مارسێلۆ ڤیێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارسێلۆ ڤیەرا

لەدایکبوون١٢ی مەی ساڵی ١٩٨٨
بەڕازیل، ڕیۆ دی جانێرۆ
نیشتەجێیئیسپانیا
نەتەوەبەڕازیلی
پیشەیاریکەر
ئایینمەسیحی کاثۆلیک


مارسێلۆ ڤیەرا دی سێلڤا جۆنیۆر لە دایکبووی ١٢ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ یاریکەرێکی بەڕازیلییە و یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجام دەدات، مارسێلۆ لە باڵی چەپ لە ھێڵی بەرگری لە یاریگاکاندا یاری دەکات، نزیکترین ھاوڕێشی لەیانەکەی یاریزانی پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی بە جێگرەوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی دەچوێنن بەھۆی جموو جۆڵەکانی

یانەکان[دەستکاری]

فلۆمێنسی[دەستکاری]

سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمێنسی بەڕازیلی بەڵام لەگەڵ ئەم یانەیە ھیچ دەسکەوتێکی بەدەست نەھێنا و بەبڕە پارەیەکی کەم پەیوەندی بەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کرد

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٧ تاوەکوو ئێستا مارسێلۆ یاری بۆیانەی شاھانە دەکات ئەو لەسەرەتادا دڵی خۆش بوو بەوەی ھاندەرانی یانەکە بە جێگرەوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی چواندیان ، دوای ئەوە یانەکە کێشەی نەما لەھێڵی بەرگری باڵی چەپ ڕاھێنەری ئەوکاتی یانەکە بێرنارد شۆستەری ئەڵمانی بۆچەند یاریەک مارسێلۆی وەک یاریزانی ھێڵی ناوەندی باڵی چەپ دانا بەمەش مارسیلۆ لەماوەی ژیانی لە دوو شوێنی یاریگا یاری کردووە ، بەڵام دواتر لەساڵی ٢٠١٠ بەھۆی ئەوەی یانەکە پارەیەکی زۆری لە یاریزانانی ھێڵی ناوەند و ھێڕشبەر خەرچ کرد ئیدی مارسیلۆ گەڕایەوە ھێڵی بەرگری لە ئیستاشدا لە زۆرینەی یاریەکاندا دەبینریت لە باڵی چەپی ھێڵی بەرگری بەھۆی ئاستە بێ وێنەکەیەوە

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

  • سێ جار خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠٠٦-٢٠٠٧، ٢٠١١-٢٠١٢ و ٢٠١٦-٢٠١٧
  • سێجار جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠٠٨، ٢٠١٢ و ٢٠١٧
  • چوارجار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
  • دووجار جامی شای ئیسپانیا لە وەرزەکانی ٢٠١٠ - ٢٠١١ و ٢٠١٣-٢٠١٤
  • چوارجار جامی جیهانی یانەکان لەساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨
  • سێجار جامی سووپەری ئەورووپا لەساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧

ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]