قەزای بەردەڕەش
قەزای بەردەڕەش | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
مەڵبەند | بەردەڕەش |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٢٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ١٥٢٬١٢٤ |
• چڕی | ١١٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | ئاکرێی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، سوریانی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)، مەسیحی و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای بەردەڕەش (بە عەرەبی: قضاء بردةرش، بە ئینگلیزی: Bardarash District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دھۆک، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەردەڕەشە.[٢][٣][٤][٥][٦]
ناو
[دەستکاری]بەردەڕەش وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی(بەرد + ڕەش):
- زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەشەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە.[٧]
- بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.[٧]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە:
- لە باکوورەوە: قەزای ئاکرێ.
- لە ڕۆژھەلاتەوە: قەزای پیرمام و قەزای خەبات.
- لە ڕۆژاواوە: قەزای شێخان و قەزای مووسڵ و قەزای حەمدانیە.
- لە باشوورەوە: قەزای مەخموور و قەزای حەمدانیە.[٨]
مێژوو
[دەستکاری]لەبەر ئەوەی شوێنی بەردەڕەش شوێنێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە نێوان شاری مووسل و قەزای ئاکرێ و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێری پایتەخت پێکەوە دەبەستێتەوە، و ڕووبەری دەڤەرەکە ٣٩٩٬٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتربوو لە ١٣٠٬٠٠٠ کەس، و لەبەر تێپەڕبوونی ١١٦ ساڵ بەسەر بە ناحیە بوونی، بڕیاری بە قەزای بوونی بەردەڕەش دەرچوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.[٧] بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و دوو ناحیەی نوێش ھاتنە دامەزراندن لەگەڵ بەستنەوەی ناحیەی کەلەک بە بەردەڕەش؛ و ئێستاش قەزای بەردەڕەش لەم سێ ناحیە یە پێک دێت:
لە دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزا بوونی بەردەڕەش، لە ڕێورەسمێکدا لە ٨/٤/٢٠٠٧ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و مازن محەممەد سەعید وەکو یەکەم قایمەقامی قەزای بەردەڕەش دەستنیشان کرا.
کارگێڕی
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای بەردەڕەش
[دەستکاری]- زمزمۆک
- مەم و زین
- ئامیان
- ئامیانۆک
- شیوەرە
- زەوی ڕەش
- کانیلان
ناحیەی دارەتوو
[دەستکاری]دارەتوو یەکێکە لەو ناحیانەی کە لە دوای بە قەزابوونی بەردەڕەش بووەتە ناحیە، و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٨٬٨٢٦ کە و لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:
- قادسیە کچکە، قادسی زێباری
- قادسیە گەورە
- بارەوان گچکە
- بارەوان گەورە
- بەنێنان
- بیۆک
- تربە سپی
- خارووک
- خرابە یاسین
- خەندەک
- دالەڕێ
- درین بۆت
- دووگوندان گچکە
- دووگوندان گەورە
- دووسەرە
- زەنگەنان
- شەمسەخڕ
- شێخالک
- کۆراو
- کەونەباک
- کێلی
- گربدەو کەون
- گربدەو نوێ
- گردەپان
- گەلووک
- گۆمەزەرد
- گوندی ئەحمەد بەگ
- مۆریلان
- ھەنجیرۆک کەون
- ھەنجیرۆک نوێ
ناحیەی ڕۆڤیا
[دەستکاری]ڕۆڤیا یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەرەش و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٩ ھەزار کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە:
- یەکمالە
- کانی ئەسپان گچکە
- دولیجان گەورە
- دولیجان ێالح
- دولیجان کتو
- دولیجان تارق
- زیلکە عەبدولعەزیز
- کانی ئەسپان گەورە
- قەرەناز
- گرگە جوو
- نەزراوە
- جوجەر گەورە
- دیناران
- جوجەر گچکە
- ئۆمەرسێنان
- کەندالەسۆر
- جەنگە
- گربەویل گەورە
- پەلاسان
- شێخانۆک
- گربەویل گچکە
- توبزاوە گەورە
- تۆبزاوە گچکە
- سێگردک
- عەلیشانە
- خرابە یاسین
- پیربوب
- ئیسماوە
- خرابە سەعدوون
- دۆستەک
- بامەڕزێ
- بەردەسۆر
- حەسەنییە
- خەمیس گچکە
- بەردە زیو
- ئەللاھی
- پیرچاوش
- چەمە
- خرابە واش
- دەربیستان گەورە
- گریگا
- دەربیستان گچکە
- ھزار جووت
ناحیەی کەلەک
[دەستکاری]کەلەک لە ساڵی ١٨٨٠ سەر بە دەڤەری شێخان بوو، و لە ساڵی ١٩٣٠ بە قەزای ئاکرێوە بەستراوە تاوەکو ١٩٦٨ کە جارێکی تر بەستراوەتەوە بە قەزای حەمدانییە. کەلەک لە ساڵی ١٩٧٢ بووەتە ناحیە و ٢٨ گوند لەخۆی دەگرێت و سەر بە قەزای حەمدانییە بووە، تاوەکو ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٧ ناحیەی کەلەک ھەڵوەشێندرایەوە و لەگەڵ ھەر ٢٨ گوندەکانی بەسترانەوە بە سەنتەری قەزای حەمدانییەوە، لە دوای ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩٠، کەلەک لەگەڵ چەند گوندێکی وەکو کەورە سۆر، گەویلان بۆت، کۆمەڵگای بشیریان ئازادکران و لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای ئاکرێ بەسترایەوە. لەدوای بە قەزا بوونی بەردەڕەشیش، کەلەک بە قەزای بەردەڕەش بەسترایەوە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە زیاترە لە ٣١٬٣٠٥ کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە.[٧]
- کومەڵگای بشیریان
- شێخەمیر
- کەورەسۆر
- بەدەنەی بچووک
- بەدەنەی گەورە
- گەویلان بۆتان
- گەویلان ئازاد
- ترجلە
- ئاج قەلا گەورە
- زەھرە خاتوون
- گوبەیبا
- نازمییە
- مفتییە
- خازری نوێ
- ئاچ قەلا بچووک
- زەنگل
- بحرە (شیرەکان)
- گولە بۆر
- تەل ئەسوەد گچکە (تل اسود)
- تەل ئەسوەد گەورە
- تولەبەن
- گەزەکان
- جەمە کور
- قەسرۆک
- حەسەن شام
- تورکماس
- سێودینان
- مەنگووبە
- عەلیاوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ «مێژوویا بەردەرەش» (بە کوردی). ماڵپەڕی پارێزگای دھۆک.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) . - ^ openstreetmap. «قەزای بەردەڕەش» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی باشووری کوردستان
- قەزای بەردەڕەش
- قەزاکانی پارێزگای دھۆک
- قەزاکانی عێراق