ||||
| ماڵپەڕی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |||
| گۆڵکەر | لیۆنێل مێسی | |||
|
| ||||
یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا یان بەرشەلۆنە (بە کاتالانی: Fútbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی
یانەی بەرشلۆنە لەڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا، تاکە ڕکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی (ڕیال مەدرید) ە ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.
پێرست
- ١ مێژووی درووستبوونی یانەکە
- ٢ یاریگای کامپ نۆ
- ٣ لاماسیا
- ٤ ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بەرشە بوون بە باشترین یاریزانی جیھان
- ٥ گۆڵکەری یانە لەمێژوودا
- ٦ سەردەمی یۆھان کرۆیف
- ٧ سەردەمی گواردیۆلا
- ٨ ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانە
- ٩ کلاسیکۆی ئیسپانیا
- ١٠ ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بەرشەلۆنە کردووە
- ١١ پێکھاتەی یانەکە
- ١٢ دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکە
- ١٣ پێشانگا
- ١٤ سروودی یانە
- ١٥ تیپەکانی تر
- ١٦ پەڕاوێزەکان
- ١٧ سەرچاوەکان
مێژووی درووستبوونی یانەکە[دەستکاری]
سەرەتای دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زاینی کاتێک «خوان گامبەرز» لە گەڵ ھاورێکانی یاری تۆپی پێیان دەکرد لە شاری بەرشەلۆنە لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە ساڵی ١٨٩٩ خوان گامبەرز بریاریدا یانەی بەرشەلۆنە دروست بکات پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسری بەناوبانگ (ھانس گامبەرز) بوو کەوا توانی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە
یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]
یاریگای یانەی بەرشلۆنەیە لەساڵی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیادنرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس وە جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ میلیۆن یۆڕۆ بوو، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریەکان دانراوە، ئەم یارگایە لەوەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە
گرنگتریان ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]
- یەکەم یاری لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٨٢ز کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو بوو
- یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەوڕووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لەساڵی ١٩٦٤ز
- ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢ز
لاماسیا[دەستکاری]
قووتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بەرشلۆنە دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا
- یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
- لیۆ مێسی لە ئەرنجەتین
- تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
- جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک
بەرھەمی یاریزانە ئیسپانیەکان لە لاماسیا ئەمانەن:
ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بەرشە بوون بە باشترین یاریزانی جیھان[دەستکاری]
- ڕۆماریۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٤
- ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٦
- ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٩
- ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لەساڵی ٢٠٠٤
- لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠٠٩
- لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٠
- لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١١
- لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٢
- لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٥
گۆڵکەری یانە لەمێژوودا[دەستکاری]
ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بەرشەلۆنەدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسی بە ٦٠٣ گۆل (ئەو یاریزانە ھێشتا یاری بۆ یانەکەی دەکات بەمەش ئەگەری گۆلی زۆرتری ھەیە)
سەردەمی یۆھان کرۆیف[دەستکاری]
یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم، ناوبراو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداو داھێنەری یاری تیکی تاکا و بیرۆکەی مێشکی پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی ھێڵی سزا ھەر ئەوەش وای لە پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ ھەژماری بکات. دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.
یاریکردن لە بارسێلۆنا[دەستکاری]
یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت .
دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا[دەستکاری]
- یەکەمیین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەک راھێنەر بۆ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە.
- خولی یانەکانی ئیسپانیا ١٩٧٤.
- جامی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٧٨.
- بەدەسھێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی ئەورووپا ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
- لەگەڵ بەرشەلۆنەدا توانی لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی یانەکانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بەرشەلۆنە لە ساڵی ١٩٩٤ بگەینێتە یاری کۆتایی ھەمان جام.
- لە ساڵی ١٩٨٩ جامی سوپەری ئەوروپی.
- ڕابەرێتی بەرشەلۆنەی کردووە بۆ بەدەستھێنانی چوار جار خولی ئیسپانی لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
- بەدەستھێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢.
سەردەمی گواردیۆلا[دەستکاری]
سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ وە بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ
ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانە[دەستکاری]
- خولی ئیسپانیا (٢٣جار)
- شای ئیسپانیا (٢٨ جار)
- سووپەری ئیسپانیا (١١ جار)
- جامی جیھانی یانەکان (٣) جار
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا (٥)جار ئەوانیش لەساڵانی (١٩٩٢, ٢٠٠٦, ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥)
- یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) (٤) جار لەساڵانی (١٩٥٨، ١٩٦٠، ١٩٦٦)
- سووپەڕی ئەوڕووپا (٥)جار
- ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر
- Trophies FCBarcelona museum.jpg
کلاسیکۆی ئیسپانیا[دەستکاری]
(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەیەکە لە یانەی یانەی بەرشەلۆنە و یانەی ڕیاڵ مەدرید دەوترێت، مێژووی ئەم یاریە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چۆتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بارسێلۆنا وە مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێت ھەرێمی کەتەلۆنی وە شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتۆتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی
یاریەکانی کلاسیکۆ لەیاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]
لەیاریگای یانەی کەتەلۆنی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یاریەکان بەم شێوەیە یە:
- کۆی یاریەکان: ٨٣
- بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
- بردنەوەی ڕیال مەدرید: ١٩
- بەرامبەر بوون: ١٦
- کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە: ١٦٥
- کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧
- زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ:
لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ گۆڵکاری مێژووی یاریەکانی کلاسیکۆیە
ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بەرشەلۆنە کردووە[دەستکاری]
ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لە مێژووی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ژمارەی یاریەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی ھێرناندێز ی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی ھەیە *چاڤی ھێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە ٧٦٧ یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا ٢٠١٥.[١][٢]
| ژمارە | یاریزان | کاتی یاری | لا لیگا | جامی شا | ئەوڕوپا | یاریەکانی تر | کۆی گشتی |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١ | چاڤی ھێرناندێز | ١٩٩٨–٢٠١٥ | ٥٠٥ | ٧٠ | ١٧٣ | ١٩ | ٧٦٧ |
| ٢ | کارلێس پۆیۆڵ | ١٩٩٩–٢٠١٤ | ٣٩٢ | ٥٨ | ١٣١ | ١٢ | ٥٩٣ |
| ٣ | ئەندریاس ئینێستا | ٢٠٠٢- | ٣٨٠ | ٦٢ | ١١٩ | ١٩ | ٥٨٠ |
| ٤ | میگۆلی | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٣٩١ | ٦٠ | ٨٥ | ١٣ | ٥٤٩ |
| ٥ | ڤیکتۆر ڤاڵدێز | ٢٠٠٢–٢٠١٤ | ٣٨٧ | ١٢ | ١١٨ | ١٨ | ٥٣٥ |
| ٦ | لیۆنێل مێسی | ٢٠٠٤- | ٣٣٨ | ٥٤ | ١٠٧ | ١٨ | ٥١٧ |
| ٧ | کارلۆس ڕیکساش | ١٩٦٥–١٩٨١ | ٣٢٨ | ٥٨ | ٦٣ | ٠ | ٤٤٩ |
| ٨ | گویلێرمۆ ئامۆر | ١٩٨٨–١٩٩٨ | ٣١١ | ٣٥ | ٦٠ | ١٥ | ٤٢١ |
| ٩ | زوبیزارێتا | ١٩٨٦–١٩٩٤ | ٣٠١ | ٣٢ | ٦٨ | ٩ | ٤١٠ |
| ١٠ | خوان سیگارا | ١٩٤٩–١٩٦٤ | ٢٩٩ | ٦٩ | ٣٤ | ٠ | ٤٠٢ |
ئەم خشتەیە لە ٨ ی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ز دانراوە.
پێکھاتەی یانەکە[دەستکاری]
<div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px;">پیکێ <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px;">ماسکیڕانۆ <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px;">ئەلبا <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">بۆسکێتس <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">ئینێستا <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">'نێیمار <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">ڕاکیتیچ <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">سوارێز <div style="position: absolute; left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px; top: ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;">مێسی
|
|
دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکە[دەستکاری]
پێشانگا[دەستکاری]
سروودی یانە[دەستکاری]
| ٢٠بک بە کەتەلۆنی | ٢٠بک بەکوردی |
|
Tot el camp |
ھەموو یاریگا ھاوار کەن |
تیپەکانی تر[دەستکاری]
- بارسێلۆنا بی: یانەی بارسێلۆنای بی.
- تۆپی باسکە: یانەی باسکەی بارسێلۆنا.
- تۆپی دەست: یانەی تۆپی دەستی بارسێۆنا.
- فووتساڵ: یانەی ھۆکی سەرسەھۆڵی بارسێلۆنا.
- ھۆکی سەرسەھۆڵ: یانەی فووتساڵی بارسێلۆنا.
پەڕاوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "کۆتا یاری چاڤی ھێرناندێز بە درێسی بەرشەلۆنە". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ "ئەو پێنج یاریزانەی کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لەگەڵ بەرشەلۆنە". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ی ا "Captains" (بە زمانی Spanish). Real Madrid C.F.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای عەرەبی
- ماڵپەڕی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە
- ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ[بەستەری مردوو]
- تۆڕی کلاسیۆی عەرەبی
- ماڵپەڕی یاریگای وەرزشی
| ||||||
داڕێژە:خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣–١٤
| ||||||||