بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سێو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێوی سوور

سێو یا سێف (ناوی زانستی: Malus domestica) لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی، لە چیاکانی حەوزی زەریای سپی ناوەڕاست ھەیە. سێوی کێوی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنە نزمەکان ھەیە. سێوی کێوی (Pyrus malus) شوێنی سەرەکی بریتانیایە. جۆرەکانی سێو بەربڵاو و ناسراو بوو بەر لە داگیرکردنی بریتانیا لەلایەن ڕۆمانەکان، بۆیە ڕۆمانەکان بوون سێویان لەگەڵ خۆیان ھێنا بۆ بریتانیا.

پێکھاتەکەی

[دەستکاری]
جۆرەکانی سێو

بەکارھێنان و سوودەکان

[دەستکاری]
  1. سێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا کە ڕیخۆڵە چالاک دەکات و قەبزی درێژ خایەن نایەلێت.
  2. سوودی ھەیە بۆ چارەسەری ڕشانەوەی منداڵ و بەردی گورچیلە و میزڵدان و ترشەڵۆکی میز لادەبات.
  3. نەخۆشی تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنی و جەرگ چالاک دەکات و کۆکە ھێمن دەکاتەوە.
  4. شەربەتی سێو ترشی ئەسیدی گەدە دەمژێت و جارەسەری گرفتەکانی برینی گەدە و برینی دوانزە گرێ دەکات.
  5. ڕێ لە نەخۆشییە دەروونییەکان دەگرێت و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە.
  6. چارەسەری نەخۆشییەکانی خێرا لیدانی دڵ دەکات کە لە ھەڵئاوسانی دڵ و نەخۆشییەکانی ماسوولکە و کارەبایی دڵ پەیدا دەبێت.
  7. سرکەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قەڵەوی ناھێڵێت و لەش لە سەرما دەپارێزێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • پەرتووکی خۆراک و چارەسەری