وتووێژی داڕێژە:پێڕستی سیاسەتە زۆرەملێیییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زۆرەملێ[دەستکاری]

بەڕای من ئەم وشەیە جوان نییە. بۆ داڕێژەی تریش من "بەڕێوەبەرایەتی"م بۆ ئینفۆرسمێنت داناوە، بەڵام لەوە ئەچێ "سیاسەتە چەسپێنەرەکان" یان شتێکی لەو بابەتە باشتر بێت. حەزەکەم ڕای @Calak: وەرگرین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٣١، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ Enforcement یەکێک لە ماناکانی ئەمەیە: سەلماندی شتیک بە زۆرەملی. بەڵام لێرەدا مانای ئەمە نییە. ئەمە لە فارسیدا پێی دەڵێن اجرا. نازانم لە عەربیشدا اجراء بەم مانایە بێ یان نا (پێم وایە ئەوان دەڵین تطبيق یان تنفيذ). لە کوردیدا «بەڕێوەبردن» یان «بەجێھێنان» لەمە نزیکە. راستییەکەی بەڕێوەبردن ھەر لە administer نزیکە. ڕاوەستە با زیاتر فکری لێ بکەینەوە... .--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: @Épine: بە ڕای من enforcement = یاساسەپاندن = یاسا + سەپاندن. فارس دەڵێ اعمال قانون. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە بە ئینگلیزی دەبێتە law enforcement. خۆ enforcement ھەر بۆ یاسا نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]