دەروازە:گیانلەبەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گیانلەبەر چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی گیانلەبەران!

گیانلەبەران بەشێکی گەورە لە گیانداران پێک دەھێنن. کە خۆیان بە دوو لقی سەرەکی مازەداران و بێ مازەکان دابەش دەبن. سەرجەم گیانلەبەران دەجووڵێن و لە ناویاندا مرۆڤ دەتوانێ بیر بکاتەوە.

زیاتر لەبارەی گیانلەبەران ...

ھەنووکە ٢٢٣ وتار لە دەروازەی گیانلەبەراندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گۆرەویچنە ، پەلەوەرێک لە تیرەی چۆلەکان
گۆرەویچنە ، پەلەوەرێک لە تیرەی چۆلەکان

مەل، باڵندە یان پەلەوەر (ئینگلیسی: Bird) گیانلەبەرێکە لە لقی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە. لە سەر دوو لاق دەڕوا و ھێلکە دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.
نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیھاندا ھەیە. ئەم گیانەوەرانە پڕجۆرترین مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێن. بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە چۆلەکەمێشەیە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرە بە ٢،٧٥ میتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێھەمی کرتاسە لە ٦٥،٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ڕزگار بوون و بەجێ ماون.

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی ھەیە و شاخوێنبەریان بەلای ڕاستداچەماوەتەوە. ئێسکەکانی سەریان پێکەوە لکاوە. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەھەوا بە سییەکانیانەوە لکاوە. ئێسکیان ھڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و ھەستی بیناییان زۆر بەھێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان ھەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، ھێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان ھەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە ھەموو جووتێک باڵیان ھەیە، بێجگە «موئا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن (وەک پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. بڕێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، بڕێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان ھەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داھاتوو.


زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • بەور خێراترین گیانەوەی سەر زەوییە کە بە پێ دەڕۆن واتە ھەردەم لە سەر زەوین کە خێرایییەکەی دەگاتە ١١٥٫٢ کم لە سەعاتێکدا وە دەتوانی لە ٣ چرکە خێرایی خۆی بگەیەنێتە ٦٠ میل واتە ٩٦ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
  • نزیک بە یەک میلیۆن جۆر مێروو لە جیھاندا ناسراوە و لەلایەن زانایانەوە ناو نراوە و نزیک بە ١٠ میلیۆن جۆر مێروو لەسەر زەوی دەژین.
  • مارمێلکەی شاخدار دەتوانێ لە چاویەوە خوێن تا ٠٫٩ مەتر بپژێنێ.

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

پانۆڕامایەک لە ڕەوەی شێران کاتێ خواردنی گامێشێکی ئەفریقی کە لە پارکی نەتەوەیی چۆبێ لە بۆتسوانا ڕاویان کردووە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان