ك
| ك | |
|---|---|
| نووسین | |
| بە تەنیا | ك |
| ئاوێتە | ك کـ ـك/ك |
| دەنگ | [k] [ک] |
| یوونیکۆد | U+0643[١] |
| نموونە: | ضَحِك، مَلِكٌ |
| تایبەت بە ئەلفوبێی عەرەبی | |
| ئەلفوبێی عەرەبی |
|---|
| ا ب ت ث ج ح خ د ذ ر ز س ش ص ض ط ظ ع غ ف ق ك ل م ن ه و ي |
|
سکریپتی عەرەبی |
کاف «ك» یەکێکە لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبی و بیست و دووەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە و دەنگی [k] (ک) دەردەکات.[٢]
کاف لە زمانی عەرەبیدا شێوەکەی دەگۆڕێت بە پێی شوێنەکەی لە وشەکە.[٢] بە پێچەوانەی کاف لە زمانە ئێرانییەکانی وەک فارسی و کوردی و ئوردوو کە بە شێوەی «ک» دەنووسرێت،[٣][٤] کاف لە عەرەبیدا لە کۆتایی و بە تەنیا شێوەکەی دەگۆڕێت بۆ «ك» نەوەک ھەر بە شێوەی سەرەتا و ناوەڕاست «ک» بمێنێتەوە.
ڕەگ و ڕیشەی کافی عەرەبی
[دەستکاری]دەگوترێت کە پیتی کاف سەرچاوەکەی وەرگیراوە لە شێوەی دەست (لەپە دەست).

وە ھەروەھا لە ھەردوو زمانی عەرەبی و عیبری کاف ھەر بە واتای دەست (یاخود لەپی دەست) دێت. ھەرچەندە کە لە زمانی عەرەبی پیتی ناوەڕاست لە وشەی (کاف) کە (ا)یە درێژتر دەخوێندرێتەوە لەو وشەیەی کە بە واتای لەپی دەست دێت: (کَفٌ). کـە بچووکەکەی سەر پیتی کافیش (ك) لە فۆرمەکانی تەنیا و کۆتاییی وشە ⟨ك ـك⟩ لە بنەڕەتدا علامة الإھمال بووە، بەڵام بووەتە بەشێکی ھەمیشەییی پیتەکە. پێشتر ئەم نیشانەیە دەیتوانی لەسەر کافی ناوەڕاستی وشەش دەربکەوێت: ⟨ـلٔـ ـلٔـ⟩، لە بڕی ئەو ھێڵە خوارە پێداکێشراوەی سەری: ⟨ـکـ کـ⟩.

نووسین
[دەستکاری]| کێسمەکان | |||
|---|---|---|---|
| تەنیا | سەرەتا | ناوین | کۆتا |
| ك | ك | ك | ك |
![]() |
![]() |
![]() |
| نووسینی کافی عەرەبی بە تەنیا | نووسینی کافی عەرەبی لە سەرەتا | نووسینی کافی عەرەبی لە ناوەڕاست |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ AG، Compart. «Kaf Unicode». https://www.compart.com/en/unicode/U+0643 (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|وێبگە= - 1 2 «The Arabic letter kaf ﻙ». arabic.fi (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Kāf». Persian Language Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «ك یان ک؟ (کاف لە زمانی کوردی)». کوردۆ شابان. ٩ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.



