ناوپەنچک
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
| ناوپەنچک | |
|---|---|
| وردەکارییەکان | |
| کۆئەندام | کۆئەندامی ھەناسە |
| خوێنبەر | Pericardiacophrenic artery, Musculophrenic artery, Inferior phrenic arteries |
| خوێنھێنەر | Superior phrenic vein, Inferior phrenic vein |
| ناسێنەرەکان | |
| لاتینی | diaphragma |
| MeSH | D٠٠٣٩٦٤ |
| TA98 | A04.4.02.001 |
| TA2 | ٢٣٢٧ |
| FMA | 13295 |
ناوپەنچک (بە ئینگلیزی: Diaphragm) ماسوولکەیەکە بە شێوەی گومبەز (گومبەت) بە پەراسووەکانی خوارەوە بەندە، وەک ماسوولکەیەکی سەرەکی لە ھەناسەدان کاردەکات.
گرژبوونی ئەم ماسوولکەیە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ئەنجامدانی ناویستەکی ھەناسەداندا. ئەم ماسوولکەیە سنگ لە ورگ جیا دەکاتەوەو لەبەشی ناوەندی خۆیدا پێکھاتەیەک لە شێوەی ژێ بەخۆی دەدات. لکانی ئەم ماسوولکەیە بە کۆتایی بوونیادی سنگەوە سێ بەش لەخۆ دەگرێت: کەمەری- پەراسوویی- چەڵەمەیی.
لەسەرەوەی ناوپەنچک سییەکان و دڵ ھەن، لەخوارەوەیدا کۆمئەندامی ھەرس، جەرگ، سپڵ و کۆئەندامی میز ھەن. ھەندێ کات بەھۆی لاوازیی یان کەموکورتی ماسوولکەی ناوپەنچک قۆڕیی (فدق) ناوپەنچکی ڕوو دەدات.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوە: ویکیپیدییای ئینگلیزی https://en.wikipedia.org/wiki/Thoracic_diaphragm
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ناوپەنچک تێدایە.