دڕکەپەتک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دڕکەپەتک یا پەتەمازە (بە ئینگلیزی: Spinal cord) پەتێکی سپییە، کە ٤٥ سانتیمەتر درێژە و لە کونی مەگنۆمەوە تا یەکەمین یان دووھەمین بڕبڕەی کەمەر درێژ دەبێتەوە. پەتە مازە، بە (پەتی شۆکی)یش دەناسرێت.
پەتەمازە لەڕاستیدا ستوونێکە لەدەمارە شانە، لە لاکێشەمۆخەوە دەست پێ دەکات بەرەو خوارەوە بە بڕبڕەی پشتدا درێژ دەبێتەوە، دەمارە ڕاگەیاندە ھاتوو و دەرچووەکان دەگوازێتەوە. دڕکەپەتک لە دەرەچینێک لەماددەیەکی سپی و ناوەچینێک لەماددەیەکی خۆڵەمێشی پێکدێت، کە پێکھاتووە لەلق و پۆپ و تەوەرە بێ مایلینەکان و لەشی دەمارە خانەکان.

بەشەکانی پەتەمازە[دەستکاری]

کۆتەی پەتەمازە لە پێنج بەش پێک ھاتووە:

  1. ملی یان سێرڤیکاڵ (Cervical)
  2. سینگی یان تووراسیک (Thoracic)
  3. کەمەری یان لومبار (Lumbar)
  4. سێبەندی یان ساکراڵ(Sacral)
  5. کلێجەیی یان کۆکسی جیاڵ (Coccygeal)

ژمارەی دەمارەکانی مازە[دەستکاری]

دەمارەکانی مازە ٣١ جووتە کە لە پەتەمازە جیادەبنەوە:

  • دەمارەکانی ملی: ٨ جووت
  • دەمارەکانی سینگی: ١٢ جووت
  • پێنج جووتی کەمەری
  • پێنج جووتی سێبەندی
  • جووتێک کلێجە

کارەندامناسیی پەتەمازە[دەستکاری]

پەتەمازە بەشێک لە کۆئەندامی دەماری ناوەندییە کە ھەست و جووڵەی ئەندامەکان دەگوێزێتەوە. ھەرجۆرە ئازارێ کە ڕووبەڕووی پەتەمازە ببێتەوە، چ لە ناو بڕبڕەدا وچ لە دەرەوە، دەبێتە ھۆی تێکچوونی کاری ھەست و جووڵەی ئەندامەکان. ئەم تێکچوونە بەپێی جۆر و ئەندازەی ئازار، لە سڕبوون و لاوازی ئەندامەوە، تا فەلەجی تەاوی ئەندام دەگۆڕێت.

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]