قومارچی (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قومارچی
لاپەڕەی سەرەکی چاپی یەکەم. سەرنج بدەنە ڕێنووسی کۆن ИГРОКЪ.
نووسەرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی
سەردێڕی سەرەکیИгрокъ (modern spelling without ъ)
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
زمانڕووسی
چەشنڕۆمان
بڵاوکەرەوەفیۆدۆر ستێلۆڤسکی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٨٦٦
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٨٨٧
جۆری کتێبچاپ (بەرگی ڕەق و کاغەز)
لاپەڕەکان١٩١
891.733
LC ClassPG3326 .I4
پێش ئەوتاوان و سزا
پاش ئەوگەمژە
Textقومارچی at Wikisource

قومارچی (بە ڕووسی: Игрок) ڕۆمانێکە لە نووسینی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی، کە دەربارەی پرۆفیسۆرێکی خوێندەواری ڕووسی دەسوڕێتەوە کە لە ڕووی داراییەوە باش نییە، شەیدای ژنێکی ئەرستۆکراسی دەبێت کە ھیچ گرنگییەکی پێنادات، بەڵکو بەپێی بۆچوونەکەی و چرپەی ئەو کە لە چیرۆکەکەدا باسکراوە، سووکایەتی پێدەکات بە شێوەیەک کە خوێنەر نیگەران دەکات لەبارەی ڕاستی چیرۆکەکە، چیرۆکەکە لە ئەڵمانیا ڕوودەدات، سەبارەت بە قومارکردن، پرۆفیسۆر پێی وایە لە خۆیدا کە دەتوانێت پارەیەکی زۆر بەدەستبھێنێت، ئەگەر ھەوڵی قومارکردن بدات لە گازینۆدا. [١] [٢] [٣] چیرۆکەکە باس لە بارودۆخی قومارچییەکان دەکات لە گازینۆیەکدا، ھەروەھا باسی یاری گازینۆ و دەروونناسی قومارچییەکانی ئەوێ دەکات. وێنەیەکی ڕاستەقینەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان ھەژاران و دەوڵەمەندەکان نیشان دەدات، ڕۆمانەکە لە ماوەی سێ ھەفتەدا نووسراوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگەیەنرێتە بڵاوکار. ڕۆمانی قومارچی بە گرنگترین بەرھەمی دۆستۆیەڤسکی نازانرێت، بەڵام بێ گومان ڕۆشنایی دەخاتە سەر لایەنە گرنگەکانی کەسایەتی نووسەر خۆی فێدستۆیەڤسکی کە ھەر وەک پاڵەوانی ڕۆمانەکە بوو، قومارچی بوو تا نەخۆشی، کە لە قومارکردنەکەدا بڕە پارەیەکی زەبەلاحی لەدەستدا لە مێزەکان ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سویسڕا و نەیتوانی لەو ئافاتە ڕزگاری ببێت وەک خۆی ناوی لێنابوو بۆ چەندین ساڵ، تا لە ساڵی ١٨٧١دا بە تەواوی وازی لە یاریکردن ھێنا. ڕۆمانەکە بە شیکارییەکی جددی بۆ پرسی ئاڵوودەبوون بە یاریکردن ھات و ڕۆماننووس لە کاتێکدا نووسیویەتی کە لە لوتکەی ئاڵوودەبوونەکەیدا بووە.

بە ھەمان شێوە ئەم گێڕانەوەیە ھەڵگری چەندین واتایە کە لە نێوان دێڕەکاندا دەیدۆزینەوە، بەو پێیەی ویستی مرۆڤ دەردەخات کە لە سەرچاوە ڕاستگۆکانی خودی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت و چۆن مرۆڤ دەتوانێت ئاراستەی بکات، بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە قومارچییەکە کاتێک چووەتە قومارەوە و پارەی بۆ پاولینا گەڕاندەوە، ئەگەر کەسێک باوەڕی بە شتێک ھەبێت لە دڵیدا، بە دڵنیاییەوە بەدەستی دەھێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Introduction to Notes from the Underground and The Gambler. Oxford University Press. 1991. ISBN 978-0-19-953638-2.
  2. ^ "The Gambler by Fyodor Dostoevsky. Search, Read, Study, Discuss". Retrieved 30 September 2010.
  3. ^ Introduction to The Idiot. Penguin Books. 2004. ISBN 978-0-14-044792-7.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]