فیردەوسی
فیردەوسی فردوسی | |
---|---|
پەڕگە:File:Statue of Ferdowsi in Tus, Iran 3 (cropped2).jpg پەیکەری فیردەوسی لە تووس | |
لەدایکبوون | نز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢] تووس، ئیمپراتۆرییەتی سامانی |
مردن | نز. ١٠١٩[٢] تا ١٠٢٦ تووس، ئیمپراتۆرییەتی غەزنەوی 36°29′10.15″N 59°31′3.34″E / 36.4861528°N 59.5175944°E |
پیشە | شاعیر |
زمان | فارسیی مۆدێرنی سەرەتایی |
ماوە | سامانی و غەزنەوی |
چەشن | شیعری فارسی، داستانی نیشتمانی |

ئەبوولقاسم فیردەوسی تووسی (بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی؛ نز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢]–نێوان ١٠١٩[٢] و ١٠٢٦[١])، یان فیردەوسی (فردوسی) بە تەنیا[٣] شاعیرێکی فارس[٤][٥] و نووسەری شانامە بوو، کە یەکێکە لە درێژترین داستانە شیعرەکان کە لەلایەن یەک شاعیرەوە نووسرابێت، و داستانی نیشتمانیی ئاریانی مەزنە. فیردەوسی بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبیاتی فارسی و یەکێک لە مەزنترینەکانی مێژووی ئەدەبیات دادەنرێت.[٦]
ژیان[دەستکاری]
فیردەوسی لە ساڵی ٩٤٠ی زاینی لە گوندی پاژی سەر بە شاری تووس، لە خوراسان لە بنەماڵەیەکی جووتیار لە دایک بوو. فیردەوسی ھاوچەرخی حوکوومەتەکانی سامانی و غەزنەوی بوە. فیردەوسی لە ساڵی ١٠٢٠دا ماڵاوایی لە دنیا کردوە و لە شاری تووس نێژراوە.
شانامە[دەستکاری]
گەورەترین کاری فیردەوسی شاھنامە یان شانامەیە کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی بەر لە ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگەردی ساسانیی تێدایە. شانامە بە فارسیەکی پاراو نووسراوە و وشەی عەرەبیی ئێجگار کەمە و سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ ناسینی وشە کۆنە ئێرانییەکان وەکوو فارسیی کۆن و کوردی و ئەوێستایی و ھەر وەھا سەرچاوەیەکی مێژوویییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی بەر لە ئیسلام. فیردەوسی، بە وتەی خۆی دەور و بەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە، ئەم خاڵە بەیتەی فیردەوسییەوە دەردەکەوێت.
بسی نج بردم در این سال سی
عجم زندە کردم بدین پارسی
واتھ: گەلێک لەم سی ساڵەدا ڕەنجم کێشا و عەجەمم بەم زمانی فارسییە زیندوو کردەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا ب "Ferdowsī". Encyclopedia Britannica. لە ڕێکەوتی 2020-10-10 ھێنراوە.
- ^ ی ا ب پ "FERDOWSI, ABU'L-QĀSEM – Encyclopaedia Iranica". Encyclopædia Iranica. 1999-12-15. لە ڕێکەوتی 2020-10-10 ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریEI
نەدراوە - ^ "Search Results – Brill Reference". referenceworks.brillonline.com. لە ڕێکەوتی 2019-01-05 ھێنراوە.
Abū l-Qāsim Firdawsī (320–416/931–1025) was a Persian poet, one of the greatest writers of epic and author of the Shāhnāma ("Book of kings").
- ^ Kia، Mehrdad (2016-06-27). The Persian Empire: A Historical Encyclopedia [2 volumes]: A Historical Encyclopedia (بە زمانی ئینگلیزی). ABC-CLIO. پەڕە 160. ISBN 978-1-61069-391-2.
- ^ Hamid Dabashi (2012). The World of Persian Literary Humanism. Harvard University Press. ISBN 978-0-674-06759-2.
![]() | ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |