لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دڵ (بە ئینگلیزی: Heart) ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک. دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسکه کۆڵه‌ی نێوان سییه‌کانه‌وه، که پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێک لووله‌ی خوێن.
په‌رده‌یه‌کی دوو توێی به‌تین که له توره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ(pericardium)، ده‌وری دڵ ده‌دات که شله‌یه‌ک ده‌رده‌دات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڵێکخشاندن له کاتی گرژبوونی دڵدا.
دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێکه‌وه که پێی ده‌گوترێت به‌ربه‌ستی دڵ(septum) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ. هه‌ر لایه‌کیش بۆ ژوورێكی سه‌روو كه پێی ده‌گوترێت گوێچکه‌ڵه(atrium). ژوورێکی خواروو که پێی ده‌گوترێت سکۆڵه(ventricle) دابه‌شکراوه.
تێکڕای لێدانی دڵ لە مرۆڤێکی پێگەیشتوی ساغ دا نزیکەی (٧٢) لێدانە لە خولەکێکدا.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڵ تێدایە. |