پشتێنەی حەوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پشتێنەی حەوز (بە ئینگلیزی: Hip) ئێسکانەکانی حەوز لە دوو لای وەک یەک پێکھاتووە، ھەردوولا لە ڕوی پێشەوە یەکتری دەگرن بە ھۆی گرێی موسلدانە و لە دواوەش بەستراون بە ئێسکانی سێ بەندەوە و وەک پشتێنەیەکی لێھاتووە، ئەو پشتێنە ھێز و توانا دەبەخشێ بە پەلەکانی خوارەوە تاوەکو بتوانێ بەشێک لە کێشی لەش ھەڵگرێ، ھەر لایەک لە حەوز لە سێ ئێسکان پێکھاتووە: کلۆت (الحرقفة -Iliam)، موسولدانە (العانة- Pubis)، سمت (الاسک- Ischiam).[١]

ئەم سێ ئێسکانە لە تەمەنی ١٧ سالیدا یەکتری دەگرن لە ناوچەی (الحق-Acetabulum) کە بریتییە لە چالێکی نیوە بازنەیی پێی دەڵێن: (قولکە بۆشایی) لە ڕوی دەرەوەی حەوزە و لەگەل سەری ئیسکی ڕان یەکتری دەگرن و جومگەی حەوز پێکدەھێنن.

کونێکیش لە نێوان ئێسکی سمت و موسڵداندا ھەیە پێی دەڵێن (داخراوە کون) بەپەردەیەکی بەھێز داپۆشراوە و ھەندێک موولوولەی خوێن و دەماری پێدا دەڕوات تا پەلی خوارەوە.

ئێسکانەکانی پشتێنەی حەوز و سێ بەندە و کلینجە حەوز پێکدەھێنن، دوو حەوزیش ھەیە: حەوزێکی درۆینەی گەورە کە دەکەوێتە لای سەرەوە و بە ئێسکان دەورە نەدراوە وھەندێ پارچەی کۆئەندامی ھەرسی تیایە و حەوزێکی ڕاستەقینەی بچوک لە لای خوارەوە کە بە کە کلینجە و موسلدانە و کلۆت دەورەدراوە و دەروازەی چوونە ژوور و دەرەچەی ھاتنە دەرەوەی ھەیە.[٢]

جیاوازی نێوان حەوزی ھەردوو ڕەگەز[دەستکاری]

گەر بە وردی سەیری شێوەی حەوزی ھەردوو ڕەگەز بکەین جیاوازی زۆر بەدی دەکرێت لە نێوان حەوزی نێرەو مێ یە، ئەو جیاوازیانە ھەموویان ھاوکارن بو کرداری سک پربوون ومناڵ بوون وجیاوازییەکانیش ئەمانەن:

  • ئێسکانەکانی حەوزی نێرینە قورس وزبرە، ماسولکەو ژێ یەکانی کە پێوەی بەندن توندو بەھێزن. لە مێ یە ئیسکانەکان سووک وناسک ولوسە، ماسولکەو ژێ یەکانی نەرمن وتوانای کشانیان زۆرە.
  • دەروازەی حەوزی ڕاستەقینە لە مێ یە بازنەیی یە، بەڵام لە نێرە بچوکترەو، لە شێوەی دڵ دایە.
  • حەوزی ڕاستەقینە لە مێ یە فراوانترە و چاڵایی کەمترە بەبەراورد لەگەل نێرە.
  • دەرەچەی ھاتنە دەرەوەی حەوزی ڕاستەقینە لە مێ یە فراوانترە.
  • گۆشەی کەوانەی موسلدانە لە مێ یە ٩٠ پلەیە، بەڵام لە نێرە گۆشەکەی تیژە.
  • گرێی موسلدانەو دڕکە سمت لە مێ یە بۆ ڕووی دەرەوە لاربوونەتەوە تاوەکو لە کاتی کرداری گەشەی کۆرپەلە ومنداڵ بوون ئازاری کۆرپەلە نەدات.
  • کلینجە لە مێ یە کورترو فراوانترو تەخت ترە بەبەراورد لەگەل کلینجەی نێرە.
  • پارچە ئیسکانە دەرچووەکانی کلینجە لە مێ یە کەمترن وبچوکترن.
  • شێوەی داخراوە کون لە مێ یە سێ گۆشەیی یە، لە نێرە ھێلکەیی یە.
  • ئیسکانەکانی سێ بەندە لە مێ یە زیاتر توانای جولەی ھەیە.
  • گۆشەی کلێنجەو کەلەکە کەمتر بەرەو ناو حەوز بۆتەوە، ئەمەش وای کردووە تیرەی حەوز زیاد بکات لە ڕووی پێشەوەو پشتەوە.[٣][٤]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "web teb". Archived from the original on 24ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "bbc". Archived from the original on 25ی Aprilی 2020. Retrieved 25ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ (پیاوان و ژنان تەواوکەری نایەکسان) د. ئیبراھیم ڕەباتی.
  4. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ورك»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠.