گەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی شوێنی گەدە لە مرۆڤدا

گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە. گەدە هەرسی میکانیکی ئەنجام دەدات ئەمەش بە گوشینی خۆراک بە یارمەتی گرژبوونی ماسوولکەکانی. وە لە کاتی ئەم گوشینە ، ڕژێنە زۆر بچووکەکانی دیواری گەدە ئەنزیمەکان و ترشێک بەرهەم دێنن ، هەردوو دەردراوەکان بە یەکەوە کاردەکەن لە هەڵوەشاندنی خۆراک بۆ پارچەی زۆر بچووک ، وە ترشەکەش زۆربەی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەوانەیە لەگەڵ خاراک قوت درابن. دوای چەند کاتژمێرێک دوای هەرسی میکانیکی و کیمیایی کە بەسەر خۆراک دادێت ، خۆراکە ماددەکە دەگۆڕێت بۆ تێکەڵەیەکی خەست پێی دەڵێن کیمۆس.

دژە ترشێتی گەدە[دەستکاری]

مرۆڤی تەمەن مامناوەند رۆژانە ٢للیتر - ٣ للیتر ئاوگەکانی گەدە بەرھەم دەھێنێت ،ئاوگی گەدە ترشێکی سوکەڵەیە ،ترشەلوولەکانی ئەو لینجە پەردەیەکی کە گەدەی ناوپۆش کردووە دەری دەدات کە ترسی ھایدرۆکلۆریک ماددەی تری تیایە بۆ ئاسان کردنی ھەرس، کە خەستی ترشە ھایدرۆکلۆریکەکە 0.3 مۆڵە ئەو خەستیە دەتوانێت زینگ بتوێنێتەوە . کردەی خواردن دەردانی ئەنزیمەکانی H چالاک دەکات ئینجا ئاوگەکانی گەدە بەدوایدا دەردەدرێن . لە گەدەدا بەنزیکەی نیوملیۆن خانە لەخولەکێکدا لەبەردەگیرێتەوە واتە دووھێندە دەبێت ،وە ھەرسێ رۆژ جارێکیش گەدە بەرگەکەی نوێ دەکاتەوە ھەندێ جار HCL لە گەدەدا زۆر دەبێت ئەمیش دەبێتە ھۆی کزانەوەی کۆتای سورێنچک (دڵەکزی) ،ئەمیش دەبێت ھاوکێش بکرێت بە خواردنی حەبی مەگنیسیۆم کە دەبێت لەرێی پزیشکەوە رێنمای بکرێن ئەویش دژە ترشێتی دەدات بە نەخۆشەکە جۆری چارەسەریەکە دەگۆرێت بەپێی حاڵەتی نەخۆشەکە ئەویش پزیشک دیاری دەکات لەئەنجامی ئەو ھاوکێکشبوونە کیمییایە گازێک پەیدادەبێت ئەویش دوانئۆکسیدی کاربۆنە کە بۆ گەدە بێزیانەو پەستانی سەر گەدە زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی قڕقێنەدان شایەنی باسە ھەموو خواردنەوە گازییەکان دەبنەھۆی زیادبوونی ترشی گەدە ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێت و ئەگەر جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن ، بۆیە ناتوانین ھەندێ لە خواردنەوە گازییەکان بەکاربێنین بۆ ھاوکێشکردنی ترشی گەدە ،بەلام ھەندێک جۆر تایبەت بەوە درووست کراوە کە ترشێتی گەدە ھاوکێشبکات بەھۆی بوونی ھەندێ ماددە سەرەرای بوونی ترشێتی ، لەھەمووی سەلامەت تر سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕە بۆ دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی چوونکە ھەموو دڵکزێیەک نیشانەی زیادبوونی ترشی گەدە نیە .

زیانەکانی مەی(مەشرووب) لەسەر گەدە[دەستکاری]

ئەسپرین کەناوی کیمیای ناوی ترشی ئەسیتایل سالیسیلیکە خۆی ئەسپرین ترشێکی لاوازە بەلام گەردە جەمسەردارە لاوازەکانی ئەو ترشە دەتوانن بەپەردەی گەدەدا تبپەڕن کە ئەویش ھەر لە گەردی بێجەمسەر پێکدێت بەلام لەناو پەردەکەدا زۆر کەلێنە ئاوی بچووک ھەیە کە لەگەڵ ئەسپرینەکەدا یەکدەگرن و کۆدەبنەوە و پێکھاتەی پەردەکە لاواز دەکەن لەئەنجامدا دەبێتە ھۆی خوێن بەربوون خواردنی ھەردەنکێک ئەسپرینی ئاسای دەبێتە ھۆی ونکردنی نزیکی ٢مللیلتر خوێن ئەم بڕە خوێنە ونکراوە بەگشتی ئازاردەر و زیان بەخش نیە بەلام لەکاتی خواردنی بڕێکی زۆر لە ئیسپرین دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن ھەرچەندە کاریگەری ئەسپرین ببێتە ھۆی خوێنبەربوونێکی ئاسای لە ھەندێ کەسدا ،شایەنی باسە خواردنەوەی ئەو مەیەی کە خودا حەرامی کردووە لە قورئاندا دەبێتە ھۆی تواندنەوە و تێکردنی ئەسیتیل سالیسیلیک لە گەدەدا و لەویشەوە خوێن بەربوون پەیدادەبێت بۆیە گھوول بەگشتی لە رێژەیەکدا دەبێتە ھۆی کوشتنی کەسی بەکارھێنەر ئەکەر بە رێژەی 0.50 لە خوێندا لەگەڵ ئەوەشدا گھوول ھۆکاری %٥٠ی رووداوە کوژەرەکانی ئۆتۆمبیلە

سەرچاوەکان[دەستکاری]