بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نینۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
توێکاریی نینۆک
نینۆکەکان

نینۆک یا نانووخ[١] ماددەیەکی ڕەقی نیمچەئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین دروست دەبێت. مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگای پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات. لە کوردەواریدا ئەو گۆشتەی دەکەوێتە ژێر نینۆکەوە پێی دەگوترێت «زندە»، ئەگەر کەسێک نینۆکی بکات بەڵام زۆر کورتی بکاتەوە ئەوا دەڵێن «تا سەر زندەی بردووە» کە گۆشتێکی ڕەنگ سوورە و ھەر کاتێک تا سەر زندە نینۆکت بکەیت ھەست بە ئازارێک دەکەیت لە کۆتایی پەنجەکانتدا کە بۆ یەک تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت تاکو تۆزێک نینۆکەکان دێنەوە.

ریشەناسی

[دەستکاری]

نانووخ یان نینۆک وشەگەلی ڕەسەنی کوردین و ھاوڕیشەیان لە زۆرێک لە زمانە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکاندا بە زۆری دەبینرێت وەکوو Νύχι بە یۆنانی یان ناخون بە فارسی یان नाखून (ناخوون) بە ھیندی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «نانووخ»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦.