بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تووتڕک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تووتڕک

توودڕک یان تووتڕک،[١] جۆرە دارچکەیەکی دڕکاوییە کە میوەیەک بە ھەمان ناو دەگرێت. میوەکەی بۆ خواردن و خۆشاو و مرەبا بەکەڵک دێت. ھەر وەھا پەلەوەران و ئاژەڵانیش لێی دەخۆن. تووتڕک بە شێوازی خۆرستە دەڕوێت و لە شاتوو یان تووفەرەنگی دەچێ و بە رەنگی زەرد یان سووری مەیلەو ڕەش دەست دەکەوێ. گوڵەکانی رەنگیان سپی، پەمەیی و بەکۆمەڵن و دووھەمین مانگی ھاوین تاکوو دوو مانگ دواتر بەرەکەی پێ دەگا.

ئەگەرچی ناوەکەی وشەی تووی تێدایە، لە خێزانی گوڵباخەکانە (Rosaceae).[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «تووتڕک»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
  2. «Bananas are Berries. Raspberries are Not». Office for Science and Society (بە ئینگلیزی). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.