ھەرزەکار (ڕۆمان)
ڕواڵەت
یەکەم چاپی ڕووسی | |
| نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
|---|---|
| سەردێڕی سەرەکی | ھەرزەکار–Подростокъ |
| وڵات | ڕووسیا |
| زمان | ڕووسی |
| چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی، ڕۆمانی دەروونی |
| بڵاوبوونەوە | ١٨٧٥ |
| بڵاوکەرەوە | Otechestvennye zapiski |
ھەرزەکار (بە ڕووسی: Подросток) ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە. لە نێوان ساڵانی ١٨٧٤ بۆ ١٨٧٥ نووسیوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٧٥ بە شێوەی پارچەپارچە لە گۆڤاری «بیرەوەرییەکانی نیشتیمان» (Отечественные записки) بڵاوکراوەتەوە. [١] سەرەتا دۆستۆیەڤسکی ئەم ڕۆمانەی لەژێر ناوی «جیابوونەوە» نووسی، پاشان ئەو ناونیشانەی گۆڕی بۆ ناونیشانی ئێستا. ڕۆمانەکە لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە، بۆچوونی جیاوازی بەخۆیەوە بینی و بە یەکێک لە باشترین بەرھەمەکانی دۆستۆیەڤسکی نازانرێت، ڕۆناڵد ھینگلی پسپۆڕی کارەکانی دۆستۆیەڤسکی بە «ڕۆمانێکی خراپ» وەسفی کردووە، لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک ڕەخنەگر بەرگریان لە باشی ڕۆمانە کردووە. [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Peter Sekirin, The Dostoevsky Archive, McFarland, 1997, p. 310.
- ↑ «El doble y la Idea Rusa en EL ADOLESCENTE de Dostoyevski». لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |