برایانی کارامازۆڤ
![]() یەکەم پەڕەی وەشانی یەکەمی برایانی کارامازۆڤ | |
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Братья Карамазовы (براتیا کارامازۆڤی) |
وڵات | ڕووسیا |
زمان | ڕووسی |
چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی |
بڵاوکەرەوە | پەیکی ڕووسیا (زنجیرەیی) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | تشرینی دووەمی ١٨٨٠ |
پێش ئەو | A Gentle Creature |
پاش ئەو | A Writer's Diary |
برایانی کارامازۆڤ (بە ڕووسی: Братья Карамазовы، براتیا کارامازۆڤی) ناوی دوایین ڕۆمانی نووسەری ڕووس فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە. دۆستۆیەڤسکی نزیکەی دوو ساڵی سەرف کرد بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە، کە وەکوو زنجیرەیەک لە پەیکی ڕووسیا بڵاو کرایەوە و لە نۆڤەمبەری ١٨٨٠دا کۆتاییی پێ ھات. دۆستۆیەڤسکی گەرەکی بوو ئەمە بکا بە یەکەم بەشی چیرۆکێکی حەماسی لەژێر ناوی ژیانی گەورە گوناھبارێک، بەڵام چوار مانگ دوای بڵاوبوونەوەکەی مرد.
برایانی کارامازۆڤ ڕۆمانێکی فەلسەفی و پڕ لە ئاشۆ و ئاژاوەیە کە بەقووڵی ئەچێتە ناو مژارگەلێ وەکوو گومان لە بوونی خوا، ویستی ئازاد و، ئەخلاقەوە. درامایەکی مەعنەوییە سەبارەت بە گێرە و کێشاکێشە ئەخلاقییەکانی پێوەندیدار بە ئیمان و گومانەوە لە ڕووسیای خەریکی مۆدێڕنبوونەوەدا. ھەر لە بڵاوبوونەوەیەوە تاکوو ئەمڕۆ، ھەمیشە وەکوو یەکێک لە بەرزترینەکان لە ئەدەبدا پەسن کراوە.
ئەم ڕۆمانە لە زمانی سەرەکیی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانەکانی تر وەرگێردراوە. لە کوردیدا، یەکەم وەرگێڕانی لە لایەن ئەمین گەردیگلانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بوو.