بارگەی کارەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارگەی کارەبایی وەدیھاتوو لە دوو جۆر گەردیلەی سەرەکی

بارگەی کارەبایی (بە ئینگلیزی: Electric charge) یەکەیەکی بنچینەییە لە بواری کارەبادا و بڕەکەی یەکسانە بە (١٩-^١٠*١٫٦) کۆڵۆم. بڕی (١٨^١٠*٦٫٢٥)ئەلێکتڕۆن یەک کۆڵۆم پێک دێنن.[١] بریتییە لە تایبەتمەندی کۆمەڵێکی دیاریکراو لە تەنکۆڵکەی ناگەردیلەیی کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھێزی کارۆموگناتیسی وە ھێزی کارۆموگناتیسی یەکێکە لە چوار ھێزە بنەڕەتییەکەی سروشت وە بارگە لە گەردیلە دروست دەبێت کە بریاتییە لە ئەلیکتڕۆن و پڕۆتۆن وە بوونی بارگەی کارەبایی ھێزی کارۆموگناتیسی دروست دەکات.

بارگەی کارەبایی تایبەتمەندێکی یاسای بمێنی ناو ماددەی ھەیە بەو ھۆیە کە بارگەی کارەبایی وەدیھی نایە یان لەبێین ناچێت؛ بارگەی کارەبایی لە گەردیلەی سەرەکی ماددە کە دابینکەری تایبەتمەندییەکانی کارۆموگناتیسی ماددەن سەرچاوە دەگرێت.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Electric charge»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.

سەرچاوەکان[دەستکاری]