ڕیخۆڵەئەستوورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیخۆڵەئەستوورە

ڕیخۆڵەئەستوورە، زەبلەک، سوور یان ڕۆڤی ستوور (بە ئینگلیزی: Large intestine) بەشێکە لە کۆئەندامی ھەرس، دەکەوێتە نێوان ڕیخۆڵەباریکە و کۆم؛ لە سێ بەشی: ڕیخۆڵەکوێرە، کووڵۆن، ڕیخۆڵەی ڕاست پێک دێت.

درێژایییەکەی یەک میترو نیوە و پاشماوەی ھەرسی خۆراک بۆ دەرەوە ڕادەنێ، شلەی پاشماوەی ھەرس، پاش ھەڵمژرانی ئاو و خوێکانی لە ڕیخۆڵەگەورەدا، دەبێتە تڵتەیەکی سفت کە بە یارمەتی لینجاوێ (موکووس) کە لە خانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵەوە دەڕژیت - و دەبێتە ھۆی خز بوونی ناو ڕیخۆڵە - بەئاسانی بەرەو دەر بەڕێ دەکرێت.

کاتێ پیسایی دەگاتە ڕیخۆڵەی ڕاست، ئەو بەشە خۆمەش کرژ دەبێت و ماسوولکەکانی دەور کۆمیش (واتە ئیسفەنگتری کۆم) شل دەبن و ھەستی دەسبەئاو پەیدا دەبێت.

سکچوون، قەبزی ،ھەوکردن، شێرپەنجەی کووڵۆن ،... باوترین جۆری نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]