پەنکریاس
ڕواڵەت
شپیلک یان پەنکریاس یەکێکە لە ڕژێنەکانی لەشی مرۆڤ و بەشێکە لە کۆئەندامی ھەرس (ئینگلیزی: Digestive System) و کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکان. ئەم ڕژێنە ھەندێک ھۆرمۆن دروست دەکات کە ئەرکی گرینگیان ھەیە لە کۆئەندامی ھەرس و ڕژێنەکاندا و لە پرۆسەی هەرسیشدا بە ھەمان شێوە.
ھۆرمۆنەکانی شپیلک
[دەستکاری]ئەو ھۆرمۆنانەی کە شپیلک درووستیان دەکات ئەرکێکی گرینگیان ھەیە و کاتێک ئەم گرینگیە جوان خۆی نیشان دەدات کە وا نەخۆشیێک ڕوو بدات، وەکوو نەخۆشینی شەکەرە(دیابت). ھۆرمۆنەکان:
- ئەنسۆلین
- گلوکاگۆن
- سووماتۆستاتین
- پولی پێپتیدی پەنکریاتیک
بنەماکانی تری شپیلک
[دەستکاری]شپیلک جگە لەو ئەرکەی کە لە کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکاندا ھەیەتی، لە کۆ ئەندامی ھەرسیشدا ئەرکێکی بەرچاوی ھەیە:
- درووست کردنی ئاوی شپیلک کە وا دەبێتە ھۆی ھەرسکردنی خۆراکەماددە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەنکریاس تێدایە. |