زەیتوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە زەیتونەوە)
Jump to navigation Jump to search
وێنەی جۆرێک لە زەیتوون لە وڵاتی ئەردەن

زەیتوون دارێکی ھەمیشە سەوزی بەرداری تەمەن درێژە. بەرزی دارەکەی لە ١٥ مەتر تێناپەرێ. بەرەکەی ڕەنگی سەوز، رەش و مۆرە. حەز لە بنار شاخ و کەنار دەریاکان دەکات. داری زەیتوون لە کۆتاییی بەھاردا دەدرەوشێتەوە و گوڵی سپی دەردەکات لە شێوەی کۆمەڵەی ناجێگیر ناسراون بە لیڤا.[١] گوڵەگان دوو جۆرن، جۆری یەکەم پێکھاتەی نێرینە و مێینە لەخۆ دەگرێ و توانای گەشەکردنی ھەیە بۆ زەیتونی تەواو بەڵام جۆری دووەم تەنھا پێکھاتەی نێرینە لەخۆ دەگرێ و توانای پیتاندنی ھەیە. نیشتمانی بنەرەتی زەیتون سوریا، فەلەستین، ئوردون و لوبنانە. ھەروەھا حەوزی دەریای سپی ناوەراست.

مێژووی[دەستکاری]

مرۆڤ زۆر لەمێژە زەیتونی ناسیوە و بەکاری ھێناوە، لە بەشی زۆری ئایینە پیرۆزەکان ناوی ھاتووە. یۆنانیە کۆنەکان لەزۆر لە ھۆنراوە کانیان ناوییان ھێناوە. وەک دیاری پێشکەش بە شایەکان و پاڵەوانانی شەڕیان کردووە. لە باخی دێرێک لە شاری قودس دار زەیتونێک تا ئێستا ماوە تەمەنی ٢٠٠٠ ساڵ پترە.

بەشە بەسوودەوکانی[دەستکاری]

  • گەڵا
  • بەر((دەنکە زەیتون))
  • شلەرۆنی زەیتون ((زیت الزیتون))
  • توێکلی قەدی.

ھەروەھا لەبەر ڕەقی ھێلداری دارەکەی بۆ دروست کردنی ئەنتیکە کاری ((التحفیات)) بەکار دێت.

بەھای ئابووری[دەستکاری]

داری زەیتون دارێکی بەسوودە لە ھەردوو بوارەکانی ئابووری و ژینگە. بەری زەیتون خۆراکێکی بەلەزەتە بۆ مرۆڤ بە جۆرێک لە زۆر خواردەمەنی جۆراوجۆر و چێشت و زەڵاتە بەکاری دەھێنێت. بەرھەمی زەیتون ٩٥%ی لە حەوزی دەریای سپی ناوەراست بەرھەم دەھێندرێت. بەجۆرێک دەوڵەتی ئیسپانیا بە یەکەم دەولەت دەژمێردرێت کە بەرھەمەکەی دەگاتە ١٧٣١٧٠٠٠ تۆن؛ بەلام لە بارەی بەرھەمھێنانی شلە رۆنی زەیتون دەوڵەتی ئیتاڵیا بە ڕیزبەندی یەکەم دێت کە بەرھەمەکەی دەگاتە ٣٣ میلیۆن گالۆن.

بەھای تەندورستی[دەستکاری]

شلە رۆنی زەیتون بێ زیانە بۆ لەشی مرۆڤ بگرە بە پێچەوانەشە زۆر سوود بەخشیشە بۆی، چونکە شلە رۆنەکەی بە ھیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان بەخشی تێدانییە، بەلکو کۆلیسترۆلی سوود بەخشی تێیدایە کە دەبێتە ھۆی توانەوەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش. خواردی زەیتون لەش بەھێز وبە توانا دەکا

بەھای پزیشکی[دەستکاری]

دەرکەوتووە ئەو شوێنانەی شلە رۆنی زەیتون بە رێک و پێکی وبە بەردەوامی لە خواردنەکانیان بە کار دەھێنن، بە دەگمەن تووشی نەخۆشیەکانی دڵ و پالەپەستۆی خوێن ورەق بوونی دەمارەکان شێرپەنچە دەبن بە تایبەتی شێرپەنچەی مەمک، ھەر بە توێژینەوە دەر کەوتووە ئەو ژنانەی لە خۆراکی رۆژانەیان پتر لە جارێک شلە رۆنی زەیتون بەکار دەھێنن بە رێژەی ٤٥% کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن. وە ھەروەھا بەکار ھێنانی چارەسەرە بۆ برینداری کۆئەندامی ھەرس ورێگرە لە دروست بۆنی بەردی گورچلە.

پێکھاتە بەسوودەکانی[دەستکاری]

یەکێک لە پێکھاتە بە سوودو گرنگەکانی بەری زەیتۆن ترشی ((بەنزەویک)) و ماددەی ئۆلیکە. وە ھەروەھا شەکری Mannite کە لە گەڵاو بەرەکەی دا ھەیە.. شلە رۆنی زەیتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایە. بە رێژەیەکی کەمیش ئەسیدی Free oleic acid تێدایە. ھەروەھا ڤیتامینەکانیB1.B2. A. E)))).. لە گەڵاکانی دا پێکھاتەی ((Oleuropein acid)) ھەیە کە بکۆژی سرووشتی زۆر لە بەکتریا وڤایرۆس و کەروەکانە.

سوودە گشتیەکانی زەیتون[دەستکاری]

جگە لەم سودانەی کە لە سەەەوە باسمان کردن ئەم سوودانی خوارەوەشی ھەیە:-

  • گەلای زەیتون پاک کەرەوەیە ((المعقم)).
  • کولێندراوی گەلا کەی سارد کەرەوەی ((تا)) بە ھێزەکانە((خافض الحرارە)).
  • گەلای زەیتۆن چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشیە تازە دۆزراوەی بە ناوی ((((CFS کۆرت کراوەی ((Chronic Fatigue syndrome))
  • گەلای زەیتۆن ھۆکارەکانی نەخۆشی ئایدز کەم دەکاتەوە، چۆنکە بەرگری لەش زیاد دەکات وە لەش نەرم نۆل ھەوکردنی کەم دەکات.
  • گەلای زەیتون بۆ حەسانەوەی جەستەیی و دەرونی و ھۆش بە کار دێت.
  • گەلاکانی بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشی شێرپەنجەو ئایدز بە سوودە.
  • گەلاکانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرما بوون وھەڵامەت و ئەنفلەوەنزا بە سوودە.
  • کولێندراوی گەلاکانی بە کار دێت بۆ دابەزینی رێژەی شەکر لە خوین.
  • شلە رۆنی زەیتون سوودبەخشە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ وکاریگەری ھەیە لە دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن وکۆلیسترۆل.
  • شلە رۆنی زەیتون رەوان کەری قەبزیە.
  • شلە رۆنی زەیتۆن بە سوودە بۆ ((خورووشت، سووتان، سووتانی بەر خۆر، ھەو کردن)) ی پێست.
  • شلە رۆنی زەیتون لەگەل زۆر لە دەرمانەکانی پزیشکی تێکەل دەکرێت کە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست بە کاردێت، ھەروەھا لە گەل دەرمانەکانی قژ.
  • شلەی رۆنی زەیتون بە کار دێت بۆ شێلانی ماسولکە وجمگە رەق بوو وئێشدارەکان.
  • شلەی رۆنی زەیتون بە کار دێت بۆ نەخۆشیەکانی سنگ و تاعون.
  • شلە رۆنی زەیتۆن چاو بە ھێز دەکات.
  • شلە رۆنی زەیتۆن کاریگەری ھەیە بۆ کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبون بە جەلتەی دڵ وشێرپەنجە.
  • شلەرۆنی زەیتۆن چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی پوک وددان سپی دەکاتەوە.
  • شلە رۆنی زەیتۆن خواردن بە تام وچێژ دەکات.
  • شلە رۆنی زەیتۆن باشترین شلەیە بۆ ھەلگرتنی خۆراک وەک گۆشتی ماسی و پەنیر.
  • خواردنی زەیتون بە ھەموو شێوەکانیەوە سودبەخشە بۆ توانی سێکس.

چارەسەر بە زەیتوون[دەستکاری]

  • خواردنەوەی کوڵاوی گەڵای زەیتوون ڕۆژی ٤ کوپ باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن.
  • خواردنەوەی تێکەڵاوی یەک کەوچکی چێشت لەگەڵ گیراوەی نیو پارچە لیمۆ پێش نانی بەیانیان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ باشە بۆ دەرکردنی کرمەکانی ناو ڕیخۆڵەی منداڵ.
  • خواردنی یەک کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتوون پێش نانی بەیانیان بۆ ووردکردنەوەی بەردەکانی گورچیلە و زراو و لوولەی میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنی بەرھەمی زەیتوون لەگەڵ نانی ئێواران بە شێوەی ڕۆژانە.
  • خواردنی ٣ کەوچکی چێشت بە شێوەی ڕۆژانە لە کوڵاوی گەڵای زەیتوون و بەکارھێنانی زەیتی زەیتوون لەگەڵ ژەمەکان و خواردنی بەرھەمی زەیتوون لە کاتی نان خواردنی بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەرکردنی پەستانی خوێنی بەرز و کێشەی میزنەکردن.
  • زەیتی زەیتوون زۆر باشە بۆ دەرکردنی ژەھراویەکانی ناو لەش.
  • بەکارھێنانی تێکەڵاوی سپێنەی یەک ھێلکە لەگەڵ ٢ کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتوون بەشێوەی مەڵھەم بۆ چەورکردنی شوێنی سووتاوی پێست جۆری ئاسان.
  • بەکارھێنانی ووردکراوی بەرھەمی زەیتوون (لە دوای دەرکردنی ناوکەکەی) بە شێوەی دەرمانێک لەسەر دوومەڵی ووشک.
  • بەکارھێنانی زەیتی زەیتوونی شلەتێن وەکو مەڵھەم بۆ چەورکردنی شوێنی تووشبوو بە گەڕی و ێەدەف و ئەگزیما بە چەورکردنی شوێنەکە بەشێوەی بازنەیی بە بەکارھێنانی پارچە پەڕۆکێکی زبر.
  • گەڵای زەیتوونی نەرم لەگەڵ زەیتی زەیتوون بۆ چەورکردنی شوێنی تووشبوو بە ھەوکردن و بڕین لەسەر پێست بەکاردێت.
  • بۆ چارەسەرکردنی پێستی دەموچاوی ووشک و درزبوون لە پێستی دەست وپیَ دەبێت زەیتی زەیتوون تێکەڵاو بکرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەک لە گیراوەی لیمۆ.
  • چەورکردنی برۆی چاو بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە ھەڵوەرین، ھەروەھا بە چەورکردنی پێستی سەر بە زەیتەکە لە دوای شوشتنی سەر بە ئاوی شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەرکردنی کڕێشکی سەر.
  • چەورکردنی پێستی لەش بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە تیشکی خۆر.
  • گەڵای زەیتوون پێکھاتووە لە گیراوەیەک تایبەتە بە چارەسەرکردنی ھەوکردنی ناو دەم و پووک بە جوییندنی گەڵاکە وەکو بنێشت. ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی بڕین و دومەڵ بە ووردکردنی گەڵاکان و دانانی لەسەر بڕینەکە. ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی برینداربوون (قرحە) ی ڕیخۆڵە بە بەکارھێنانی گیراوەی گەڵای زەیتوون لە ناو کۆمەوە.
  • بۆ چارەسەرکردنی ڕۆماتیزم و ھەوکردنی دەمارەکان (ئەعساب) و پێچبوونی جومگەکان، پێویستە مەڵھەمێک دروست بکرێت بە ووردکردنەوەی یەک دانە سیر لەگەڵ ٢٠٠ گرام زەیتی زەیتوون و جێھێشتنی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ئینجا چەورکردنی شوێنی ئازارەکە بۆ چەند جارێک تا چاکبوونەوە.
  • زەیتی زەیتوون باشە بۆ گەنج کردنی ئەندامەکانی ناو لەش.
  • زەیتی زەیتوون جیاوازی ھەیە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی زەیتەکان کە نابێتە ھۆی بەرزکردنی ڕێژەی کۆلیستیرۆل لە خوێنە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.britannica.com/plant/olive-plant