ڤینیسیۆس جۆنیۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ یانەی فلامینگۆ لە جامی لیبەرتادۆسی ساڵی ٢٠١٨

ڤینیسیۆس خۆسێ پایژاو دی ئۆلیڤێرا جۆنیۆر (لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ٢٠٠٠)، زیاتر ناسراو بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر یان ڤینیسیۆس جر (بە پورتووگالی: [viˈnisjus ˈʒũɲoʁ])،[١] یاریزانێکی پیشەگەری بەڕازیلییە کە یاری بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات لە ڕۆلی ھێرشبەردا.

لەدایکبووی ساو گۆنچالۆ، شارێک لە ڕووبەری پەیوەندی بە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ، ڤینیسیۆس کاروانی پیشەگەری تۆپی پێی دەستیپێکرد لە یانەی فلامینگۆ، کە یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا لە ئایاری ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا. دوای چەند ھەفتەیەک، دەنگۆی پەیوەندیکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە یانەی ڕیال مەدرید دەستیپێکرد کە لە دەرئەنجام ڤینیسیۆس پەیوەندی بە یانەکەوە کرد بە بڕی ٤٥ میلیۆن دۆلار.[٢]

کاروانی تۆپی پێ[دەستکاری]

دەستپێک[دەستکاری]

کاروانی تۆپی پێی ڤینیسیۆس دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠٠٦، کە باوکی ڤینیسیۆس بردە یەکێک لە لقەکانی یانەی فلامینگۆ، لە گەڕەکەکانی موتوا لە ساو گۆنچالۆ کە لێی دەژیا. یانەکە ڤینیسیۆسیان دەستنیشانکرد لە ڕۆڵی باڵی چەپی بەرگری.

لەدایکبووی خێزانێکی ھەژار، ڤینیسیۆس ڕۆیشتە ئەبۆلیچاو لەگەڵ خاڵی، ئولیسێس، بۆ کورتکردنەوەی دووری نینھۆ دۆ ئوروبا. یانەی فلامینگۆ بە شێوەیێکی دارایی یارمەتی خێزانی ڤینیسیۆسیاندا.[٣]

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠، ڤینیسیۆس بەشداری لە وانە فووتساڵەکان دەکرد لە قوتابخانەی فلامینگۆ لە ساو گۆنچالۆ لە کانتۆ دۆ ریۆ، قوتابخانەیەکی بەناوبانگ لە ناوەڕاستی تیتێرۆی.

لە ساڵی ٢٠٠٩، کاتێک ڤینیسیۆس ٩ ساڵ بوو، بەشداری کرد لە تاقیکردنەوەیەکی فووتساڵ لە فلامینگۆ. یانەکە تواناکانی ڤینیسیۆسیان بینی بەڵام چونکە ڤینیسیۆس تەنھا ٩ ساڵ بوو، داوای لێکرا کە ساڵێکی تر بێتەوە. بەڵام، ئەو بڕیاریدا کە دەیویست یاری تۆپی پێ بکات نەوەک فووتساڵ و نەگەڕایەوە. لە ئابی ٢٠١٠، ڤینیسیۆس دەرچوو لە تاقیکردنەوەکانی تۆپی پێی فلامینگۆ.

فلامینگۆ[دەستکاری]

ڤینیسیۆس یەکەم یاری خۆی بۆ فلامینگۆ ئەنجامدا لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ کە لە خوولەکی ٨٢ وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یاریگا لە یاریێکی یەکساندا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مینیێرۆ (١–١).[٤][٥] دوو ڕۆژ دواتر، ئەو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٢، کە مووچەکەی بە شێوەیەکی دیار بەرزکراوە.[٦] ئەم ڕێککەوتنە

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

یانە وەرز خوول کاس کیشوەری ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
فلامینگۆ ٢٠١٧ Série A ٢٥ ٣ ٤ ٠ ٧ ١ ١ ٠ ٣٧ ٤
٢٠١٨ ١٢ ٤ ٢ ٠ ٥ ٢ ١٣ ٤ ٣٢ ١٠
گشتی ٣٧ ٧ ٦ ٠ ١٢ ٣ ١٤ ٤ ٦٩ ١٤
ڕیال مەدرید کاستیا ٢٠١٨–١٩ لا لیگا ئاستی پلە دوو ٥ ٤ ٥ ٤
ڕیال مەدرید ٢٠١٨–١٩ لا لیگا ١٨ ٢ ٨ ٢ ٤ ٠ ١ ٠ ٣١ ٤
٢٠١٩–٢٠ ٧ ١ ٠ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ١٠ ١
گشتی ٢٥ ٣ ٨ ٢ ٧ ٠ ١ ٠ ٤١ ٥
گستی ٦٧ ١٤ ١٤ ٢ ١٩ ٣ ١٥ ٤ ١١٥ ٢٣

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
ساڵ یاری گۆڵ
٢٠١٩ ١ ٠
گشتی ١ ٠

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

  • جامی جیھانی یانەکانی فیفای ٢٠١٨[٧]

بەڕازیلی ئاستی تەمەنی ژێر ١٥ سالان

  • جامی ئەمریکای باشووری ئاستی تەمەنی ژێر ١٥ ساڵان[٨]

بەڕازیلی ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان

  • جامی ئەمریکای باشووری ئاستی ژێر ١٧ ساڵان[٩]

دەستکەوتە کەسییەکان

  • جامی ساو پاوڵۆی جۆنیۆر: باشترین یاریزان لە ڕۆڵی باڵی چەپی ھێرشبەردا[١٠]
  • باشترین یاریزانی جامی ئەمریکای باشووری ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان[١١]
  • گۆڵکاری جامی ئەمریکای باشووری ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Team, Forvo. "Vinícius Júnior pronunciation: How to pronounce Vinícius Júnior in Portuguese". Forvo.com.
  2. ^ "Official Announcement: Vinicius Junior" (Press release). Real Madrid CF. 23 May 2017. Archived from the original on 31ی Octoberی 2019. Retrieved 3 December 2017. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help); More than one of |accessdate= و |access-date= specified (help)
  3. ^ "Flamengo dá aumento de salário e eleva multa de Vinícius Júnior para 45 mi de euros". Globo Esporte (بە پورتوگالی). 4 April 2017. Retrieved 7 June 2018.
  4. ^ "No duelo de favoritos, Flamengo e Atlético-MG empatam na estreia, e Maracanã vê estreia de joia de 16 anos". espn.com.br. 13 May 2017. Archived from the original on 31ی Julyی 2017. Retrieved 14 May 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "El 'merengue' Vinicius Jr. debuta a los 16 años como profesional". Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). 13 May 2017. Archived from the original on 4ی Aprilی 2019. Retrieved 14 May 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "Flamengo dá aumento de salário e eleva multa de Vinícius Júnior para 45 mi de euros". Estadão Esportes (بە پورتوگالی). 16 May 2017. Archived from the original on 4ی Aprilی 2019. Retrieved 7 June 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ Rodríguez, José María (22 December 2018). "El Madrid agranda su leyenda" [Madrid largen their legend]. Marca (بە ئیسپانی). Archived from the original on 8ی Octoberی 2019. Retrieved 22 December 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "2015 South American U-15 Championship". RSSSF. 15 June 2019.
  9. ^ "Brasil golea 5-0 a Chile y es campeón del Sudamericano Sub-17" (بە ئیسپانی). CONMEBOL. 20 March 2017.
  10. ^ "Seleção da Copinha tem Vinícius Júnior e 4 do Timão; Pedrinho é o melhor jogador". Globoesporte.com. 26 January 2017.
  11. ^ "Seleção da Copinha tem Vinícius Júnior e 4 do Timão; Pedrinho é o melhor jogador". Globoesporte.com. 26 January 2017.