شەیتانەکان (ڕۆمان)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
لاپەڕەی یەکەمی شەیتانەکان، چاپی یەکەم، ١٨٧٣ (بە ڕووسی) | |
| نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
|---|---|
| سەردێڕی سەرەکی | Бѣсы |
| وەرگێڕ | کۆنستانس گارنت (١٩١٦) دەیڤید ماگارشاک (١٩٥٤) ئەندرۆ ڕ ماکاندرو (١٩٦٢) ئەندرۆ ڕ ماکاندرو (١٩٩٢) ڕیچارد پیڤێر و لاریسا ڤۆلۆخۆنسکی (١٩٩٥) ڕۆبێرت ئەی ماگوایر (٢٠٠٨) ڕۆجەر کۆکرێل (٢٠١٨) |
| وڵات | ڕووسیا |
| زمان | ڕووسی |
| چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی ڕۆمانی ڕامیاری ڕۆمانی دژە نەبوونی ڕۆمانی دەروونناسی ڕۆمانی تەنزئامێز |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٧١–١٨٨٢ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩١٦ |
| پێش ئەو | گەمژە |
شەیتانەکان یان ئەھریمەنەکان (بە ڕووسی پێش چاکسازی: Бѣсы ; بە ڕووسی دوای چاکسازی: Бесы، وەشانی ڕووسی: Bésy) ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی پەیامبەری ڕووسی لەنێوان ساڵانی ١٨٧١ - ١٨٧٢ بڵاوکراوەتەوە.
بە یەکێک لەو چوار شاکارە دادەنرێت کە فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسیوویەتی، دوای گەڕانەوەی لە دەربەدەری سیبیریا، لەگەڵ تاوان و سزا (١٨٦٦)، گەمژە (١٨٦٩) و برایان کارامازۆڤ (١٨٨٠). ڕۆمانی شەیتانەکان ڕۆمانێکی تەنزئامێزی کۆمەڵایەتی و ڕامیارییە، کە ڕەھەندێکی دەروونی دراماتیکیی ھەیە، و ڕۆمانێکی تراژیدییە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان. نووسەری ئەمریکی جۆیس کارۆل ئۆتس ناوی ھێناوە وەک «نائارامکەرترین و توندوتیژترین ڕۆمانی دۆستۆیەڤسکی و کارە «کارەساتبارەکەی» کە قایلبوونی پێوە دیارە». بە گوێرەی ڕۆناڵد ھینگلی، ئەم ڕۆمانەی دۆستۆیەڤسکی بە زۆرترین «ھێرشکردنە سەر نەبوونییە» و «یەکێکە لەو دەستکەوتانەی کە جێی دەستخۆشین، بەڵکو لەوانەیەشە مەزنترینیان بێت لە ھونەری خەیاڵی پەخشانیدا».[١]
ڕۆمانی شەیتانەکان ئاماژەیە بۆ دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی نەبوونی ڕامیاری و ڕەوشتی ساڵانی ١٨٦٠ لە ڕووسیا. شارێکی خەیاڵی چووەتە ناو ئاژاوەگێڕییەوە، بووەتە خاڵی سەرەکی شۆڕشێکی ھەوڵدراو، لەژێر ڕێنمایی پیلانگێڕی سەرەکی پیۆتر ڤێرخۆڤێنسکی. کارەکتەری ئەرستۆکراسی نامۆ نیکۆلای ستاڤرۆگین-ھاوتای ڤێرخۆڤێنسکی لە بواری ڕەوشت زاڵە بەسەر ڕۆمانەکەدا، و کاریگەرییەکی نائاسایی لەسەر دڵ و مێشکی نزیکەی ھەموو کارەکتەری دیکە ھەیە. نەوەی تەواو (الجیل المثالي) بە کاریگەری ڕۆژاوا لە ساڵانی ١٨٤٠، کە نموونەی ستیفان ڤێرخۆڤێنسکی (باوکی پیۆتر ڤێرخۆڤێنسکی و مامۆستای منداڵی نیکۆلای ستاڤرۆگین)، وەک باپیرەیەکی بێباک و ھاوبەشێکی بەدبەختی لەگەڵ ھێزی «شەیتانییەکان» کە دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە، پێشکەش دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hingley، Ronald (١٩٧٨). Dostoyevsky His Life and Work. London: Paul Elek Limited. لاپەڕە ١٥٨–٥٩. ژپنک ٠ ٢٣٦ ٤٠١٢١ ١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |