دڵێکی لاواز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرتووکی دڵێکی لاواز (١٨٦٥)

دڵێکی لاواز (بە ڕووسی: Слабое сердце) کورتە ڕۆمانێکی دۆستۆیەڤسکییە، لە ساڵی ١٨٤٨ لە ژمارەی دووەمی گۆڤاری «Отечественные записки»، کرایڤسکی بڵاوکرایەوە. و لە ساڵی ١٨٦٥ وەک چاپێکی جیاواز دەرچووە. و یەکێکە لە بەرھەمە ھزرییە قووڵەکانی دۆستۆیەڤسکی، باسی گەنجێک دەکات کە کارمەندێکی بچووکە و بەم چارەنووسەی ڕازییە ھەرچەندە پلەیەکی بچووک و دۆخێکی لاوازی ھەیە و بەڕێوەبەرەکەی کارێکی زۆری پێ سپاردووە بەڵام لەو ماوەیەدا شەیدای کچێک دەبێت، بۆیە بە خۆشەویستییەکەیەوە سەرقاڵ دەبێت و کارەکەی لەبیر دەکات، و ئەو گەنجە لەگەڵ ھاوڕێ دڵسۆزەکەیدا دەمێنێتەوە، کە زۆر خۆشی دەوێت، گەنجەکە ھەڵەکەی گەورەتر دەکات کە دواکەوتووە لە ڕادەستکردنی کارەکەی بۆ بەڕێوەبەرەکە، و ئەوە بە تاوان دەزانێت بەرامبەر بەڕێوەبەرەکەی، زیادەڕۆیی لە بابەتە دەکات و دەشڵەژێت، زۆر ھەڵدەچێت پاشان دەکەوێتە لێواری شێتی، و پێی وایە وەک سزایەک دەیبەنە خزمەتی سەربازی. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زانیاری دەربارەی دڵێکی لاواز لە ماڵپەڕی viaf.org". viaf.org.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]