ئەنەناس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ئەنەناس

ئەنەناس (ناوی زانستی: Ananas Comosus) میوەیەکە لە پۆلی بڕۆمیلیەکانە، کە تەنھا لە ناوچە کەمەرەییەکان دەڕوێت، لەشێوەی قوچەک دایە. زۆر سەرنج ڕاکێش و تامێکی نایابی ھەیە و لەشێوەی سروشتی خۆی و شەربەت دەخورێت ڕەنگێکی زەردباو ھەڵدەگرێت، بۆ یەکەم جار لە کیشوەرەکانی ئەمریکا دۆزرایەوە، لەسەرەتادا ھەوڵێکی زۆر درا تا لە جۆریەتی و چۆنیەتی تێبگەن تا بۆ شوێنەکانی تری جیھان بیگوازنەوە، دەرکەوت کە تەنھا لە شوێنە گەرمەکانی جیھان دەڕوێت یان ئەوناوچانەی کەشوھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە وەک: باشوری ئەمریکا و ناوەڕاستی ئەفریکا.

پێکھاتەکان[دەستکاری]

ئەنەناس بڕێکی زۆرلە شەکر لەخۆدەگرێت وەدەوڵەمەندەبە ڤیتامینەکان، لە ٪٧٠ پێکدێت لە ئاو وە لە ٪٢٠ پێکدێت لە شەکر وە لە ٪١٠ بریتیەلەخۆراکەمادەکانی بڕۆمیلین و خوێیەکانزاییە جۆربەجۆرەکان وەک فەسفۆڕ و یۆد.

سودەکان و بەکارھێنان[دەستکاری]

یاریدەرێکی چاکەبۆھەرسکردنی خۆراک و میزکردن وەھەروەھادژەھەوکەرێکی باشەبۆھەمووجۆرەکانی ھەوکردن بەتایبەت ھەوکردنی کڕکڕاگەکان لە جومگەکاندا، وەپارێزەرێکی چاکی پێستەلە تیشکی سەروی وەنەوشەیی پاکردنەوەی پێست و چالاککردنی خوێنبەرەکان وھاوسەنگی ترشەڵۆکی گەدە، سودێکی زۆری ھەیەبۆ گورچیلەکان جگە لەڕێگریکردن لەکلۆربونی ددانەکان بەھۆی بونی فلۆرید کەیارمەتی منداڵ دەدات لەھاتنەوەی ددانەکانی وەبەکاردێت لەدروست کردنی کھول جۆرەکانی خواردنەوە سەرمەستیەکان.

زیانەکان[دەستکاری]

دەبێتەھۆی شلبونەوەی ڕیخەڵۆکەکان و سکچون ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆربخۆرێت. کارلێکەکانی لەگەڵ دەرمان:
ئەنەناس ھاوکارێکی چاکەگەربێت وبخورێت لەگەڵ دەرمانی پاڵەپەستۆی خوێن وچالاککردنی جولەی خوێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]