پێست
پێست ئەو بەشە لە لەشی مرۆڤە کە ئەندامەکان دادەپۆشی و بەرگری لە تووشی کێشە بوونی ئەوان لەگەڵ ئەو شتانە دەکات کە لە موحیتدان. پێست لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:
پێستێکی تەندروست بەشێکی باش لە کۆلاجین، ئیلاستین، گەردەکانی فایبەر، کە وای لێدەکات توندتر بێت، درەوشاوەتر بێت.[١]
توێژ
[دەستکاری]ئەستووری پێست
[دەستکاری]لە بەشە جیاکانی لەشدا جیاوازە، بۆ نموونە لە بەری دەست و پێدا نزیکەی ١٫٥ مم ئەستوورە، لە پێڵووی چاودا کەمتر لە ٠٫١ مم و زۆر تەنکە. بن توێژ لە پشتدا ئەستوورترینە و ٣٠–٤٠ کەڕەت لە توێژەکەی ئەستوورترە، ھەروەھا چەوریی چینی ژێرپێست لە سک و سمتدا ززرە بە ڵام لە لووت و ناوەڕاستی سنگدا زۆر کەمە.[٢]
پزیشکی
[دەستکاری]کونیلەکانی پێست
[دەستکاری]کونیلەکانی پێست کرانەوەیەکی بچووکن لەناو پێست کە تیایدا چەوری و ئارەقن، ئەگەر کونیلەکانی پێستت گەورەتر بوون لە ڕێژەی ئاسایی ئەوە ئەکرێت بەھۆی:
- زیپکە
- زیادبوونی رێژەی بەرھەمھێنانی چەوری (کە دەبێتە ھۆی پێستی چەور)
- زیانی تیشکی خۆر
ئەتوانیت لەماڵەوە بەھۆی چەن ڕێگایەک چارەسەری کونیلە گەورەکانی پێست بکەیت[٣]
بەرھەمەکانی جوانکاری و گرنگیدەری پێست
[دەستکاری]لەوانەیە پێویست بکات ئەو بەرھەمە جوانکاریانە و گرنگیدەرانە جێگۆرکێ پێبکەیت ئەگەر تۆ ھەر بەرھەمھێکی پێست بەکاردێنی بۆ گرنگیدان بە چەوری و زیپکە، لەوانەیە دژی تەندروستی خۆت کاربکەیت، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی ئەو بەرھەمانە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسایە بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ ئەکرێ کێشە بۆ پێستت دروست بکات.[٣]
خاوێنکردنەوەی پێست
[دەستکاری]باشترین جۆرەکانی خاوێنکەرەوەی پێست کە چارەسەری زۆری چەوری دەم و چاو ئەکات بەبێ زیان گەیاندن بە چەوریە-سروشتیەکانی ژێر پێست کە یارمەتیدەرن بۆ زیندوو ھێشتنەوەی پێستت ئەوا لەوانەیە ئەو خاوێنکەرەوانە بەکاربێنی کە جەلین. گرنگە لەم خاوێنکەرەوانە دووربکەویتەوە کە تیابووی سابوون و ماددەکانی سڕینەوەن چونکە وادەکەن کونیلەکان گەورەتر دیاربن
بەڵام ئەگەرچی ئەگەر ھاتوو خااوێنکەرەوەکان سوودیان نەبوو بۆت ئەوە چارەسەرێکی باشتر ئەوانەی خوارەوەیە:
- ڕووخسار شتن بە ئاوی شتن بە ئاوێک ( پلەکەی نە گەرمە و نەساردە)
- مەساج بۆ تەواوی دەم چاوت بکە بۆ ماوەی سی بۆ شەست چرکە (پێویستە دەستەکانت پاک بن)
- ڕووخسار بشۆ بەتەواوی و وشکی کەرەوە ( بەشێوەی تەندروست وشکی کەرەوە ھەرگیز لەکاتی وشکردنەوە خشاندن یان شێوازێک بەکارمەھێنە ڕووخسار ئازار بدات.)[٣][٤]
ئەم پرۆسەیە ھەموو بەیانیان و شەوان بکە بۆ ئەوەی ڕاگرتنی بالانسی پێستت و کونیلەکانی پێست لە تەندروستیەکی باش[٣]
بەکارھێنانی بەرھەمەکانی پێکھاتووی ئاو
[دەستکاری]بەکارھێنانی بەرھەمە شێکەرەوەکانی پێست کە چەندین پێکھاتەی ئەکتیڤ ھەیە لە بەرھەمھێنانیان لەناویان ڕۆن ئەکادیمیای پێستناسی ئەمەریکی پێشنیاری بەکارھێنانی ئەو بەرھەمە شێکەرەوانە ئەکات کە لە ئاو پێکھاتوون و ڕۆنیان لەناو نییە.[٤]
ھەمیشە لابردنی مەیک-ئەپ پێش خەوتن
[دەستکاری]شتێکی گرنگە کەوا ھەمیشە پێش ئەوەی بخەوین مەیکەپ لابەرین، خەوتن بەم بەرھەمانە، کێشە بۆ کونیلەکانی پێست دروست ئەکات[٤]
بەکارھێنانی دژە خۆر
[دەستکاری]زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی گرنگی بە پێستیان ئەدەن ئاگاداری ئەو کاتانە بن کە ڕۆژ لە پێستیان ئەدات، تیشکی خۆر ئەتوانێت پێستەکە وشک بکاتەوە و بیسوتێنێت، والە کونیلەکانی پێست بکات گەورەتر بن، زۆربەی شێکەرەوەکان پێکھاتەی دژە خۆریان تیایە وە پێویستە رێژەی ڕاستەقینەی پاراستنەکەی دژی خۆر لە سی یان بەرەو سەرەوە بێت
خۆ پاراستن لە تیشکی خۆر و باشترین ڕیگاکان لەوانەیە بریتی بن لە
- پۆشینی کڵاوێک کە لاکانی فراوانە ھەروەک لە وێنەکە دەستنیشان کراوە
- بەکارھێنانی دژە خۆر
- لەوکاتانەی کە خۆر بەھێزە لەبەر سێبەر بمێنەرەوە.[٤]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Fix LOOSE SKIN from Weight Loss (Cheap Options) 2022 (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-03-16
- ^ (د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، نەخۆشییەکانی پێست، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١، لاپەڕەی ١)
- ^ ئ ا ب پ "How to Get Rid of Large Pores: 8 Ways". Healthline (بە ئینگلیزی). 2017-07-21. Retrieved 2021-05-10.
- ^ ئ ا ب پ "How to get rid of large pores: The top 8 ways". www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). 2020-09-22. Retrieved 2021-05-10.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- نەخۆشییەکانی پێست، د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، سلێمانی، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێست تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |