ئێدێر میلیتاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێدێر گابریێل میلیتاو (بە پورتوگالی: [ˈɛdɛʁ ɡabɾiˈɛw miliˈtɐ̃w]؛ لەدایکبووی ١٨ کانوونی دووەمی ساڵێ ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە یاری بۆ یانەی ئیسپانی ڕیال مەدرید و یانەی نێودەوڵەتی بەڕازیل دەکات. زیاتر لە ڕۆڵی بەرگریگاری ناوەندی یاری دەکات، دەتوانێ لە باڵی ڕاستەی پشتەوە و دەتوانی لە ڕۆلی یاریزانی ناوەڕاستی بەرگریکار یاری بکات.[١]

کاروانی تۆپی پێی میلیتاو لە یانەی بەڕازیلی ساو پاولۆ دەستیپێکرد، ٥٧ یاریکرد بۆ یانەکە پێش یەوەی بگوازرێتەوە بۆ یانەی پورتوگالی پۆرتۆ. ساڵی ٢٠١٩، پاش یەک وەرز لە پۆڕتۆ، میلیتاو بە بڕی ٥٠ میلیۆن یۆڕۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد.

ساڵی ٢٠١٨، میلیتاو یەکەم یاری پیشەگەری خۆی کرد لە یانەی نێودەوڵەتی بەڕازیل و بەشێک بوو لە یانەکە لە جامی کۆپا ئەمریکا ساڵی ٢٠١٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lawless, Matt. "Liverpool join Man Utd in transfer race to sign £45million Porto ace Eder Militao". Mirror. Archived from the original on 11ی Aprilی 2019. Retrieved 30 December 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)