فیزیکی دۆخی ڕەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فیزیای دۆخی ڕەقیەوە ڕەوانە کراوە)

فیزیای دۆخی ڕەقی یان فیزیای دۆخی گرس (بە ئینگلیزی: Solid State Physics) لێکۆڵینەوە لە سیفاتی ماددەی ڕەق بەشێوە مێکانیک کوانتۆم، ناسینی پەیکەری بەلوری، کانزا ناسی و کارۆموگناتیسی دەکات.[١] ئەم زانستە لقێکی بەرفراوانی فیزیای ماددەی چڕ پێک دێنێت.[٢]

وێنەیەکی نموونەیی لە پەیکەری بلورینی ماددە

فیزیای دۆخی ڕەقی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چۆن سیفاتی مایکڕۆسکۆپی ماددە بەندە لەسەر سیفاتی مایکڕۆسکۆپی. ئەم زانستە بنچینەیەک فەراھەم دەکات بۆ زانستی ماددە. ھەروەھا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە تەکنۆلۆژیای نیمچەگەیەنەر و ترانزیستەر.

سەرەتایەک[دەستکاری]

ماددەی ڕەق بریتییە کە کۆمەڵێک گەرد یا گەردیلە کە بەندێکی پتەویان دروست کردوە. جۆری بەندەکە دەبێتە ھۆی پێدانی سیفاتی فیاواز بە ماددەکە. چوار بەندی سەرەکی ھەیە کە بریتین لە: بەندی کوالانسی (Covalent bond)، بەندی کانزایی (Metalic Bond)، بەندی ئایۆنی (Ionic Bond) و بەندی ڤان دەر ڤۆلس (van der Waals bonds). ماددە لە فیزیای دۆخی ڕەقی دا دابەش دەبن بەسەر گەیەنەری کارەبایی، نەگەیەنەر کارەبایی، نیمچەگەیەنەر و گەیەنەری ڕەھا.[٣]

مێژووی فیزیای دۆخی ڕەقی[دەستکاری]

ئەم بابەتە لە فیزیا، ماوەیەکی زۆری خایاندوە، بەڵام بە فەرمی لە چلەکانی سەدەی بیست لەلایەن کۆمەڵگەی فیزیای ئەمریکی (American Physical Society) بەم ناوەوە ناسێنرا. بەھۆی ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندییەکی بەھێزی ھەبوو لەگەڵ تەکنەلۆژیا، لە دەیەی شەستی سەدەی بیست زۆرێک لە فیزیایییەکان توێژینەوەکەنیان چڕ کردەوە لەسەری. ھەروەھا لە دوای شەڕی جیھانی دووەم زۆرێک لە وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی سۆڤیەت ڕوویان کردە ئەم زانستە. لە سەردەمی شەڕی سارد و بەتایبەت لە دەیەکانی ھەفتا و ھەشتای سەدەی ڕابردوو، لە ئامانجی لێکۆڵینەوەکان فیزیای ماددەی چڕ ھاتە کایەوە.

پەیکەری بەلوری[دەستکاری]

پەیکەری بەلوری سەھۆڵی ئاو کە بچووکترین بلۆکی پێکھێنەری بریتییە لە گەردی ئاو (H2O)

پەیکەری بەلوری (Crystal stracture) کاریگەری دەخەنە سەر زۆرێک لە تایبەتمەندییە فیزیاویەکانی ماددە. بەھۆی چەند تەکنیکێکەوە دەشێ پەیکەری بەلوری ماددە بزانرێت کە بریتین لە: بەلورناسی تیشکی ئێکس (X-ray crystallography),[٤] پەرشی نیۆتڕۆنی (neutron diffraction)[٥] و پەرشی ئەلێکتڕۆنی (electron diffraction).[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]