بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ دەستتێوەردانی بەڕێوەبەران دژی خراپکاری

بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکارانەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Zemen لە بابەتی سکاڵاکان
داواکارییەکان بۆ دەستتێوەردانی بەڕێوەبەران دژی خراپکاری

ئەم پەڕەیە شوێنی سکاڵاکردنە لەو بەکارھێنەرانەی ویکیپیدیا کە خەریکی خراپکاری بەردەوام و ڕوونن ھەروەھا سوورن لەسەر بەردەوام بوونیان دوای ئاگادارکردنەوەشیان. پێش ئەوەی لێرە سکاڵا بکەیت، گرنگە کە سەرەتا ویکیپیدیا:خراپکاری بخوێنیتەوە. لەبیرت بێت کە بەربەستکردن لە بێچارەییدا دەکرێت، تەنھا کاتێک ئەگەر بەکارھێنەرێک سوور بوو لەسەر بەردەوامبوونی لە خراپکاری بەربەستی بکەن، ئەگەر ڕێگەیەکی تر ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە، تکایە بیگرە بەر. بۆ پێشکەشکردنی سکاڵایەک دەستکاری بەشی سکاڵاکانی ئەم پەڕەیە بکە و ناوی بەکارھێنەری خراپکار زیاد بکە.


گرنگ! تکایە ئەمە بخوێنەرەوە!
  1. ئەو بەکارھێنەرەی کە سکاڵای لێ دەکەیت پێویستە زیاتر لە یەک جار خراپکاری ئەنجام دابێت و ھەر بەردەوام بێت تەنانەت دوای ئاگادارکردنەوەشی
  2. دەبێت پێش سکاڵا لێ کردن بەکارھێنەرەکە لایەنی کەم سێ جار ئاگادار کرابێتەوە
  3. تکایە داڕێژەی {{خراپکار|ناوی خراپکار لێرە}} بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست سکاڵاکە بکەیت
  4. داڕێژەی {{خراپکار ئای-پی|ناوی خراپکار لێرە}} بۆ سکاڵاکردن لە ئای—پییەکان بەکار ببە

  • بەردەوام ئاگاداری ئەم پەڕەیە بن بۆ پاراستنی و ئاگاداربوون لە بەکارھێنەرە سکاڵالێکراوەکان
  • پێش بەربەستکردن بەسەر بەشدارییەکانی سکاڵالێکراودا بچۆرەوە


سکاڵاکان

[دەستکاری]

بەکارھێنەران

[دەستکاری]
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
Here we go... من خۆم داوای سڕینەوەم کردوە، باسی چی دەکەی!  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١١:٢٣، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سەیری لۆگەکان بکەن. دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەر ئاگادار کرایەوە، تاگی سڕینەوەی لەسەر داندرا. ئینجا کردییە شەڕە دەستکاری، لەکۆتاییدا کە زانی هەڵەیە خۆی داوای سڕینەوەی کرد. کەوابێ بۆ دەستکارییەکانی گەڕاندەوە ئەگەر ئەیزانی تاگەکە ڕاستە ئەگەر ئەمە شەڕە دەستکاری نەبێ؟ خۆتان حاکم بن. ئێپین ١١:٣٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ بەڕێوەبەر لە گفتووگۆدا بووین لەسەر ئەوەی بسڕدرێتەوە یان نا و دەشتزانی وتووێژ کراوەیە، سەربەخۆ تاگی سڕینەوەت لێدا بێ ئەوەی حساب بۆ بەڕێوەبەر بکەی. بۆیە ھەر کە زانیم فیتنەکە گەیشتووەتە ئەوێ و هاتووە و شەڕە دەستکاری دەکات، گوتم پەڕگەم ناوێ با بسڕدرێتەوە و ناکۆکییەکە زیاتر قووڵ نەبێتەوە. ئەگەر نا خۆم لەگەڵ سڕینەوەیدا نەبووم.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١١:٤٥، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک لەسەرەوەش دیارە، هێرشی کەسی و ناشارستانی بوون. ئێپین ١١:٤٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Épine {{کرا}} زەمەن بۆ ھەفتەیەک بەربەستکرا For the reasons bellow but not limited to
  • Constant Edit warring even after countless warnings in their talk page
  • Misuse and constant breach of Policies and Guidelines
—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٤:٠٢، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تێبینیی بەڕێوەبەر: بۆ ھەموو بەڕێوەبەران: ئەم بەکارهێنەرە دوای ئەوەی یەک ھەفتە بەربەستدەکرێ لەبەر شەڕە دەستکاری و شکاندنی یەکدەنگی کۆمەڵگا و دەستبەجێ دوای تەواوبوونی بەربەستنە یەک هەفتەییەکەی، گەڕایەوە سەر هەمان شێوازی شەڕە-دەستکاری و پێشێلکردنی ڕوونی یەکدەنگی کۆمەڵگا بەبێ ئەوەی هیچ وتووێژێکی نوێ بکات. لەبەر ئەم هۆکارە، بەھەمیشەیی بەربەستکرا لە وتاری ھاوزایەندخوازی کرا تا کاتێک کە وتووێژی نوێ دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ کۆمەڵگاکە، (Indefinite Partial Block) بۆ پاراستنی وتارەکە لە تێکدان. مێژووی دەستکارییەکان و لۆگی بەربەستنەکە ڕوونن و پێویست بە وەڵامدانەوەی زیاتر ناکات. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٣٢، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: پێش ئەوەی هەژمارەکەم یەک هەفتە بەربەست بکەیت، هەوڵم دا وتووێژت لەگەڵ بکەم بۆت ڕوون بکەمەوە کە بۆچی هەڵەیت، بەڵام یەکسەر هەژمارەکەت بەربەست کردم لەجیاتی ئەوەی وتووێژ بکەیت. دواتر لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا، هیچ دەستکارییەکت لە وتاری هاوزایەندخوازی نەکردبوو، ئەمڕۆی لێ دەرنەچێ، کە ناوەڕۆکی سەرچاوەدارت لابردووە و سەرەکیترین سیاسەتی ویکیپیدیات پێشێل کردووە: ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە. بەڕێوەبەر دەبێ ئەم شتانە بزانە، ئەگەر "یەکدەنگییەکیش" لەسەر ئەمە هەبووبێ ئەبێ بزانێ یەکێ لە بنەڕەتترین سیاسەتەکانی ویکیپیدیا پێشێل ئەکا و شتی وا نابێ، نەوەکوو وەکوو تۆ بێ سەرووبەر دەستکاری بکا و خەڵکی بەربەست بکات. ئێپین ٢٠:٣٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕواننە ئێرەش، لەدوای هەوڵدانی بەردەوام لە وتووێژ و ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکان، بە بەردەوامی هەڕەشەم لێکراوە و پێم وتراوە بیبە مێتا، بۆیە لەوێش لەسەر داواکاری خۆی ڕیپۆرتم کردووە. ئێپین ٢١:١٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
چۆن ئەکرێ کەسێک ئەوەنە خراپ بێت قسەکان بگۆڕێ، تۆ ھەڕەشەت لە بەڕێوەبەران و بەکارھێنەران کردووە کە سکاڵا بکەی و بیبەیتە مێتا لە دێرینی زەمەنەوە کاتێک ویستوویانە قسەت لەگەڵ بکەن بابەت ساغ بکەنەوە. لە کاک ئارام و منەوە بیگرە وەک بەڕێوەبەر تا بروسکیش وەک بەکارھێنەر، ھەربۆیە لەبەر ئەمە بوو وتم گەر ئەزانی ئێمە ھەڵەیەن فەرموو بیبە بۆ مێتا بێمنەتین و ئاساییە لامان، ئێستاش وایلێدەکەی وەک ئەوەی من بەبێ ھیچ شتێک و لەیەکەمەوە ھانم دابی تا بیبەیتە مێتا و وتووێژمان نەکردبێ، ھەر تۆزێک ڕاستگۆ بن من ھەفتەیەک ھەر لەگەڵ تۆ و زەمەن بووم و خەریکی وتووێژکردن بووم، چۆن ئێستا ئاوا دێی شتەکان وەک خۆی باسناکەی؟ کەسێک ئەگەر دڵیشی نەبێ ڕاستگۆیی دەبێ! —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:١٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad بۆچی کە هەوڵی وتووێژکردنم دا لەسەر پەڕەی لێدوانت، وەک لەسەرەوە بەستەرم بۆی داوە، هەفتەیەک هەژمارەکەمت بەربەست کرد لەجیاتی وتووێژ بکەیت؟ لەسەر هەموو وتووێژەکان دیارە ئەڵێی ئەگەر ئەزانی هەڵەم بۆ ناچیتە مێتا؟ بەڕێوەبەر ئەبێ وابێ، لەجیاتی هەوڵی چارەسەری ناوخۆیی بات بڵێ بچۆ بۆ مێتا؟ ئێستا تۆ لەسەر چ بنەمایەک هاتووی هەژماری منت بێسنوور لەسەر بابەتێک بەربەست کردووە، ناوەڕۆکی سەرچاوەدار ئەسڕیتەوە و ویکیپیدیا سانسۆر ئەکەیت گوایە "یەکدەنگی کۆمەڵگە" ئەپارێزیت؟ نازانیت ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە؟ دواتر چۆن خۆت بەکارهێنەرێک بەربەست ئەکەیت لە بابەتێک کە تێوەی گلاوی؟ ئەمە کاری بەڕێوەبەرێکی دەرەکییە نەوەک جەنابت بێی بە هەرەمەکی بەربەستن بەسەر خەڵکیدا بسەپێنیت. ئێستا ئێمە ناڕاستگۆین. ئۆکەی. ئێپین ٢١:٢٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەسەر چ بنەمایەک ئێستا دوای هەفتەیەک هاتووی ناوەڕۆکی سەرچاوەدار ئەسڕیتەوە کە لە ویکی ئینگلیزی قبووڵکراوە بەو گەورەییەی خۆیەوە؟ فەرموو بۆمان ڕوون بکەوە. دەستتخۆش بێ بۆ ئەوەی لەگەڵ من و زەمەن بوویت و ڕاست ئەکەیت و ئەوە دیارە، کەس باسی ئەوە ناکا، من باسی ئەو بەربەستنەی ئەمڕۆ و ئەو سڕینەوەی ناوەڕۆکە سەرچاوەدارانە ئەکەم. ئێپین ٢١:٢٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine کاک ئێپین دڵنیا بە ئەگەر نیوەی ئەو شەڕە دەستکاری و تۆمەتانەت لە ویکیپیدیایەکی گەورەتر کردبا، خوودی بەڕێبەرەکەی ئەو شوێنە بێ سنوور بەربەستیان دەکردی. ئەگەر بڕوا ناکەیت بۆ نموونە فەرموو بۆ ویکیپیدیای فارسی تاقی بکەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:٣١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەوڵی چارەسەری ناوخۆیی وەک ئەوەی نەمدابێ؟ من ھەفتەیەک لەگەڵ زەمەن بووم لێرە و لەفەیسبووک قسەم لەگەڵی کردووە، ھەفتەیەک زیاتر بەس لەگەڵ تۆ بووم چەندجار تۆ و زەمەنم ئارامکردۆتەوە کە بوەستن شتی وانەکەن، چەندجار نامەم بۆ ناردوون کە ئاڵاکەی ھەردووکتان نامێنێتەوە و بۆم ڕوونکردوونەتەوە باروودۆخەکە دەبێ چۆن بێ و چۆن تێپەڕبێت ھەرکێ ئەیەوێ بیبینێ خۆ لۆگەکان ماون. چۆن وا قسە ئەکەی وەک ئەوەی ھیچم نەکردبێ؟، چەندجار داوات کردووە بەربەستەکەت بکەمەوە چۆن شتی وا دەبێ؟ گەر قسەی ترت ھەبوو بیکەی کێ ڕێی لێگرتبووی لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆت بێی بانگم بکەی و قسەم لەگەڵ بکەی. بەربەستن کە بەپێی یاسا داندراوە چۆن لەبەر وتووێژکردن لادەچێت لەسەر ئەوەشی ئەتوانرا وتووێژ بکەین لە پەڕەکەی خۆت! یان لە ئیمەیڵەکەت چەند ڕۆژە من و تۆ بەس بە ئیمەیڵ قسەمان کردووە لە ڕابردوو، زەحمەت بوو لەوێ قسە بکەین؟ بۆ ھەمووشتەکان وەک ھخۆی ناخەیە ڕوو؟ دواتر سانسۆری چی ئاڵاکە یەک سەرچاوەی بۆ داندراوە ئەویش کەمپینێکە ھەر پەیوەندی بە ئاڵاکەوە نییە کەمپینەکە داواکردنی مافە لەسەر دوو ترانسجێندەر ئەخر بۆ ڕاستگۆ نابیت؟ خۆ ئەوانەی مێتا دێنە ئەوانە ھەموو دەبینن سەرچاوەکەش دەبینن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:٣١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad لە وتووێژی پەڕەی خۆم داوای هەڵگرتنی بەربەستنەکەم کردبوو کە هەر وەڵامت نەدایەوە، لە ئیمەیلیش بە هەمان شێوە، حەز ئەکەی ئیمەیلەکەت بۆ بنێرمەوە؟ دواتر ئەو سەرچاوەیەی کە بەکارهاتووە بۆ ئاڵاکە لە دەقی وێنۆکدا ڕوونە: تەنیا وتراوە ئەو ئاڵایە لەو کەمپینە بەکارهاتووە و سەرچاوەی بۆ داندراوە کە ئەو کەمپینە هەیە، کەواتە بە چ پێوەرێک هێشتا لایدەبەیت؟ ئەمە ئەبێتە primary source و زیادکردنی یەکسەر ڕێگە بە بەکارهێنەر ئەیات هەر دەقێک یان پەڕگەیەک کە پێشووتر لەژێر بیانووی بێسەرچاوەیی لابرابێت ئەگەر هاتوو سەرچاوەی بۆ دانا دابنێتەوە. لە ویکیپیدیا بەکارهێنانی وێبگەی کەمپین ڕێگەپێدراوە، ئەو پەڕگەیە ئەچێتە ژێر ناوەڕۆکە ڕێپێدراوەکان because it does not add any undue weight، ئەڵێت ئەو ئاڵایە لەو کەمپینە هەیە و سەرچاوەی کەمپینەکە داندراوە، چەند جار ئەمەت بۆ ڕوون بکەمەوە، بۆ هەرسکردنی بۆو ئەمەنە قورسە؟ چەند جار ئێرەم پێ پیشان دای؟ بۆچی بەردەوامی لە شەڕە دەستکاری دوای هەموو ئەو ڕوونکردنەوانە لە پەڕەی لێدوانت، لە کورتەی دەستکارییەکان، لە پەڕەی لێدوانی خۆم؟ بە چ پێوەرێک ئێستا هاتووی ناوەڕۆکی سەرچاوەدار لە ویکیپیدیا ئەسڕیتەوە و ویکیپیدیا سانسۆر ئەکەیت گوایە "یەکدەنگی کۆمەڵگە هەیە" بۆ سانسۆرکردنی پەڕگەیەک! ئێپین ٢١:٣٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja هەموو کەسێ لەسەر شەڕە دەستکاری شایەنی بەربەستنە. ئێستا من چ شەڕە دەستکارییەکم کردووە لە دوای یەک هەفتە بەربەستن!!! ئێپین ٢١:٤١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine شتەکەم گشتی گوت، مەبەستم ھەر بە تەنیا بەڕێزت یان ئەو ھەفتەیە نەبوو. مەبەستم ئەو بابەتەیە کە ڕێک لە بەھاری ٢٠٢٥ەوە بەردەوامە. بێگومان ئێمە چاوەڕوانیی زیاترمان لە بەڕێزت هەیە چونکە ئەزموونی بەشدارکردنت لە ویکیپیدیا لە هەر هەموومان زیاترە و سەردەمێکیش بەڕێوەبەر بوویت. ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:٥١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ئەگەر کەمتەرخەمیم هەبووبێ لێی ببوورن لەکۆتایی منیش مرۆڤم و پێرفێکت نیم، زۆر پێم سەیرە هەمیشە باسی ئەوە ئەکرێ کە پێشووتر بەڕێوەبەر بووم. کە بەڕێوەبەربووم باشترین هەوڵم داوە ئەرکەکانم بە باشی بکەم و وەکوو ئێستای ساکوراش هەڵەم کردووە، هەر بۆیە وازم لە بەڕێوەبەرایەتی هێنا و ئەمەوێ ئێستا وەکوو بەشداربوویەکی ئاسایی لە ویکیپیدیا بەشدار بم. ئێستا من نامەوێ وتووێژەکە بە لاڕێدا بڕوا، لێدوانەکانی من لە سەرە بخوێنەوە: "یەکدەنگی کۆمەڵگە" ڕێزی گیراوە (وتووێژ لەسەر ئاڵابووە لەناو داڕێژەیەکی گشتی)، سەرچاوە بۆ ئاڵا داندراوە و لە بەشێکی تایبەت لە وتارەکە داندراوە، ئێستا جەنبتان پێتان وایە کاممان هەڵەین؟ ئێپین ٢١:٥٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ڕاستە بێگومان، سپاس بۆ تەواوی بەشدارییەکانتان و بەهیوای بەردەوامبوونی زیاترتان، بێگومان باکگراوندی ئێوە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە هەر لەوەوە بگرە کە باشترین بەکارهێنەری ویکیپیدیا واتە کاک ئارام سەردەمێک لە ئێوە فێر دەبوو، یان ئەو ویکیپرۆژانەی کە داتانمەزراند و ئەو وتارانەی کە پەرەتان پێدا ئێستا هەمووی لەبەر چاوە. ئەو بابەتەش سەرەتا ساڵی پێشوو بەڕێزتان یەکدەنگی ویکیپیدیاتان بە بیانۆی دژایەتیی سانسۆر ڕەت دەکردەوە بۆیە من دژی بەڕێزتان بووم، بەڵام ئەمساڵ ئەو بابەتە لەخۆوە گەورە کرایەوە، سەرچاوەکان شایەد لە شوێن یان بەشێکی هەڵە و یان بە دەقی زیادییەوە بووبن، بەڵام بۆ ئەو بابەتە ڕێک قسەی ئێوەیە کە ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە. بۆ داڕێژەکەش باشترین کارتان کرد کە دواتر گواستتەوە (بۆ بابەتی سندووقەکان ساکوورا هەندێک توندە :) لەبیرمە جارێک بە هەژماری پێشووم کە دواتر ڕەمزەکەشم لەبیر کرد سندووقێکم ساز کرد کە ئاڵای تورکیا ×ێکی لێدرابوو و دەگوترا ئەو بەکارھێنەرە دژی ئەندامبوونی تورکیایە لە یەکێتیی ئەورووپا، ساکووراش دژی بوو بەڵام کاک ئارام پاڵپشتی کرد و وتی ئاسایییە ئەو جۆرە سندووقانە بە هەر ویکییەک بوونیان هەبێ). هەرچەند ئەگەر شەڕە دەستکاریتان کردبێ و گوێتان بە بەڕێوەبەر نەدابێ ئەوە ئاسایییە بۆ یەک هەفتە ساکوورا بەربەستی کردوون، ڕاستییەکەشی ئەو هەفتەیە لێرە نەبووم و نازانم چی نوێ ڕوویداوە بەڵام ئەوە دەزانم کە هەم بەڕێزت و هەمیش زەمەن بوونتان لە ویکیپیدیا زۆر بەسوود و پێویستە. هەر بەکارهێنەرێک کە زیاتر لە ساڵێک لێرە کاری کردبێ ئەگەر دڵسارد بێتەوە یان بڕوا ئەوە بێگومان زیانێکی زۆر بەر پرۆژەکە دەکەوی. لە کۆتادا دەمەوێ بڵێم خۆت قسەیەکی زۆر جوانت گوت، هیچمان بۆت نین و هەموومان مرۆڤین و دەکرێ هەڵەمان کردبێ؛ بۆیە زۆر باش دەبێ ئەگەر بەبێ ڕق و تووڕەیی لە یەکتری درێژە بدەین بە کارەکانمان لێرە و کێشەکانمان بە دیالۆگ و یەکدەنگی و بەپێی یاساکان چارەسەر بکەین. زۆر سپاس بۆ هەمووتان. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٢:١٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ لێدوانەکەت، ئەوەی تێگەیشتبم ئەوەیە کە هەبوونی ئەو ئاڵایە بەو شێوەیەی ئێستا دروستە، ئەگەر هەڵەم تکایە ڕاستم بکەرەوە. دووبارە @Pirehelokan: بانگ دەکەمەوە. ئێپین ٢٢:٣٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ڕاستییەکەی نازانم باسی کام ئاڵایە دەکەن. بەڵام من پێم باشە هەر شتەی لە شوێنی خۆی بەکاربێت. بۆ نموونە لە وتاری هاوزایەندیخوازی نابێ بێجگە لە خوودی ئاڵای ستانداردی پەلکەزێڕینە ئاڵایەکی تر بەکاربێ، بەڵام ئاڵای تێکەڵاوی کوردستان لەگەڵ پەلکەزێڕینە دەکرێ لە وتاری مافەکانی پەلکەزێڕینە لە کوردستان بەکاربێت، ئەوە بۆ هەر شوێن و بیرۆکەیەکی تریشە. بۆ نموونە نابێ ئاڵای کوردستان+کۆمۆنیستی لە وتاری کۆمۆنیست دا بەکاربێت، بەڵام ئەگەر بۆ نموونە وتاری کۆمۆنیزم لە کوردستانمان هەبێ ئەوە دەکرێ هەمان ئاڵا بەکاربێت تێیدا. ئەو قسەی بۆ داڕێژەکانیشە، هەڵبەت ئەوەش گرینگە کە ئاڵاکە لانیکەم تا ئاستێک فەرمی بێت، بۆ نموونە لە کۆمنز ئاڵای خەڵکی کورمانجمان هەیە کە ئاڵایەکی فەیکە و ساختەیە، بۆ نموونە ناکرێ ئەو ئاڵایە لەگەڵ ئاڵای ئێزیدییەکان بکەیتە یەک، چونکە هی وان ناسراوتر و فەرمیترە. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٢:٤٥، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja منیش لەگەڵتم کە دەبێ هەر شتە و لە شوێنی خۆی بەکاربێ، بەپێی سیاسەتی وتاری هەڵبژێردراویش، دەبێ وێنەکان بە دروستی و لە شوێنی خۆی بەکارهاتبن. وەک دەبینن، هەر واش بووە، ئەم ئاڵایە لە بەشێکی تایبەت بە کوردستان داندراوە، وەک دەبینن، دەقی وێنۆکەکەش ئەوە نییە وترابێ ئەمە ئاڵای فەرمیی هیچ لایەنێکە، وتراوە کە کەمپینێک کراوە لەسەر کوژرانی دۆسکی ئازاد و ئەو ئاڵایە لەو کەمپینە بەکارهاتووە، لینکی کەمپینەکەش داندراوە وەکوو سەرچاوە هەموو کەس بیبینێ بزانێت وایە. کەواتە بە لێدوانەکەی جەنابتان بێت، ساکورا لێرە هەڵەی کردووە، بە هەڵە هەژماری منی بەربەست کردووە، پێویستە بەربەستنەکە هەڵبگرێ و دەستکارییەکەی بگەڕێنێتەوە. ئێپین ٢٢:٥٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ڕاستییەکەی من بۆ ئەوە بۆچوونی کەسی خۆم بەپێی تێگەیشتنی خۆم لە باشترین شێوازی وتارەکانی ویکیپیدیا دەڵێم؛ پێم وایە نە وێنەکە و نە ڕووداوەکە پەیوەندییان بەو بەشەوە نییە، ئەوە بەشی مێژوویە، بۆ ئەو شتە بۆ وڵاتانی تر بەکارنەهێنراوە؟ من بە هیچ شێوەیەک مەبەستم ئەوە نییە نابێ ئەو دەقە بەکاربێت، بەڵام باشترە لە بەشی مێژوو کورتەیەکی گشتی لە ڕەوشی کۆمەڵگاکە لە کوردستان باس بکرێت. بەڵام شتێک کە گرینگە ئەوەیە کە بەپێچەوانەی ویکیپیدیای ئینگلیزی ئێمە وتاری مافەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە کوردستانمان نییە، ئەو وتارە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە زۆر گرینگە، تەواوی ئەو دەستکارییانەی بەڕێزت دەکرێ لەوێ بڵاو بکرێنەوە و هەروەها چوار پارچەی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت وتارەکە، هەر دەشکرێ لە بەشی کوردستانی وتاری پەلکەزێڕینە بەستەری سەرەکی بۆ ئەو وتارە بکرێتەوە و خوێنەر لەوێدا سەیری تەواوی ئەو ڕووداو و وێنانە بکات. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٠٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja کەوابێت چۆن لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەکرێ لێرە و لێرەش بەکاریان بێنین؟ مەگەر سیمبوڵی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەی کوردستان مێژوو نییە؟ ئێپین ٢٣:٢٢، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
یان باسکردنی کوژرانی ئەندامی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە کە لە میدیای دنیا تەقییەوە ڕووداوێکی مێژوویی نییە؟ ئێپین ٢٣:٢٤، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ زانیاریتان @Hivja لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ھیچ یەکدەنگییەک نەکراوە لەسەر ئەوەی ئەو ئاڵایە تێکەل بە وتارەکان نەکرێت بۆیە ئاساییە گەر لەوێ قبووڵی بکەن. و لەوانەیە تەواوی کۆمەڵگاکەش ئاگاداری ئەو بابەتە ھەر نەبن و تەنھا چەن ئەندامێکی بچووک ئەوەیان بینی بێت بۆیە ئاساییە، وە لەسەروو ھەمووشتێکیش ئێمە حوکم و یاسا لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وەرناگرین و تەنھا وەک ڕینمایی شتیان لێوەردەگرین و ھیچی تر. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:٣٦، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad جەنابت نابیت پێشێلکاریت کردووە و ئێستاش تێنەگەیشتوویت بۆچی هەڵەیت و مافی بەڕێوەبەرایەتیت بە هەڵە بەکارهێناوە! بە دوو کەس پێت ئەڵێن ویکیپیدیا سانسۆر ناکرێ بە یەکدەنگی بێ یان نا! ئەوەی تۆ ئەیکەیت سانسۆرکردنی ویکیپیدیایە و دژ بە سیاسەتەکانە! ئێپین ٢٣:٣٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
هیچ یەکدەنگییەکیش لەسەر قەدەغەکردنی ئاڵایەک نەکراوە، درۆ مەکە، لۆگەکان گشتین و هەرکەس ئەکرێ بیبینێ، لەسەر لابردنی لە داڕێژەیەک کراوە. ئێپین ٢٣:٤٠، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine @Sakura emad ئەگەر ئیزن بدەن با بۆ ئەو بابەتە بێلایەن بمێنمەوە، ڕاستییەکەی بابەتەکە لە ڕوانگەی منەوە زۆر ئاڵۆزە، لەولاوە یەکدەنگی لەسەر ئەوە بوو دانەنرێ لەو وتارەدا، لەولاشەوە ڕەوشەکە تۆزێک جیاوازترە و بابەتی ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە ھەیە. بۆیە من بۆ دانان یان دانەنانی ئەو وێنە و دەقە بێلایەن دەمێنمەوە، بەڵام ئێستاش پێم وایە ئەگەر وتاری مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە کوردستان ساز بکرێت و ئەو دەق و وێنانە ببرێتە ئەوێ ئەوە کێشەیەکمان نامێنێت لێرە لەسەر ئەو بابەتە. ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:٥٧، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hivja ڕاستییەکەی بەڕێزن و ناتانەوێ دڵی کەس بئێشێنن، دڵنیاشم ئەتانەوێ ئەم پرۆژەیە سەرکەوتوو بێ. ئەگەر وابێ یاسا سەروەرە: ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە یەکێکە لەو سیاسەتە بنەڕەتییەکان، مۆتۆی ویکیپیدیاش ئەوەیە: ئەو زانستنامە ئازادەی هەمووکەس دەتوانێ دەستکاری بکا. ئێستا بەڕێوەبەرێک هاتووە خۆمی لە وتارێک بەربەست کردووە کە هەر خۆم پەرەم پێداوە (!) و ناوەڕۆک سانسۆر ئەکات. پرسیارەکە ئاسانە: ئایا ئەمە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی و ژێرپێنانی یاساکانە یان نا؟ با ڕاستگۆ بین بۆ ٥ خولەک تکایە. ئێپین ٠٠:٠١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine زۆر سپاس بۆ بەڕێزتان، بێگومان لە دەرەوەی هەست و سۆز ئەگەر دڵنیا بام لەسەر بابەتەکە ئەوە بۆچوونی خۆم بەبێ دوودڵی دەگوت؛ بەڵام نامەوێ شتێکی هەڵە بڵێم و بەبێ دڵنیابوونی تەواو پشتگیری لە لایەنێک بکەم! بۆ بەرستکردنەکەش دەبێ بڵێم من بە جوانی ئاگاداری بابەتەکە نیم چونکە ئەگەر سەیری بەشدارییەکانم بکەی ئەوە هەفتەیەکە نەهاتوومە ویکیپیدیا؛ تەنیا ئەوەندەی بزانم هەفتەی پێشوو بوو ساکوورا وابزانم لەبەر شەڕە دەستکاری بەڕێزت و بەڕێز زەمەنی بەربەست کرد، وابزانم هی بەڕێزت دەستکاریی داڕێژە یان سندووقی بەکارھێنەرەکەش بۆی هەبوو (جوانم بیر نییە). ئەگەر شتێکی ترە یان بابەتەکە زیاترە تکایە بۆم باس بکە. @Sakura emad تکایە ئەگەر دەکرێ تۆش لە ڕوانگەی خۆتەوە بۆم باس بکە کە هۆکاری بەربەستن و درێژەدانی بابەتەکە تا ئەو هەفتەیە چی بوو؟ بەڕێز ئێپین باسی زیندووکردنەوە ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی کرد، ئەوە با وەک ڕاهێنانێک بێ لەلایەن منەوە بۆ ئەو لیژنەیە :) هەروەها زۆر باشیش دەبێ کە بەڕێوەبەرێک پێداچوونەوە بۆ کردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکان بکات، هیوادارم کاک محەممەد یان کاک هۆگر یان کاک پیرەهەڵۆ لانیکەم یەکیان ئەو ئەرکە بەجێ بێنن. ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:١٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja بەڕێز هیڤجا پێدەچێ ئینگلیزی بدوێن، چوونکە لەسەرەوە لە ڕاپۆرتەکەم باسم کردووە، بە هەمان شێوە لە مێتا بە چڕی ڕوونم کردووەتەوە، ئەگەر لەوێوە دەستپێ بکەن و پرسیاری زیاترتان هەبێ وەڵامی دەدەمەوە، گەر تێشناگەن ئەتوانم کێشەکانی کردەوەکانی ئەم بەڕێوەبەرە دووبارە بکەمەوە (کە پەیوەندی بە بەربەستنی یەک هەفتەکەوە نییە و پەیوەندی بە کردەوەی بەڕێوەبەرییەتی، بە لابردنی ناوەڕۆکی سەرچاوەدار، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتییە.) لەگەڵ ڕێزدا. ئێپین ٠٠:٢٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ڕاستییەکەی چەند کارێکی بچووک ماون کە ئەنجامی بدەم لە ویکیپیدیا، بەڵام بێگومان بۆ ئەو بابەتەش پێداچوونەوەی چڕ دەکەم و دواتر ئەگەر پرسیارێکم هەبوو دەیپرسم. لیژنەی ناوبژی پێشنیارێکی باش بوو، بزانم لەگەڵ تێسلا و هەریاد چالاکی ناکەینەوە :) ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:٣٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja زۆر سوپاس. ئەگەر پێشتان خۆشبێ، بەخێرهاتنی بەردەوامیدانی ئەم وتووێژە لە مێتا دەکەم، لایەنی کەم دەرەنجامێکی ڕوونی ئەبێت لەوێ، چوونکە لەگەڵ ڕێزم هیچ ئیمانم نییە لە ویکی کوردی بە هیچ بگات بەداخەوە. ئێپین ٠٠:٣٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine بێگومان وەک کەسێکی بێلایەن بەشدار دەبم لەو بابەتەدا، بەڵام جارێ پێم خۆشە بەڕێز ساکووراش قسەکانی خۆی بڵێت و خۆشم سەیری مێژووی دەستکاری و پێشهاتەکانی ئەو هەفتەی ڕابردوو بکەمەوە. ئەوەش بڵێم هەر شتێکمان بردووەتە مێتا لە کۆتادا وتوویانە خۆتان لە پرۆژەی خۆجێیی خۆتان چارەسەری بکەن :) ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:٣٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش هەر ئەوەم ئەوێت، هەڵبەت ساکورا خۆی پێیخۆشە لەوێ وتووێژ بکرێ و چەندجار وتوویەتی ئەگەر منت پێ هەڵەیە فەرموو بڕۆ مێتا. با ڕێزی داواکارییەکەی بگرین :) سوپاس ئێپین ٠٠:٣٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine سپاس بۆ ئێوەش، ڕاستە ئەرێ، هیوادارم لەوێ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە و باشی هەبێت بۆ ویکیکوردی. ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:٤١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Hivja داواتکردبوو من لەڕوانگەی خۆمەوە باسی کێشەکان بکەم و بزانی چی ڕوویداوە کێشەم نییە ھەمووشتەکانت بە ڕوونی و بەستەر و بەڵگەوە بۆ دەنێرم بەڵام نامەوێ لێرە لەم پڕۆژەیە بێت چونکە نامەوێ ببێتە شەڕە قسە لەگەڵ بەکارھێنەری تێوەگلاوەوە گەر لە تەلەگرام یان فەیسبووک بوونتان ھەیە تکایە پێم بڵێن لەوێ نامەکان بنێرم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠١:١٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئەم وتووێژانە نابێ ببرێنە دەرەوەی ویکیپیدیا. فەرموون لە ویکیپیدیا یان مێتا قسەکانتان بکەن، هەموومان دەبێ بەشداربین، خۆشت بەکارهێنەری تێوەگلاوەی. سوپاس. ئێپین ٠١:٢٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ئاسایییە ئەگەر بەکارھێنەرێک قسەکانی بە نهێنی و لە شوێنێکی تر بکا؛ بەڵام ئەوە گرنگە کە نابێ بەبێ بەڵگە و هۆکار بۆچوونی کەسانی ناوبژیوان بۆ نموونە من بگۆڕدرێت. دڵنیا بن لە کۆتادا بگەینە هەر بڕیارێک و ئەنجامێک ئەوە تەواو بەڵگەکان ڕوو دەکەین و هەمووانیش لە بابەتەکە ئاگادار دەکەینەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ٠١:٤٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad زۆر باشە، لە تێلێگرام نامەم بۆ ناردی دەتوانیت لەوێ باسی بکەیت. ھیڤجا (وتووێژ) ٠١:٤٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ئەمە کارێکی باش نییە! چۆن ئەبێ وتووێژێک لەسەر کردەوەی بەڕێوەبەران لە دەرەوەی ویکی بکرێ و کۆمەڵگە لێی ئاگادار نەبن! ئێپین ٠١:٤٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine ھەر چۆنێک بێ بۆچوون و ڕوانگەی ھەر دوو لایەنم وەرگرت، قسەکردن لە شوێنەکانی دەرەوەی ویکیپیدیا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیارەکانی ئێرە نابێت. بۆ بەربەستکردنەکەش بە شێوازی بێلایەنانە و هەروەها بە بەڵگە و «بەستەرەوە» باسی هۆکارەکەم کردووە لە دیوەخان. ھیڤجا (وتووێژ) ١٢:٤١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٢٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla @Sakura emad ببورن بۆ تاگەکە، دڵنیا نەبووم بە داواکارییەکە بزانن.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٢٩، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keskesur: لێدوانێک بدە لێرە! Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣٠، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ئەو وتارە کێشەی لەسەر نییە، دوو بەکارهێنەری زۆر دیاریکراو کێشەیان لەسەری هەیە کە ساکوورا و زەمەنن، ئەو بەکارهێنەرە تەنیا ناوەڕۆکی سەرچاوەداری گەڕاندووەتەوە کە بە نایاسایی لەلایەن زەمەن و ساکووراوە سانسۆرکراوە و سڕدراوەتەوە. تیشکی خراپکاری و بەدواداچوون بخە سەر ئەو بەکارهێنەرانەی بەڕاستی تاوانبارن کە ساکوورا و زەمەنن. ئێپین ٢٠:٣٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ھەر لێرە لێدوانی داوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢١:٤٢، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئای-پی

[دەستکاری]