فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی ١١ی تشرینی دووەمی ١٨٢١ مۆسکۆ، ڕووسیا |
مردن | ٩ی شوباتی ١٨٨١ سەینت پیتەرسبێرگ، ڕووسیا | (٥٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە |
|
نەتەوە | ڕووس |
پەروەردە | ئەندازیاری سەربازی-زانکۆی تەکنیکی، سەینت پیتەرسبێرگ |
چەشن |
|
بابەت |
|
جووڵانەوەی ئەدەبى | ڕاستەقینە |
کارە بەرچاوەکان |
|
ساڵانی چالاکی | ١٨٤٦–١٨٨٠ |
ھاوسەر |
|
مناڵەکان |
|
واژوو | ![]() |
فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی (بە ڕووسی: Фёдор Миха́йлович Достое́вский؛ شێوازی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) ڕۆماننووس و کورتە چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووفی ڕووسییە، و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و نووسەرەکانی جیھان کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لە دونیادا بەباشی ناسرا، کە ڕۆمانەکانی تێگەیشتنێکی قووڵی لە ناخی مرۆڤ تێدایە.
دۆستۆیڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی ١٩ی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لەژێر زەوییەوە لە نووسینی دۆستۆیڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی (ئێگزیستەنسیالیزم) دەزانێت.[١]
بەرھەمە سەرەتایییەکانی دۆستۆیڤسکی[دەستکاری]
یەکەمین ڕۆمانی ڕەشوڕووت (ھەژاران) لە ڕەوتی تازەی ئەدەبیدا بووە یەکەمین سەرکەوتنی ئەو لەم بەرھەمە و ڕۆمان و چیرۆکە سەرەتایییەکانی ئەودا (پێش ساڵی ١٨٤٩)، وەک چەند بەرھەمێکی ڕیالیزمی تازە، زۆر بە ئاشکرا کاریگەری گۆگۆڵی پێوە دیار بووە، ھەر لەبەر ئەوەش، ھەمیشە وا باو بووە کە لە دۆستۆیڤسکیدا باسی ڕیالیستەکان کورت و پوخت بکرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرھەمەکانی دواتری ئەو، بە یاداشتە ژێرزەمینییەکان دەستی پێ کرد و بە برایانی کارامازۆف دوایی ھات، پێش سەردەمەکەی خۆیان کەوتبوو بە چەشتێک گرێدراوی ڕووداوەکانی داھاتوون بۆ خوێنەری ئاسایی ناڕوونن کە نابێت بەر لە بەرھەمی کەسانی وەک ئاکساکۆف و گۆنچارۆف باسیان لێوە بکرێت، ٦ەر لەبەر ئەوە لە مێژووی گشتی ئەدەبیاتی ڕوسیدا، پێویستە بەرھەمەکانی دۆستۆیڤسکی بەسەر دوو سەردەمدا پۆلێن بکەین. ئەو پۆلێنکارییە لەبەر ئەو وەستانە درێژخایەنەیە کە لە چالاکی وێژەی ئەودا ھەیە و ھۆکاری ئەم وەستانەش دەستبەسەرکردن و دورخستنەوەی ئەوە لە ساڵی ١٨٤٩.[٢]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
دۆستۆیڤسکی لە بیستەکانی تەمەنیدا دەستی بە نووسین کرد و یەکەم ڕۆمانی بە ناوی (ھەژارەکان) لە ساڵی ١٨٤٦ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بڵاوکردووە، تەواوی کارەکانی بریتین لە ١٢ ڕۆمانی درێژ و ٤ ڕۆمانی کورت، ١٦ کورتە چیرۆک و ژمارەیەک کار و وتاریی تر. زۆرێک لە ڕەخنەگران بە یەکێک لە ھەرە گەورەترین دەروونناسانی ئەدەبی جیھانی لە سەرتاسەری جیھان دایان دەنا.[٣][٤]
ھەندێک لە کتێبەکانی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، کە وەرگێڕدراون بۆ کوردی:
کتێب | وەرگێڕ |
---|---|
تاوان و سزا | ڕەوف بێگەرد کەیوان ھەورامی (وەرگێرانی جیاواز) |
شەیتانەکان | ڕەوف بێگەرد |
برایانی کارامازۆڤ | ئەمین گەردیگلانی |
گەمژە | حەمە کەریم عارف |
ھەژاران | حەمە کەریم عارف |
یادگارییەکانی خانەی مردووان | حەمە کەریم عارف |
تیمساح (کورتەچیرۆک) | کاروان مەحموود |
دزێکی ڕاستگۆ (کورتەچیرۆک) | کاروان مەحموود |
مێردی ھەمیشەیی | کاروان مەحموود |
قومارچی | جە وھە ڕ مە حموود داراغا |
نییە تۆ چکا | عیمران ھاواری |
شەوە ڕۆشنەکان | کەیوان ھەورامی |
ھاوزا | کەیوان ھەورامی |
پەیامەکانی ژێر زەوی | شێرزاد ھەینی |
دڵێکی لاواز | پێشەوا فەتاح |
دلەکێ لاواز (بادینی) | شەماڵ ئاکرەیی |
خاتونی خاوەن ماڵ | محمەد ئەدیبی |
خەونی پیاوێکی گاڵتە جاڕ | ھونەر شاھۆ |
تاوان و سزا (بادینی) | سەفین زێباری |
سووک و ڕیسوا کراوەکان | کەیوان ھەورامی |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ < саамref>Existentialism from Dostoyevsky to Sartre Walter Kaufmann ISBN 0-452 даша с машей самые -00930-8 page 12
- ^ Guay, Robert (2019-05-23), "Introduction: Crime and Punishment as a Philosophical Novel", Dostoevsky's Crime and Punishment, Oxford University Press, pp. 1–17, ISBN 978-0-19-046401-1, retrieved 2021-07-26
- ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. ڕقم دولی معیاری للکتاب 978-0-8014-3994-0. 17 January 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. ISBN 978-0-8014-3994-0.