ماسوولکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکهاتەی ماسوولکەیەک
سێ جۆر ماسوولکەی لەش: (a)شانەی ماسوولکەی پەیکەری, (b) ماسوولکەی لووس, (c)ماسوولکەی دڵ.

ماسوولکە بریتییە لە: کۆمەڵە ئەندامێک لە لەشی گیانداراندا، کە ئەندامەکانی تر دەبزوێنێ.[١]

کۆئەندامی ماسولکە لە ماسوولکەکان (بە ئینگلیزی: Muscle) پێک هاتووە. هەموو جووڵەیەکی لەش، کاری ماسوولکەکانە. ماسوولکەکان وزەی کیمیایی خۆراک دەکەن بە وزەی میکانیکی. جووڵەکانی لەش بەرهەمی کرژ و خاو بوونەوەی ماسوولکەکانە. ئەم ئەندامانە نزیک بە سێیەکی کێشی مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهێنن واتە ئەگەر مرۆڤێک ٦٠کیلۆگرام بێت ٣٠ کیلۆگرامی ماسوولکەیە

ماسوولکەکان بە پێی شێوە و ئەندازەیان بە سێ جۆر دابەش دەبن:

  • پەیکەرە ماسوولکە (میلدار) : کە لە کەسانی ئاساییدا نزیک بە ٢٠٪ی کێشی لەش پێک دەهێنێت کە بەوەجیادەکرێنەوە خۆویستن مرۆڤ دەتوانێت کۆنتڕۆڵ بکات بەسەریانا و بە ویستی خۆی بیجوڵێنێ
  • لووسە ماسولکە : وەک ماسوولکە خۆمەشەکانی دیوارەی ڕەگەکان، ڕیخۆڵەکان و گەدە کە نزیک بە ۱۰٪ ی کێشی لەش پێک دەهێنێت.
  • دڵە ماسوولکە، کە لە پەیکەرە ماسولکە دەچن ، بەڵام خۆویست نین واتە مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.[٢]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بە کار دێت:[٣]

  • ماسوولە، ماسۆڵە، ماسیلکە، ماسلکە، مالووسکە، مایچە، وەرسە، وەرسەلا، گردک، زیپەڕ، زەڤلەک

سەرچاوە[دەستکاری]