زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گۆی زەویەوە ڕەوانە کراوە)
زەوی

زەوی (ھێما: 🜨; ھەروەھا: زەوین، زەمین، ئەرد) ناوی ئەو ھەسارەیەیە کە ئێمەی لە سەرە. زەوی لە خولگەیەکی بڕگە ناتەواو بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و سێیەمین ھەسارەی نزیکە لە خۆرە. زەوی پێکھاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسجین و چەند مادەیەکی کانزایی تر و زۆربەی ڕوەکەی بە ئاو داپۆشراوە کە شوێنی ژیانی زیاتر لە ھەشت ملیار مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. زەوی مانگێکی ھەیە کە بڕوا وایە لە زەریای ھێمنەوە جیا بووبێتەوە[ژێدەر پێویستە]کە قەبارەکەی یەک لەسەر چل و نۆ ئەوەندەی زەوییە و لە ماوەی ٢٣ کاتژمێر و ٥٥ خولەک و ٤ چرکە جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و لەماوەی ٣٦٥٫٢٥٦٣٦٣٠٠٤ ڕۆژدا جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە.[١] ھەڵبەت سووڕانەوەی ھەموو ھەسارەکانی دیکەش لە ماوەیەکی جیاوازدا دەسوڕێنەوە لەبەر دووری و نزیکییان لە خۆرەوە چونکە تا نزیکتر بێت دەبێت زووتر بخولێتەوە چونکە ھێزی کێشکردنی خۆر ڕای دەکێشێت بۆ خۆی و بڕوا وایە تەمەنی ٤٫٥ ملیار سال بەر لە ئێستا دروست بووبێت و زەوی لە پێنج چین پێکھاتووە. بە بۆنەی ئەو مەرجانەی لە کاکێشانی ڕێگای شیریدا ھەن کە پێکھاتووە لە ٢٠٠ ملیار ئەستێرە کە ٦٠٠٠ ملیاریان ئەگەری بوونی ژیانیان لەسەرە.

ناوەندی خێراییی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا دەکاتە نزیکەی ٢٩٫٧٨کم بۆ ھەر چرکەیەک ھەروەھا نیوە تیرەی زەوی لە ھێڵی ناوەندا یەکسانە بە ٦٫٣٧٨٫١٣٧٠کم کە کۆی گشتی تیرەی زەوی لە ھێڵی ناوەندا دەکاتە ١٢٫٧٥٦٫٢٧٤کم پاشان نیوە تیرەی زەوی لە ھێڵی جەمسەردا دەکاتە ٦٫٣٥٦٫٧٥٢٣کم کە کۆی گشتی تیرەی ھێڵی جەمسەری دەکاتە ١٢٫٧١٣٫٥٠٤٦کم جیاوازی نێوان ھەردوو ھێڵەکە دەکاتە ٤٢٫٧٦٩٤کم و ئەگەر ھەردوو ھێڵەکە کۆبکەینەوە دەکاتە ٢٥٫٤٦٩٫٧٧٨٦کم[ژێدەر پێویستە].

سەرچاوەکان[دەستکاری]