وێژەی ڕووسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکساندەر پووشکین، لە تابلۆیەکی ڤاسیلی ترۆپینین لە ساڵی ١٨٢٧.

وێژەی ڕووسی یان ئەدەبیاتی ڕووسی ڕووسیا کۆمەڵێک شاکار لەخۆدەگرێت کە بە گەورەترین بەرھەمەکانی وێژەی نێونەتەوەیی دادەنرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی ڕۆمان و ھۆنراوەدا.[١][٢] گەورەترین بەرھەمە ھۆنراوە و نوسراو و شانۆیییەکانی ڕووسی لە سەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا دەرکەوتن. سەرەتای وێژەی ڕووسی لە ساڵی ٩٨٨ی زایینی بووە و زۆربەی ئەو سەردەمە ئایینی بووە لە شێوەی وتار و سروود و ژیاننامەی پیرۆز؛ و پیاوە ئایینییەکان بەشێکی زۆری ئەم وێژەیان نووسیوە، ھەروەھا خوێنەری ئەو وێژانەش بوون. سەبارەت بە وێژەی ئایینی، گرنگترین بەرھەمی تێیدا ڕێکەوتەکانە، بەو پێیەی پایتەختی ھەر میرنشینێک تۆماری ڕووداوەکانی ھەڵگرتبوو و گرنگترین بەرھەمی ئەو قۆناغە سەرەتایییەش ھۆنراوەی نوسراوی داستانی سروودی ھەڵمەتی ئیگۆرە، کە لەلایەن نووسەرێکی نەناسراوەوە نووسراوە لە کۆتایی سەدەی دووازدەی زایینی.

وێژەی ڕووسی لەژێر دەسەڵاتی تاتارەکاندا کەمتر بەخشەر بوو، بەڵام لەگەڵ بەدەستھێنانی دەسەڵاتی مۆسکۆ دوای شکستی تاتارەکان لە ساڵی ١٤٨٠ی زایینی، و یەکگرتنی ڕووسیا لەژێر دەسەڵاتی شازادەی مۆسکۆدا، کە دواتر ناوی لێنرا قەیسەر، وێژەی مۆسکۆڤی دەرکەوت، کە سەرنجی لەسەر پرسە ڕامیارییەکان بوو، و گرنگییەکی زۆری بە شێوازەکە نیشان دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Фадеев Александр Александрович".
  2. ^ "Denis Fonvizin and the Concept of Nobility: An Eighteenth-century Russian Echo of a Western Debate". European History Quarterly. 35 (1). 2005. doi:10.1177/0265691405049200.