بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دوین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک کە شارۆچکەی دوین لە سەدەکانی ناوەڕاستدا نیشان دەدا.

دوین یان دڤین شارێکی گەورەی بازرگانی بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە پایتەختی ئەرمەنستان دەژمێردرا. دوین لە باکووری ئارتاشاتەوە (پایتەختە دێرینەکەی ئەرمەنستان) ھەڵکەوتبوو. ئێستاکە لەو شارە جگە لە تەپۆڵکەیەک ھیچ ئاسەوارێکی تر بەجێ نەماوە.

باوک و مامی سەلاحەددینی ئەییووبی لەدایکبووی شاری دوین بوون. گەرچی سەلاحەددین بۆخۆی لە تکریتی ئێراقدا لەدایکبووە.

مێژوو

[دەستکاری]

شەڕی دوین

[دەستکاری]

شەڕی دوین لە ساڵی ١٠٤٥ ھەوڵێکی شکستخواردووی بیزەنتییەکان بوو لە سەردەمی قوستەنتینی نۆیەمی مۆنۆماکۆس بۆ گرتنی شاری دوین کە ئەوکات کوردەکان حوکمڕانیان دەکرد. بیزەنتییەکان ھێزێکی زۆریان لە ژێر فەرمانی مایکل ئیاسیتس و قوستەنتین ئالان کۆکردەوە و لە ژێر فەرمانی ڤەھرام پەھلەونی و لیپاریت ئۆربلیان لەگەڵ ئەرمەنییەکان ھاوپەیمان بوون. بۆ بەرگریکردن لە شارەکە ئەبووئەسوار شاڤور کوڕی فەزل ھەستا بە ژێر ئاوکەتنی دەوربەری کێڵگەکان وایکرد جوڵەی سوپای ھێرشبەری سنووردار کرد و ببێتە قوربانی تیری بەرگریکاران. ھێرشبەرەکان بەتەواوی لەلایەن کوردەوە کوژران و تێکشکێنران، ڤەھرامیش کوژرا.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ مینۆرسکی، ڤلادیمیر (١٩٧٧). لێکۆڵینەوەکان لە مێژووی قەوقاز: I. ڕووناکی نوێ لەسەر شەدادیدەکانی گەنجەی دووەم. شادادیدەکانی ئانی سێیەم. پێش مێژووی سەڵاحەددین (بە کوردی). ڤلادیمیر مینۆرسکی. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٥٧٣٥-٦.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ Aram Ter-Ghewondyan. The Arab Emirates in Bagratid Armenia (بە English).{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)