ئەحمەد داودئۆغڵو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد داودئۆغڵو
ئەحمەد داودئۆغڵو


سەرۆک وەزیرانی تورکیا
لە پایەی
٢٨ی ئابی ٢٠١٤ – ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦
لە دواییدا بینالی یڵدرم
لە پێشیدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

لەدایکبووە ٢٦ی شوباتی ١٩٥٩ (تەمەن ٥٥)
 تورکیا، قۆنیە
پارتی سیاسی پارتی داد و گەشەپێدان
ئایین ئیسلام
ئیمزا ئەحمەد داودئۆغڵو's signature

ئەحمەد داودئۆغڵو (تورکی: Ahmet Davutoğlu) (لەدایکبوون: ٢٦ شوبات ١٩٥٩؛ شاری قۆنیە) سیاسەتمەدارێکی تورکە، لە ئابی ٢٠١٤ تاکوو ئایاری ٢٠١٦ سەرۆک وەزیرانی تورکیابووە. پێشتریش وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو لەماوەی ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١٤ ئەمەش لەپاڵ پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیادابووە.

ژیان[دەستکاری]

ژیانی خوێندن[دەستکاری]

ئەحمەد داودئۆغڵو ئامادەییی ئیستەنبوڵی کوڕانی تەواوکردووە. لە ساڵی خوێندنی ١٩٨٣-١٩٨٤ لە زانکۆی بۆغازیچی لە شاری ئیستەنبوڵ دەستی بە خوێندنی بەشی ئابووری و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کردووە. لەبەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ھەمان زانکۆ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای وەرگرتووە. لەساڵی ١٩٩٠ لە زانکۆی مالیزیای نێودەوڵەتی ئیسلامی وەک پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دەستبەکاردەبێت و، دواتریش بەشی سیاسەت لەو زانکۆیە دەکاتەوە، پاشان لە ساڵی ١٩٩٣ دەبێتە سەرۆکی ئەو بەشە. لەنێوان ساڵانی ١٩٩٥-١٩٩٩ لە زانکۆی ماڕمەڕە لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کاری کردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨-٢٠٠٢ لەبەشی ئەکادیمیای سەربازی و ئەکادیمیای جەنگ وەک وانەبێژ کاری کردووە.[١]

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

ئەحمەد داودئۆغڵو ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە لە تورکیا. لەماوە سەرۆک کۆماری ئەحمەد نەجدەت سیزار و لەماوەی سەرۆک وەزیرانی عەبدوڵڵا گیول لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک ڕاوێژکاری حکوومەتی تورکیا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە دەستی بەکارکردووە. بووەتە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ کاروباری دەرەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ کرا بە وەزیری دەرەوەی تورکیا.

ژیانی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

ئەحمەد داودئۆغڵو خێزاندارە و خاوەنی ٤ منداڵە. ھەریەکە لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت. خاوەنی یەکێک لە پەرتووکە ناودارەکانی تورکیایە، دەربارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە ناونیشانی "قوڵاییی ستراتیژی".

سەرچاوە[دەستکاری]