شێلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی شێلم

شێلم (شەڵغەم (Turnips سەوزەیەکی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی کە تێیدایە سێجار کەمترە لەو بڕە وزەیەی کە لە ھەمان بڕی پەتاتەدایە. شێلم گەلێک ماددەی خۆراکی گرنگ لەخۆ دەگرێت بۆ نموونە، ڤیتامین C، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیک ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، کۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەکانی خواردنی شێلم بریتین لە: سووککردنی نیشانەکانی ھەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەھێزکردنی بەرگریی لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەکان، پاراستنی کۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەکان لە تووشبوون بە ڕەقبوون بەوەی کە ماددە دژەئۆکسانەکانی ناو شێلم دژی ماددە یان کۆلکە سەربەستەکان دەوەستن و ناھێڵن کە کۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە کرداری ئۆکسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەکاندا بنیشێت، باشترکردنی تەندروستیی سییەکان بەوەی کە ھەوکردن و نیشانەکانی ھەوکردن سووک دەکات بەتایبەتی ھەوکردنی بۆڕیی ھەوا کە زیاتر لە جگەرەکێشەکاندا بەدی دەکرێت، ھەروەھا خواردنی شێلم بەھۆی ڕێژە بەرزەکەی ڤیتامین E ڕۆڵی ھەیە لە پاراستنی خانەکانی مێشک لە کزبوونی فرمانەکانیان کە پەیوەستن بە بەساڵاچوون. شێلم بۆ دروستکردنی شەلەم بە کار دێت کە چێشتێکی کۆنی کوردییە.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]