پەشێویی دەروونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەخۆشیی دەروونیەوە ڕەوانە کراوە)
دراوەکان لە سەرچاوەکانی تردا
وێنەی هەشت ژن لە سەدەی نۆزدە کە بە ئاشکرا تووشی نەخۆشی دەروونین. (ئارماند گاتیر)
ICD-10F[١]
MeSHD001523

پەشێویی دەروونی یان نەخۆشیی دەروونی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەگوترێ کە کار دەکەنە سەر ھزر و ڕەفتاری نەخۆش و دەبنە ھۆی ئازار و داماویی نەخۆش. ھۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون نییە، بەڵام ئاشکرایە کە ھۆکارەکانی جینیتیک، سترێس و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی کەس لەگەڵ دەوروبەری زۆر کاریگەرە. خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەسواس، شێواوی دوو سەرە (بە کوردی شێتەوژیرە) و شیزۆفێرنی لە دیارترین نەخۆشییە دەروونییەکانن.

مێژوو[دەستکاری]

سەدان ساڵ کۆمەڵگاکان لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کە بەھۆی شێوانی دەروونی ئازاریان دەدی، بە شێوەی دڕندانە دەجووڵانەوە. بیرۆکەی باوی ڕابردوو، ھۆی نەخۆشییە دەروونییەکانی بۆ شەیتان و ھێزە ژوورسروشتییەکان دەگەڕاندەوە. بۆ چارەسەری نەخۆشی دەروونی، جەستەی نەخۆشیان دەخستە ژێر ئازار و لێدان و برسییەتی زۆرەوە تا جێ بە شەیتان لەق بکەن و لە دەروونی ڕاو بنێن.
زیگمۆند فرۆید لە یەکەمین دەروونناسانێک بوو کە شێوازی نوێی بۆ دەرمانی نەخۆشیی دەروونی دانا و دەروونشیکاریی لە سەر ئەم بنەمایە دامەرزاند.[١]

جۆرەکان[دەستکاری]

نەخۆشییەکانی دەروون جۆراوجۆرن، بەناوبانگترینیان بریتییە لە:

پەراوێز[دەستکاری]