مۆتۆر
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی. مۆتۆرە گەرمایییەکان کە بریتین لە مۆتۆرەکانی سووتانی ناوەکی و مۆتۆرەکانی سووتانی دەرەکی (وەکوو مۆتۆری ھەڵم) بۆ دروستکردنی گەرما و پاشان دروستکردنی جووڵە لەو گەرمایە، سووتەمەنی بەکار دەبەن. مۆتۆرە کارەبایییەکان وزەی کارەبایی دەکەن بە جووڵەی میکانیکی، مۆتۆرە ھەوایییەکان ھەوای پەستاوتە بەکار دێنن و ئەوانی تر - وەکوو ئەوانەی وا کاتژمێرەکان دەخەنە کار وزەی ئێلاستیک بەکار دەبەن. لە سیستەمە بایۆلۆژیکییەکاندا، مۆتۆرگەلی مۆلیکولی، وەکوو میووزین لە ماسوولکەکاندا، بۆ دروستکردنی جووڵە وزەی کیمیایی بەکار دەبەن.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |