ویکیپیدیا:سیاسەتی بانکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بان پێکھاتووە لە وەستاندنێکی فەرمی بەکارھێنەران لە بەشداریکردن لە دەستکاریکردنی پەڕەیەک یاخود تەواوی ویکیپیدیا. بڕیاردان لەسەر بانکردن لەسەر یەکدەنگی. کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە دەدرێت. بانکردن یەک شت نییە لەگەڵ بەربەستن. بەربەستن لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بەکاردێت بۆ وەستاندنی بەکارھێنەرێک یان ناونیشانێکی ئای-پی لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بێکۆتا یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەکاتێکدا بانکردن وەک دەرکردنێکی تەواو وایە.

جۆرەکانی بانکردن[دەستکاری]

وەک لە سەرەوە باس کرا بانکردن چەند جۆرێکی ھەیە:

بانکردنی وێبگە[دەستکاری]

مەگەر بە پێچەوانەوە وترابێت، بانکردن پێکھاتووە لە بانکردنی وێبگە، کە تەواوی سایت یان ماڵپەڕی ویکیپیدیا دەگرێتەوە. واتە بەکارھێنەر بە تەواوەتی لەسەر ھەموو پەڕەکان مافی دەستکاریکردنی لێ دەسەنرێتەوە، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەژماری ھەبێت یان نا، بە ھەر شێوەیەک بێت و بۆ ھەر مەبەستێک بێت، ناتوانێت جارێکی تر دەستکاری ویکیپیدیا بکات، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەر کەسێک بێت.

بانکردنی پەڕە یان وتار[دەستکاری]

بانکردنی پەڕە (پەڕەی داڕێژە، مۆدیوول، ویکیپیدیا و یارمەتی و ھتد...، ھەر پەڕەیەک بێت) یان وتار ڕێگری لە بەکارھێنەرێک دەکات لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو. ڕێگرییەکە لەوانەیە پەڕەی وتووێژی ئەو وتارەش بگرێتەوە یانیش بە پێچەوانەوە.

بانکردنی بابەت[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ڕێگریکردن لە بەکارھێنەر لە دەستکاریکردنی وتارەکانی سەر بە بابەتێک. بۆ نموونە دەکرێت بابەتە سیاسییەکان بێت و ئەو بەکارھێنەرە بە بەردەوامی خراپکاری ئەنجام دابێت لەسەر وتارەکانی ئەو بابەتە.

بانکردنی پەیوەندیبەستن[دەستکاری]

بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندیی نێوان دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەکاردێت.