ئەبوو سەعید ئەبوولخەیر
| ئەبوو سەعید ئەبوولخەیر | |
|---|---|
| ابوسعید ابوالخیر | |
| لەدایکبوون | ٧ی کانوونی یەکەمی ٩٦٧ Miana |
| مەرگ | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٠٤٩ خۆراسان |
| گۆڕ | Miana |
| پیشە | زانای عەقیدە، شاعیر |
| پلە | murshid |
ئەبوو سەعیدی ئەبولخەیر (بە فارسی: ابوسعید ابوالخیر)، (٣٥٧–٤٤٠ی کۆچی) لە عارفان و شاعیرانی ناسراوی فارسە. ئەبووسەعید، ھەم لە بواری خواناسیدا زۆر ناسراوە و لە ڕیزی خواناسانی گەورەی ئیسلامییە و ھەم لە بواری شێعردا دەستێکی بەرزی ھەبوە و لە چوارینە نووسە ناسراوەکانی فارسە.
ژیان
[دەستکاری]ئەبوو سەعید لە ساڵی ٣٥٧ی کۆچی دا لە شاری میھەنە لە وڵاتی تورکمانستان لە دایک بوە. لە لای باوکی و زانایانی ئەو شارەدا دەرسی خوێندوە. ھەروەھا سەفەرێکی بۆ شاری نەیشابوور کردوە و لەوێدا چاوی بە زانایان و گەورەپیاوانی ئەو شارە کەوتوە. ئەبووسەعید لە دوا ماوەیەک ڕووی لە ڕێبازی سۆفیان کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین خواناسانی ئەو سەردەمە. لە ساڵی ٤٤٠ی کۆچی دا لە دنیا ماڵاوایی کرد و ھەر لە میھەنەدا نێژرا.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ئەبوو سەعید بێجگە لە شێعرەکانی ھیچ بەرھەمێکی نووسراوی لە دوا خۆی بە جێ نەھێشت بەڵام ناوی و قسەکانی لە زۆر جێگەی عیرفانی ئیسلامی و ئەدەبی فارسیدا ھەیە.
ئەو بەرھەمانەی پەیوەندیان بە شێخ سەعیدەوە ھەیە بریتین لە:
- اسرار توحید فی مقامات شیخ ابی سعید: نووسراوەی محەممەد کوڕی منەووەرە کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە، ئەم کتێبە بە پەخشانی فارسییە و بە سەرھاتەکانی بووسەعیدی تێدایە.
- ڕسالە حالات و سخنان شیخ ابوسعید: نووسراوەی ئەبووڕۆح لووتفوڵا کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە
- شێعرەکانی ئەبووسەعید کە بە فارسین
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- شەڵماشی، م. مەجلیسی ئەولیا، بڵاوکەرەوەی کوردستان، سنە، ١٣٨٦.
- ویکیپیدیای فارسی
| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |