سووک و ڕسواکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سووک و ڕسواکان
وێنەکێشان بۆ ڕۆمانی «سووک و ڕسواکان» لە لایەن نیکۆلای کارازین (١٨٩٣)
نووسەرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی
سەردێڕی سەرەکیУниженные и оскорблённые (Unizhennye i oskorblyonnye)
وەرگێڕئیگنات ئاڤسێی
وڵاتڕووسیا
زمانڕووسی
چەشنڕۆمان
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٨٦١
جۆری کتێبچاپ (بە بەرگی ڕەق و کاغەز)
لاپەڕەکان٤٥٠ لاپەڕە (چاپی کاغەز)
ژپنک (ISBN)978-1-84749-045-2 (Oneworld Classics paperback)ISBN 0-89875-104-7 (paperback edition)
OCLC١٨١٠٦٩٤٤٦
LC ClassPG3326 .U5 2008

سووک و ڕسواکان ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکییە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٦١ بڵاوکراوەتەوە.[١]

ڕۆمانەکە[دەستکاری]

ئەم ڕۆمانە لە کۆڵانەکانی شاری سانت پترسبۆرگەوە دەست پێدەکات، کە «ئیڤان پترۆڤیچ» بەدوای پیرە پیاوێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات، لەوێ دوای مردنی پیرەمێردەکە بۆی دەردەکەوێت کە بە ڕەچەڵەک ئینگلیزییە، سمیس کە لە ئەپارتمانێکی شێداردا دەژی و نەوەیەکی ھەیە کە لە گەنجیدا ھەموو جۆرە نەھامەتییەکی چەشتووە، پاشان گێڕەرەوە دەگەڕێتەوە «ئیڤان پترۆڤیچ» لە مێژوودا باس لەوە دەکات کە چۆن لەگەڵ خێزانی «نیکۆلای ئەخمینێڤ» لە گوندەکەیان بەناوی ئەخمینیڤکا لەگەڵ ھاوسەرەکەی «ئانا ئەندرێڤنا» و کچەکەی بەناوی «ناتاشا» کە ئیڤان پڕ بە دڵ خۆشی دەویست، و چۆن شازادە «ڤالکۆڤسکی» ھاتە لایان و داوای لە ئەخمینێڤی پیر کرد گوندەکەی بەڕێوەببات. لەوێدا دوای دە ساڵ شازادە فێڵیان لێدەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەخمێنێڤ پارەی ئەو دەدزێت و کچەکەی ناتاشا کوڕەکەی (کوڕی شازادە) ئەلیۆشا (شازادە ئەلێکسی) ڕاکێشاوە، کە بەھۆی گەمژەییەکەی وەک منداڵ ڕەفتار دەکات، لەم ماوەیەدا ئیڤان بۆ تەواوکردنی خوێندن لە سەنت پترسبۆرگ بووە، دوای ئەوە ئاخمێنێڤ لەگەڵ خێزانەکەی دەچێتە سەنت پترسبۆرگ بەھۆی ئەو داوایەی کە شازادە ڤالکۆڤسکی لە دژی تۆماری کردووە. لەم ماوەیەدا ناتاشا بڕیار دەدات لەگەڵ ئەلیۆشا ڕابکات و لە ئەپارتمانێکدا لە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی سەنت پترسبۆرگ بژی. و باوکی بڕیار دەدات لێی بێبەری بێت. لەم نێوەندەدا ئیڤان «ئیلێنا» کە نەوەی سمیسی پیر بوو بەخێوی دەکات. پاشان شازادە ڤالکۆڤسکی ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی ھاوسەرگیری نێوان ناتاشا و ئەلیۆشا، بۆیە شازادەیەکی دەوڵەمەند بەناوی کاترینا بە ئەلیۆشا دەناسێنێت، ئەلیۆشا شەیدای کاترینا دەبێت و بڕیار دەدات ناتاشا جێبھێڵێت. ھەر لەو قۆناغەدا «ئەخمێنێڤ» ئیلێنا وەک کچی خۆی بەخێوی دەکات، بۆیە کچەکە چیرۆکی ژیانی بۆ دەگێڕێتەوە کە چۆن دایکی لەگەڵ شازادە ڤالکۆڤسکی لە دەستی باوکی (سمیس) ھەڵاتووە دوای ئەوەی ھەموو پارەی باوکی بردووە، و وازی لە خۆی و ئەو ھێناوە. دڵی پیرەمێرد ئەخمێنێڤ نەرم دەبێت بۆ کچەکە و لێی خۆش دەبێت. لە کۆتاییدا ئیلێنا بەھۆی نەخۆشییەوە دەمرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]