دەروازە:زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانست چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی زانست!

زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد.

زیاتر لەبارەی زانست...

ھەنووکە ١٬٠٤٨ وتار لە دەروازەی زانستدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەی مانگی تەواو کە لە باکووری زەوییەوە سەیر کراوە
وێنەی مانگی تەواو کە لە باکووری زەوییەوە سەیر کراوە

مانگ ھەروەھا پێی دەوتریت ھەیڤ (بە ئینگلیزی: Moon، بە عەرەبی: القمر‎) بەکار ئەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەھەر تەنێکی ئاسمانی یان دەستکرد، کە بە خولگەیێکی دیاری کراو بەدەوری زەویدا ئەسووڕێتەوە، یان ھەر ھەسارەیەکی تر، بۆ نموونە ھەسارەی کەیوان ھەژدە مانگی - پاشکۆی ھەیە. مانگ ناوێکی تریشی ھەیە، کە ھەندێ جار پێی ئەگوترێت (لونا)، لایەکی تری مانگ کە لەسەر زەویەوە نابینرێ پێی ئەوترێ (لای - تەنیشتی - دوور)، یان (ڕووی تاریک)، بۆیەش ئەم ناوەی پێ ئەوترێ چونکە مرۆڤ ناتوانێ لەسەر زەوی بیبینێ، وە ئەگەر گالیسکەیەکی بۆشایی بچێ بۆ ئەم ڕووە تاریکە، پەیوەندی بێ تەلیش ئەپچڕێ لە نێوان زەوی و گالیسکەکەدا. لەم وتنانەش مەبەست مانگە ناسراوەکەی نێو خەڵکانە، مانگی پاشکۆی زەوی. مانگ نزیکەی چوار ھەفتە جارێک خولێک بە دەووری زەویدا لێ ئەدات، وە لەدوای تێپەڕ بوونی ھەر کاتژمێرێک، بە ئەندازە نیو پلە ئەجوڵێ، و ڕۆیشتنەکەشی بەسەر خولگەیێکە کە لار ئەبێتەوە بەسەر بازنەی کۆشک (zodiac) بە نزیکەی پێنج پلە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

بەنداو پێکھاتەیەکە کە ئەندازیارانی شارستانی دروستی دەکەن

ئایا زانیوتە؟

  • زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
  • ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داھێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.


زانای ھەڵبژێردراو

ئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت.

زیاتر...

مێژوو

وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری
وێنەی (کاتژمێری فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی زانای کورد ئەلجەزیری

مێژوو یان دیرۆک کۆڵینەوەی ڕابردووی مرۆڤە. کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشیەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵکوەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشاندەکەن بپشکنێت. مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن. لە کوردیی باکووریدا، وشەی دیرۆک بەکاردەھێندرێت.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکی زانستیت ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان