کێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئەندامی زاوزێی نێرینە (کێر، کیر، چووک و دم ) بۆ منداڵان (سیرەت)[١]. ئەندامێکە ئێسکی تیا نیە و لە کرۆژە پێکهاتووە، هەروەها شانەی رەپبوونی کێر سێ دانەن کە دوانیان ناویان (بە زمانی ئینگلیسی:Corpus carernosum) و دانەیەکیان ناوی (بە زمانی ئینگلیسی:Corpus Spongiosum)یە، بە درێژایی ٢٠ سانتیمەتر و ئەستووریەکی نزیک ٢.٥ سانتیمەتر.[٢]. لە ژێر ئەندامی زاوزێی پیاواندا ئەندامێکی تر بە ناوی گون(هێلکەگون) هەیە.

خشتەی توێکاری ئەندامی زاوزێی پیاوان

چووکی مرۆڤ[دەستکاری]

بڕگەی سیلەندرەکانی چووک کە کاری رەپبکردنی چووک ئەنجام ئەدەن.

کارکردەکانی چووک[دەستکاری]

جووتبوون[دەستکاری]

لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی[٣] رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە هۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.[٤]

==رەپبوونی چووک ر==

رەوتی رەپبوونی چووک

درێژی کێر[دەستکاری]

به‌شێوه‌یه‌کی زانستی روونکردنه‌وه‌ی له‌باره‌وە،

درێژی ئاسایی کیر له‌ ره‌گه‌زی نێری مرۆڤ وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێکراوە ، که‌ له‌ هه‌موو ئاماره‌ جیهانییه‌کاندا ، ده‌رکه‌وتیه‌ که‌ درێژی چووک له‌ پیاواندا له‌ کاتی ره‌پبوونی ته‌واو به‌و شێوه‌یه‌یه‌ : %90 پیاوان درێژی کیریان له‌ نێوان( 12سم بۆ 17سم ) ه‌ له‌ کاتی ره‌پبوونی ته‌واو . %5 پیاوان درێژی کیریان له‌ 17سم زیادتره‌ له‌ کاتی ره‌پبوونی ته‌واو. %5 پیاوان درێژی چووکیان له‌ 12 سم که‌متره‌ له‌ کاتی ره‌پبوونی ته‌واو. تێبینیییه‌کی گرنگ لەوبارەیەوە:

وه‌ک له‌ ئاماره‌که‌شدا ئاشکرایه‌ ، که‌ زۆربه‌ی زۆری پیاوان درێژی چووکیان له‌ نێوان 12-17 سه‌نتیمه‌تره‌ ، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتییه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی درێژی چووکیان 8 سه‌نتیمه‌تر یان زیادتر بێ له‌ کاتی ره‌پبووندا یان( ته‌نها 8 سم بێ )له‌ کاتی ره‌پبووندا ، ئه‌وانه‌ ده‌توانن ببن بە زاوا و منداڵیش درووست بکه‌ن و به‌ سه‌رکه‌وتووی کرداری سێکس بکه‌ن و چێژ وه‌رگرن، واتا ئه‌گه‌ر چووکت ته‌نها 8 سم ه‌ له‌کاتی ره‌پبووندا ، ئه‌من پێت ده‌ڵێم که‌ کیرت هەدێکی لە ڕەگەزی پیاو به‌رده‌وام خه‌یاڵیان سەرقاڵ دەکان بەهۆی بچووکی ئەندامێ نێرینەیان، بەڵام سێکس ته‌نها و ته‌نها به‌ چووک ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ زانیاری پێویستی کرداری سێکسیت هه‌بێت و بزانی چۆن به‌کاری بهێنی چوونکە ڕەگەزێ مێینە تام له‌ لێهاتووی و شاره‌زاییت وه‌رده‌گرن له‌ کاتی سێکسدا نه‌ک چووک به‌ته‌نها.

درێژی ئاسایی چووک[دەستکاری]

ئایا درێژی ئاسایی چه‌نده‌ بۆ چووکی پیاو؟ درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگه‌یشتوو له‌نێوان (11-17)سم، درێژی چووکی (90%) پياوان له‌م نێوه‌ندایه‌. به‌ڵام درێژی چووکی (10%) پیاوان کورتتر له‌(11) سم یان درێژتر له‌(17)سم ده‌بێت. هه‌تا چووک له‌کاتی خاوبوونه‌وه‌دا بچووک بێت له‌کاتی ڕه‌پ بووندا درێژ ده‌بێت، که‌سێک که‌چووکی (11)سم یان (12)سم ئه‌وا ئه‌م درێژییه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا و چێژ وه‌رگرتن و چێژ به‌خشین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که‌ چووکی درێژ مانای زیاد وه‌رگرتن و به‌خشینی چێژ ناگه‌یه‌نێت، بگره‌ هه‌ندێ جار چووکی درێژ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئازار بۆ هاوسه‌ر و به‌هۆی ئازاره‌وه‌ چێژیش نابینێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ چووکی(له‌نێوه‌ندی ئه‌و درێژییه‌ ئاساییه‌دا) باشتره‌ له‌پرۆسه‌ی سێکسییدا چونکه‌ ده‌توانێت له‌کاتی جووتبووندا زوو زوو بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ناو زێی هاوسه‌ر، به‌مه‌ش ئه‌ندامه‌ سێکسییه‌کانی ئافره‌ت زیاتر ده‌روژێت و چێژ زیاتر وه‌رده‌گرێت.

ئەگەر پیاو کیری لەکاتی رەپبووندا بگاتە ٨ سەنتیمەتر ، دەتوانی ژن بهێنی و ببێتە زاوا و منداڵیش درووست بکا ، لەبەر ئەوە بە هاوڕێیەکەت بڵێ کە ١٣ سەنتیمەتر زۆر باشە و هیچ پێویستیش بە دوو دڵی ناکا . زەکەری پیاو لە گەشە کردندا بەردەوام دەبێ لە تەنانەت لە نێوان تەمەنی ١٦ تا ١٨ ساڵی ، دوای ئەوە هیچ گەشەیەکی دیکەی لێ ڕوو نادا ، ژن هێنان هیچ کاریگەری لەسەر گەورەکردنی زەکەر نییە .



بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکانى بەریتانی، قەبارەى ئاسایی ئەندامى نێرینە لە کاتى ڕِەپبووندا، 11.66 سانتیمەترە و لەکاتى ئاساییدا، 9.31 سانتیمەترە.   لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر 15 هەزار کەس ئەنجام دراوە، پرسیار لەسەر قەبارەى ئەندامى نێرینە و پەیوەندى سێکسى کرا.   ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە دەریخست، قەبارەى ئەندامى زاووزێ لەکاتى ڕەپبووندا دەگاتە 11.66 سانتیمەتر و لەکاتى ئاساییدا، 9.31 سانتیمەترە.   بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکە، ئەو پیاوانەى قەبارەى ئەندامى زاووزێیان 11.66 سانتیمەترە، پەیوەندى سێکسیان ئاسایی بوە و بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم، کێشەیان نەبووە.   لێکۆڵەرەوان هەروەها دەڵێن، 88%ى ژنان قەبارەى ئەندامى زاووزێی مێردەکانیان لا پەسەند بووە و لە ژیانى سێکسیان ڕازى بوون. دکتۆر دەیفد گیڵ سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێجی "كينك"ى لەندەن ڕایگەیاند , ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە , نیگەرانی ئەو پیاوانە دەڕەوێنێتەوە کە پرسیار لەبارەی قەبارەی نێرینەیانەوە دەکەن.



کێر ئەندامی سێکسی نێرینەیه کە له کاتی باڵقیدا دەگاته لوتکەی گەورەبوون. جگه له فەرمانه سێکسییەکەی کاری دەردانی میزیش بۆ دەرەوەی لەش دەکات.  

بەشەکانی کێر[دەستکاری]

١) سەری کێر (پۆپە) هەستیارترین بەشی کێرە و هەستیاریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ژمارەیەکی زۆر کۆتاییەدەمارییەکان کە کاریان هەستکردن و بەخشینی چێژە لە کاتی سێکسکردندا. کێری سروشتی به پێستە رووپۆشێکی کاڵ و تەنك داپۆشراوه کە ئەرکی پاراستنی سەری کێرە لە رووشان و هێشتنەوەیەتی بە هەستیاری و بەخشینی شێیە بە سەری کێر کە کاری سێکسکردن چێژبەخشتر دەکات. لە هەندێك کۆمەڵ و ئایندا (ئیسلام، جولەکە، مەسیحییەکانی ئەمەریکا، هەندێك تیرە و هۆزی ئەفەریقا) له رێگەی خەتەنکردنەوە ئەو پێستە دەبڕدرێت.   ٢) کەلێنەتەن ئەم بەشه دوو ستوونه کەلێنی گۆشتیین بە ئەملاولای کێردا درێژ دەبنەوه، به پڕبونیان له خوێن کێر هەڵدەستێت (رەپ دەبێت).   ٣) ئیسفنجەتەن ئەمیش تاکه ستونێکی ئیسفنجییه لەنێوان بەشی پێشەوەی هەر دوو کەلێنەتەندا درێژدەبێتەوه بۆ سەری کێر. رەپبوونی کێر بەهۆی پڕبوونی ئەم بەشەوە لە خوێن روودەدات. بۆری میزیش بەناو ئەم ئیسفنجه تەنەدا دەڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا که کێر هەڵدەستێت و ئەم به شه ئیسفنجییه پڕ دەبێت له خوێن بۆری میز ناگوشێت و هەر بە کراوەیی دەمێنێتەوه.  

قەبارەی چووک[دەستکاری]

تێکڕای درێژی کێری ئاسایی له کوڕی پێگەیشتوو له کاتی ڕەپبووندا له نێوان ١٢.٥-١٧ سم، وه له کاتی خاوبونەوەدا لەنێوان ٢.٥٤- ١٠.١٦سم دایە، هەرچەندە پێوانەکردن لە کاتی خاویدا ئاسان نیە. بەگشتی کێرێك کە بەخاویی بچوکە لە کاتی رەپبووندا زیاتر گەورەدەبێت و رەقتر دەبێت لە کێرێك کە گەورەتر بە خاویی (کە بەشێوەیەکی گشتی پێیدەوترێت خامەبا).  کێری بچوک: بەکێری کورێکی پێگەیشتوو دەوترێت که پێکهاتەکەی تەواوبێت بەڵام لە کاتی ڕەپبوندا درێژییەکەی له ٧ سم کەمتر بێت، تەنها له ٪٠،٦ پیاوان دەگرێتەوه، واتە ٦ کەس لە ١٠٠٠ کەس ئەم حاڵەتەیان هەیە. هۆکاری کێربچوکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە قۆناغە بەراییەکانی گەشەی کۆرپەدا.  

پێوانەکردنی چووک[دەستکاری]

کرداری پێوانەکردای چووک: دەتوانرێت بەهۆی ڕاستەیەکەوە دەتوانرێت پێوانەی چووۆ بکرێت، بە دانانی ڕاستە لەژێر چووک، تاسەرەوەی

[٥]

وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. (هەنبانەبۆرینە، فەرهەنکی کوردی-کوردی-فارسی، مامۆستا هەژار، سرووش - تاران، چاپ پێنجەم ١٣٨٥، لاپەڕەی ٤٥٥)
  2. [ http://www.pezeshkan.org/?p=11489 ]
  3. (شانە، تەنراو،: کۆمەڵەخانەیەک کە لەیەکتری ئەچن و بەیەکەوە فەرمانێک جێبەجێ ئەکەن- فەرهەنگی فارسی-کوردی ،مەردۆخ-لاپەڕەی ١٦٢)
  4. (http://www.pezeshkan.org/?p=23337)
  5. "'ئەم بەشەی وتارەکە لە پەڕەی درێژی کێیرەوە ڕەوانە کراوە"'

سەرچاوەکان[دەستکاری]