مێردی ھەمیشەیی (ڕۆمان)
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Вечный муж (Vechny Muzh) |
وەرگێڕەکان | کۆنستانس گارنت، ڕیچارد پیڤێر |
زمان | ڕووسی |
چەشن | ڕۆمان |
بڵاوکەرەوە | پەیامبەری ڕووسی (زنجیرە) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٧٠ |
جۆری کتێب | چاپ (بەرگی ڕەق و بەرگی کاغەز) پەرتووکی دەنگی |
مێردی ھەمیشەیی ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە، لە ساڵی ١٨٧٠ لە گۆڤاری بەیانی وێژەیی بڵاوکراوەتەوە. ڕۆمانەکە لە ڕێگەی حەڤدە بەشی خۆیەوە پەیوەندییەکی ئاڵۆزی نێوان ڤێلچانینۆڤ و تروسۆتسکی ھاوسەری بێوەژنی خۆشەویستە کۆچکردووەکەی دەگێڕێتەوە. ڕۆمانەکە بە شێوازێک تایبەتمەندە کە لە نێوان کارەسات و کۆمیدیا دەگۆڕێت، و قووڵی شیکاری دەروونی کارەکتەرەکانی. دۆستۆیەڤسکی ڕۆمانەکەی لەکاتی نیشتەجێبوونی لە شاری درێسدنی ئەڵمانی، لەکاتی کۆچە ئەورووپییەکەی، لەنێوان ھاوین و پاییزی ساڵی ١٨٦٩ ، لەسەر داوای ھاوڕێ ڕەخنەگرەکەی ستراخۆڤ، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەکی زنجیرەیی، لە بواری وێژەدا لە گۆڤاری بەیانی. دۆستۆیەڤسکی لە ترسی گەڕان لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕووسیا، دەستنووسی ڕەسەنی ڕۆمانەکەی سووتاند پێش ئەوەی لە بەھاری ساڵی ١٨٧١ بگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.e-litterature.net/publier2/spip.php?page=article5&id_article=500
- ^ شرۆڤەی ڕەخنەگر جۆرج فیلیپێنکۆ لە پەراوێزی چاپی فەڕەنسی ئابی ٢٠١٢ (ISBN 9782253023302)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێردی ھەمیشەیی (ڕۆمان) تێدایە. |