دینار

دینار (/dɪˈnɑːr/) ناوی یەکەی سەرەکی دراوە لە چەند وڵاتێکی نزیک دەریای ناوەڕاست، وەک دراوێکی مێژوویی باویش دادەنرێت. وشەی ئینگلیزی «دینار» وەرگێڕانی دیناری (dīnār) عەرەبییە، کە لە dīnarā سریانییەوە وەرگیراوە.[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]
پێشینە مێژوویییەکانی دیناری مۆدێرن بریتین لە دیناری زێڕین و درھەمی زیوین کە دراوی سەرەکی ئیمپراتۆرییەتەکانی سەدەی ناوەڕاستی ئیسلامی بوون کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی کۆچی دا دەرچووە، (٦٩٦‒٦٩٧) لەلایەن خەلیفە عەبدولمەلیک کوڕی مەروان. وشەی "دینار" لە وشەی لاتینی "<i id="mwNA">dēnārius</i>" وەرگیراوە، کە دراوێکی زیوینی ڕۆمای کۆن بووە، و بۆ یەکەمجار لە نزیک ساڵی ٢١١ پێش زایین بەرھەم ھاتووە.
ئیمپراتۆرییەتی کوشان لە سەدەی یەکەمی زایینیدا دراوێکی زێڕینی ناساند کە بە dīnāra ناسراوە لە ھیندستان؛ ئیمپراتۆریەتیی گوپتا و جێنشینەکانی تا سەدەی شەشەم دراوەکەیان بەکار ھێنایەوە.[٣][٤]
بەکارھێنانی یاسایی
[دەستکاری]ئەو وڵاتانەی کە ئێستا بەکاری دەھێنن
[دەستکاری]ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا دراوێک بەکاردەھێنن کە پێی دەوترێت "دینار" یان ھاوشێوەی دیناریان ھەیە:

| وڵاتەکان | دراو | کۆدی ISO 4217 |
|---|---|---|
| دیناری جەزائیری | DZD | |
| دیناری بەحرەینی | BHD | |
| دیناری عێراقی | IQD | |
| دیناری ئوردنی | JOD | |
| دیناری کووەیت | KWD | |
| دیناری لیبی | LYD | |
| دیناری مەقدۆنی | MKN (١٩٩٢–١٩٩٣) MKD (١٩٩٣−ئێستا) | |
| دیناری سڕبی | CSD ,RSD (٢٠٠٣–٢٠٠٦) | |
| دیناری تونسی | TND |
وەک ژێر یەکەیەک
[دەستکاری]- ۱⁄١٠٠ لە ڕیاڵی ئێرانی
بەکارھێنانی وڵاتە پێشووەکان
[دەستکاری]ئەو وڵات و ھەرێمانەی کە پێشتر لە سەدەی بیستەمدا دراوێکیان بە ناوی "دینار" بەکارھێناوە:
| وڵاتەکان | دراو | کۆدی ISO 4217 | بەکارھاتوو | گۆڕدراوە بۆ |
|---|---|---|---|---|
| دیناری بەحرەینی | BHD | ١٩٦٦–١٩٧٣ | درھەمی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان | |
| دیناری بۆسنە و ھەرزەگڤینا | BAD | ١٩٩٢–١٩٩٨ | دراوەکانی تری بۆسنە و ھەرزەگڤینا | |
| دیناری کرواتی | HRD | ١٩٩١–١٩٩٤ | کونای کرواتی | |
| ڕیاڵی ئێرانی سەرەتا بەسەر ١٢٥٠ و دواتر بەسەر ١٠٠ دینار دابەشکرا | ||||
| دیناری باشووری یەمەن | YDD | ١٩٦٥–١٩٩٠ | ڕیالی یەمەنی | |
| دیناری سودانی | SDD | ١٩٩٢–٢٠٠٧ | پاوەندی سودانی | |
| دیناری یوگۆسلاڤیا | YUF (١٩٤٥–١٩٦٥) YUD (١٩٦٥–١٩٨٩) YUN (١٩٩٠–١٩٩٣) YUR (١٩٩٢–١٩٩٣) YUO (١٩٩٣) YUG (١٩٩٤) YUM (١٩٩٤–٢٠٠٣) |
١٩١٨–٢٠٠٣ | دیناری سڕبی | |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Oxford English Dictionary, Second edition, 1989, s.v. "dinar"; online version November 2010
- ↑ Versteegh، C. H. M.؛ Versteegh، Kees (٢٠٠١). The Arabic Language. Edinburgh University Press. لاپەڕە ٦٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٨٦-١٤٣٦-٣.
- ↑ Friedberg، Arthur L.؛ Friedberg، Ira S. (٢٠٠٩). Gold Coins of the World: From Ancient Times to the Present. Coin & Currency Institute. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧١٨٤-٣٠٨-١.
- ↑ Mookerji، Radhakumud (٢٠٠٧). The Gupta Empire. Motilal Banarsidass. لاپەڕە ٣٠–٣١. ژپنک ٩٧٨-٨١-٢٠٨-٠٤٤٠-١.