خەیار
ڕواڵەت
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |

خەیار یان ئاروو میوەیەکی ڕەنگ سەوزە، خەیار لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستان بۆ ماوەی ٣٠٠٠ ساڵ زۆر بە فراوانی دەڕوێنرا. یۆنانییەکان ناسیویانە. ڕۆمانییەکانیش ناسیویانە، بەپێی نووسەر Pliny ئیمپراتۆر Tiberius بەردەوام بە ھاوین و زستان خەیار لەسەر سفرەکەی بووە.
سوودەکانی خەیار
[دەستکاری]خەیار دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزایەکان، ھەروەھا پێک دێت لە ڕێژەیکی زۆر گەورەی لە ئاو لە ڕادەی ٩٦٪ ھەروەھا وا دادەنرێت بە سەرچاوەێکی دەوڵەمەندی لە ڤیتامینەکان وەک ڤیتامین A و B و ڤیتامین G. ھەروەھا سەرچاوەێکە لە کاربۆھایدرەیت و شەکرەکان و لەگەڵ پرۆتینەکان و لە کانزایەکان وەک کالیسیوم و ئاسن و منگەنیسوم و فۆسفات و پۆتاسیوم.
سوودی تەندروستی خەیار
[دەستکاری]- گەشەکردن و بەھێز کەردنی قژ: شەربەتی خەیار بە سوودە بۆ گەشەکردن و بە ھێز کەردنی قژ کە پێک دێت لە سلیکون و گۆگرد بە تایبەتی ئەگەر شەربەتی گێزەر یان خەس یان سپێناخ تێکەڵی بکەێت.
- ڕزگاری دان لە ئەستووربوونی چاو: ئەو ئاوەی کە لەژێر چاودا کوئەبێتەوە لە وانەیە لێ ڕزگار ببیت لە ئەستوور بوونی چاو ئەوەیش دانانی پارچەی خەیار لەسەر چاوێت بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
- چارەسەرکردنە لە سووتانی تیشکی ھەتاو: خەیار بە و دەناسرێت کە لە توانای ئەوەدایە چارەسەری سووتانی پێست لە تیشکی خۆر بکات ئەویس بە دانانی ڕێژەیکی باشی لە شەربەتی خەیار لەسەر ئەو شوێنەی کە تووشی سووتان بووە و مەساچی پێ بکرێت چونکە خەیار وەک تەرتیب کار دەکات لەسەر پێست و زوو چاکی دەکاتەوە.
- کەمکردنەوەی ڕەش بوونی ژێر چاو: خیار ئاورازێکی باشە بۆ ڕزگار بوون لە ڕەش بوونی ژێر چاو ھەروەھا کار دەکات بۆ تەرتیب کردنی پێستی ژێر چاو بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
- تەرتیبی دەم و چاو: خەیار بە خاسییەتی تەرتیب دادەنرێت کە بە ڕەگەزێکی سەرەکی لە کرێمی تەرتیبەکاندا ھەیە و ھەروەھا پەڵەکانیش لا دەبات کە بەھۆی تیشکی ھەتاوەوە دروست بووە.
- نەھێشتنی کونی پێست: خەیار بەس بۆ جوانکاری دانانرێت بەڵکو کار دەکات بۆ نەھێشتی کونی پێست ئەویش ئاوی خەیار لەگەڵ ڕێژەیکی خەلی سێو یان ھەنگوین یان تەماتە.
- ڕێک خستنی پەستانی خوێن: خەیار کار دەکات بۆ ڕێک خستنی پەستانی خوێن ئەویش بە بوونی ڕێژەی کانزایەکان وەک سۆدیوم.
- ڕێک خستنی پلەی گەرمی لەش: خەیار سەرچاوەیکی بەسوودە بۆ تەرتیب کردن لەش ھەروەھا بۆ ڕێک خستنی پلەی گەرمیش ئەویش خواردنەوەی بەرداغێکی شەربەتی خەیار و تێکەڵ کەردنی لەگەڵ ئاوی معدەنووس.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خەیار تێدایە.